فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
15 سوود ده‌رباره‌ی مانگی ذوالقَعْدَة 15 سوود ده‌رباره‌ی مانگی ذوالقَعْدَة
1_ مانگی ذوالقَعْدَة یازدهمین مانگه له‌مانگه‌كانی ساڵی كۆچی ؛ بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه عه‌ره‌به‌كان له‌م مانگه‌دا داده‌نیشن و ده‌رناچن بۆ جه‌نگ ؛ چونكه یه‌كێكه له‌ومانگانه‌ی جه‌نگ كردن تیایدا حه‌رامه ؛ وه له‌م مانگه‌دا خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ حه‌ج .
2_ مانگی ذوالقَعْدَة یه‌كێكه لهوچوارمانگه كۆچیهی جه‌نگ كردن تێیدا حه‌رامه ؛ هه‌رچواریان به‌دوای یه‌كدا دێت ؛ یه‌كه‌میان بریتیه له مانگی ذوالقَعْدَة پاشان ذوالحِجة پاشان موحه‌ره‌م پاشان ره‌جه‌ب ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ .. ) . التوبة : 36 . واته : به‌ڕاستی ژماره‌ی مانگه‌کان(ی ساڵ) لای خوا دوانزه مانگه له (لوح المحفوظ) دا دانراوه له ڕۆژێکه‌وه (خوا) ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه چوار له‌و مانگانه گه‌وره‌و به‌ڕێزن (شه‌ڕیان تێدا قه‌ده‌غه کراوه .
3_ ئه‌م چوار مانگه له‌لای خوای په‌ره‌ردگار زۆر گه‌وره و مه‌زنن ؛ حه‌رامه تیایدا زۆڵم و سته‌م لهنهفستی خۆتان بكه‌ن به‌ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان ؛ هه‌روه‌ك خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ ۚ ) . التوبة : 36 . واته : له‌و چوار مانگه‌دا سته‌م مه‌که‌ن له خۆتان . قه‌تاده - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان له‌م چوار مانگه‌دا زۆر مه‌ترسیدارتر و گه‌وره‌تره له‌مانگه‌كانی تر .
4_ عه‌ره‌به‌كانی له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام زۆر ڕێزیان له‌م چوار مانگه ده‌گرت ؛ بۆ نموونه له‌م چوار مانگه‌دا هیچ كه‌سێكیان نه‌ده‌ترسان ؛ وه خوێنیان تیادا نه‌ده‌ڕشت ؛ هه‌تا پیاوی واهه‌بووه له‌ناو ئه‌م چوار مانگه‌دا یان له‌ناو كهعهبهدا كاتێك كه‌سێكی ده‌بینی له‌گه‌ڵ باوكی یان له‌گه‌ڵ براكهیشهڕ ده‌كات نه‌ده‌چوو ده‌ستی بۆ درێژبكات به‌رگری له‌باوكی یان له‌براكه‌ی بكات .
5_ له‌سه‌ر موسڵمان واجبه ئه‌م چوار مانگه به‌گه‌وره دابنێت ؛ به پاراستنی سنووره‌كانی خوای په‌روه‌ردگار تیایدا ؛ وه ئه‌نجامدانی فه‌رزه‌كان و واجباته‌كان بهوشێ،هیهی خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێ كردووین ؛ وه دوور كه‌وتنه‌وه له‌گوناه و تاوان .
6_ مