( 15 ) پازده‌ سوود ده‌رباره‌ی مانگی صه‌فه‌ر

( 15 ) پازده‌ سوود

ده‌رباره‌ی مانگی صه‌فه‌ر

 

1_ مانگی صه‌فه‌ر دووه‌م مانگ له‌مانگه‌كانی كۆچی له‌دوای مانگی موحه‌ره‌م .

 

2_ ناونراوه‌به‌ مانگی صه‌فه‌ر له‌به‌ر زه‌ربوون و ره‌نگ گۆرانی شاری مه‌ككه‌ كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌فه‌ری تێدا ده‌كه‌ن ؛ وه‌ وتراوه‌ : به‌هۆی خاڵی بوونی ماڵه‌كانیان كاتێك ده‌رده‌چن بۆ جه‌نگ و گه‌شت كردن .

 

3_ له‌لای عه‌ره‌به‌كان له‌مانگی صه‌فه‌ردا دوو مونكه‌ر و دووخراپه‌ی زۆر گه‌وره‌ هه‌بوو :

يه‌كه‌میان : یاری كردن به‌ مانگه‌كان به‌ پێش خستن و دواخستن ؛ مانگی صه‌فه‌ریان له‌ش،ێنی مانگی موحه‌ره‌م داده‌نا ؛ هه‌ر وه‌ك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْرِ ۖ يُضَلُّ بِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُحِلُّونَهُ عَامًا وَيُحَرِّمُونَهُ عَامًا لِيُوَاطِئُوا عِدَّةَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ فَيُحِلُّوا مَا حَرَّمَ اللَّهُ ۚ زُيِّنَ لَهُمْ سُوءُ أَعْمَالِهِمْ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ ) . التوبة : 37 .

واته‌ : به‌ڕاستی دواخستن و گۆڕینی (مانگه‌ حه‌رامه‌کان) ڕۆچوونه‌ له‌ بێ باوه‌ڕیدا ؛ بێ باوه‌ڕانی پێ گومڕا ده‌کرێت (دواخستنه‌که‌) ساڵێك حه‌ڵاڵی ده‌که‌ن و ساڵێك حه‌رامی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێك ببن له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و چوار مانگه‌ی که‌ خوا ڕێزداری کردوون (جه‌نگی تێدا حه‌رام کردووه‌) سه‌ر ئه‌نجام ئه‌وه‌ی خوا حه‌رامی کرد بوو حه‌ڵاڵی ده‌که‌ن ؛ جوانکراوه‌ بۆیان کرده‌وه‌ ناشرینه‌کانیان خواش ڕێنموونی که‌سانی بێ باوه‌ڕ ناکات.

مونكه‌ری دووه‌میان : ره‌شبین بوون به‌م مانگه‌ ؛ عه‌ره‌به‌كان پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام پێیان وابوو مانگی صه‌فه‌ر مانگێكی خراپه‌ ؛ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌م بیرو باوه‌ره‌ پوچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .

 

4_ دروست نیه‌ بۆ هیچ كه‌سێك ره‌شبین بێت به‌ رۆژ و شه‌وه‌مانی مانگی صه‌فه‌ر ؛ چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌كرده‌وه‌ی خه‌لكانی سه‌رده‌می نه‌فامیه‌ له‌پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( لا عَدوى ، ولا طِيَرةَ  ، ولا هامَّة ؛  و لا صَفَرَ ) . متفق عليه .

واته‌ : نه‌خۆشی لێگرتنه‌وه‌ نیه‌  به‌سروشتی خۆی - به‌بێ ویستی خوا - ؛ وه‌ ره‌شبین بوون به‌ هه‌ڵفرینی باڵنده‌ نیه‌ ؛ وه‌ ره‌شبین بوون به‌ باڵنده‌ی په‌پو نیه‌ ؛ وه‌ ره‌شبین بوون به‌ مانگی صه‌فه‌ر نیه‌ .

 

5_ وشه‌ی ( و لا صَفَرَ ) . له‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا (ﷺ) به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه‌ كه‌ عه‌ره‌به‌كات له‌سه‌ر ده‌می نه‌فامیدا پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ره‌شبین بوون به‌ مانگی صه‌فه‌ر ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئه‌م بیروباوه‌ره‌ پووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و نه‌هی لێكرد و فه‌رمووی : ره‌شبین بوون به‌ مانگی صه‌فه‌ر نیه ؛ مانگی صه‌فه‌ر مانگێكه‌ وه‌كو باقی مانگه‌كانی تر خۆشی و ناخۆشی تێدا نوسراوه‌ .

 

6_ ره‌شبین بوون به‌هاوسه‌رگیری كردن له‌مانگی صه‌فه‌ر یان گه‌شت كرد تیایدا یان كاركردن یان هه‌رشتێكی تر دروست نیه‌ و حه‌رامه‌ .

 

7_ مانگی صه‌فه‌ر وه‌كو باقی مانگه‌كانی تری خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ ته‌نها مانگی خێر نیه‌ وه‌ ته‌نها مانگی شه‌رو ناخۆشیش نیه‌ ؛ كاته‌كان هیچ كاریگه‌ریان نیه‌ له‌سه‌ر قه‌ده‌ر و خۆشی و ناخۆشی ؛ هه‌موو شتێك ته‌نها به‌ده‌ست خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ وه‌ هیچ شتێك روونادات ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌ له‌خوای په‌روه‌ردگار نووسیویه‌تی ؛ هه‌ر‌وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا ۚ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ) . التوبة : 51 .

واته‌ : ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بڵێ هیچمان تووش نابێت بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ خوا نوسیویه‌تی بۆمان ؛ خوا پشتیوانی ئێمه‌یه‌ ؛ وه‌ بڕواداران با‌ ته‌نها پشت به‌خوا ببه‌ستن.

 

8_ پێشه‌وا ابن ره‌جه‌ب – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : تایبه‌ت كردنی شووءم - ره‌شبینی - به‌كاتێكی دیاری كراو وه‌ك مانگی صه‌فه‌ر یان جگه‌ له‌مانگی صه‌فه‌ر دروست نیه‌ و حه‌رامه‌ ؛ كاته‌كان گشتی مه‌خلوقی خوای په‌روه‌ردگاره‌ ؛ له‌ناو كاته‌كان كرده‌وه‌كانی به‌نی ئاده‌م رووده‌ده‌م به‌م شێوه‌یه‌ی له‌قه‌ده‌ره‌ نوسراوه‌ .

گشت ئه‌وكاتانه‌ی مرۆڤ له‌چاكه‌ به‌سه‌ری ده‌بات ئه‌وه‌ كاتی پیرۆز و باشه‌ بۆ ئه‌وكه‌سه‌ ؛ وه‌ گشت ئه‌وكاتانه‌ی مرۆڤ له‌گوناه و تاوان به‌سه‌ری ده‌بات ئه‌وه‌ شوءم و خراپه‌یه‌ بۆ ئه‌وكه‌سه‌ ؛ شوءم له‌راستیدا بریتیه‌ له‌ سه‌رپێچی كردنی خوای په‌روه‌ردگار .

 

9_ ره‌شبین بوون به‌وشتانه‌ی به‌ڵگه‌ی له‌باره‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌وا شتی خراپ بن ده‌بێت به‌ شه‌ریك بۆخوادانان ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( الطِّيرةُ شِركٌ ، ثلاثًا ، وما منَّا إلَّا ولَكِنَّ اللَّهَ يُذهِبُهُ بالتَّوَكُّلِ ) . صحيح أبي داود .

واته‌ : ره‌شبین بوون به‌هه‌رشتێك شه‌ریك بۆخوادانانه‌ ؛ سێجار ئه‌مه‌ی فه‌رموو ؛ وه‌ هیچ یه‌كێك نیه‌ له‌ئێمه‌‌ تووشی ئه‌وگومانه‌ خراپه‌ نه‌بێت به‌ڵام به‌ پشت به‌ستن به‌ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م گومانه‌ نامێنێت و خوای په‌روه‌ردگار لایده‌دات . ‌

 

10_ له‌ به‌ڵگه‌كانی پوچی و ناڕاستی ره‌شبین بوون به‌ مانگی صه‌فه‌ر بریتیه‌ له‌ چه‌ندین روداوی گرنگ و  ئازادكردنی وڵاتان له‌مانگی صه‌فه‌ردا ؛ بۆ نموونه‌ :

_ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌مانگی صه‌فه‌ر به‌سه‌ركه‌وتوویی له‌مه‌ككه‌وه‌ كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌ .

_ وه‌ جه‌نگی ئه‌بواء له‌ساڵی دووی كۆچی له‌مانگی سه‌فه‌ر ڕویدا كه‌ یه‌كه‌م جه‌نگ بوو له‌ ئیسلام .

_ وه‌ ئازادبوونی خه‌یبه‌ر له‌ساڵی حه‌وتی كۆچی له‌مانگی صه‌فه‌ر ڕویدا ؛ وه‌ هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌مانگی جمادی الاولی بوو .

_ وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌كۆتایی مانگی صه‌فه‌ر ئوسامه‌ی كوڕی زه‌یدی به‌له‌شكرێكه‌وه‌ نارد بۆ جه‌نگ كردن دژ به‌رۆمه‌كان له‌ساڵی 11 ی كۆچی .

_ وه‌ ئازادكردنی مه‌دائین پایته‌ختی فورس له‌ساڵی 16ی كۆچی له‌مانگی صه‌فه‌ر رویدا ؛ كه‌ بووه‌ هۆی روخانی ده‌وڵه‌تی فارس .

 

11_ ڕۆژی چوارشه‌م له‌كۆتایی مانگی صه‌فه‌ر وه‌كو باقی رۆژه‌كانی تره‌ ؛ دروست نیه‌ هیچ عیباده‌تێك و هیچ دوعایه‌ك و هیچ زیكرێكی تایبه‌تی تێدابكرێت .

هه‌ندێك كه‌س واگومان ده‌بات له‌م رۆژه‌دا به‌ڵاو ناخۆشی داده‌به‌زێت ؛ جا هه‌ركه‌سێك له‌م رۆژه‌دا سه‌ده‌قه‌ و نوێژ بكات هیچی به‌سه‌رنایه‌ت !

وه‌ك ئه‌نجامدانی نوێژی سونه‌ت له‌كاتی چێشته‌نگاو یان نوسینی هه‌ندێك ئایه‌ت و خستنه‌ ناو ئاو پاشان خواردنه‌وه‌ی به‌نیه‌تی شیفا و به‌ره‌كه‌ت .

گشت ئه‌مشتانه‌ بیدعه‌یه‌ و  به‌ڵگه‌ی له‌باره‌وه‌ نه‌هاتووه‌ .

 

12_ باوه‌ربوون به‌وه‌ی كه‌ خێر و سه‌ركه‌وتن و مۆفه‌ق بوون په‌یوه‌سته‌ به‌مانگی صه‌فه‌ر ؛ ئه‌م بیرو باوه‌ره‌‌ دروست نیه‌ و بیرو باوه‌رێكی داهێندراوه‌‌ ؛ مانگی صه‌فه‌ر مانگی تایبه‌ت به‌ناخۆشی نیه‌ وه‌ تایبه‌ت به‌خۆشی نیه‌ .

 

13_ هه‌ندێك كه‌س له‌كۆتایی كارێكیان یان له‌كۆتایی نامه‌یه‌كیان ده‌نووسن مانگی صه‌فه‌ری خێر به‌مه‌به‌ستی گه‌شبین بوون پێی بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان خراپ نه‌بێ ؛ ئه‌م نوسینه‌ كارێكه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و بیدعه‌یه‌ و دروست نیه‌ ؛ پێشینه‌ چاكه‌كان رای نه‌بوون به‌وكه‌سانه‌ی كاتێك گوێیان له‌ده‌نگی په‌پو ده‌بوو ده‌یان وت – خێره‌ ان شاء الله - ؛ نه‌هیان لێده‌كردن و پێیان ده‌وتن مه‌ڵێن‌ خێره‌ یان شه‌ره‌ ؛ ئه‌مه‌ش باڵنده‌یه‌كه‌ وه‌كو باقی باڵنده‌كانی تر بۆخۆی ده‌قیڕێنی و ده‌خوێنێ .

 

14_ گشت ئه‌و فه‌رمودانه‌ی باسی روداو ده‌كه‌ن له‌داهاتوودا له‌كاتێكی دیاری كراو ؛ له‌مانگی صه‌فه‌ر یان له‌غه‌یری مانگی صه‌فه‌ر ؛ ئه‌وه‌ فه‌رموودیه‌كی ناراست و هه‌لبه‌ستراوه‌ به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (ﷺ) ؛ هه‌روه‌ك پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – باسی كردووه‌ .

 

15_ وشیاربه‌ وشیاربه‌ له‌بڵاو كردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كان پێش ئه‌وه‌ی دڵنیابی له‌ڕاستی فه‌رمووده‌كه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا‌ (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( هەركەسێك بە ئەنقەست درۆ بە دەم منەوە بكات، ئەوا با شوێنی خۆی لە ئاگر مسۆگەر بكات ) . رواه البخاري .

وه‌ فه‌رموویه‌تی : (تاوانی درۆكردن  به‌سه‌ بۆ مرۆڤ كاتێك هه‌رشتێك ده‌بیستێت ڕاسته‌وخۆ باسی ده‌كات و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ ! ) .

 

نوسینی : شێخ محمد بن صالح  .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

12 / ربیع الاخر / 1444 ك – 6 / 11 / 2022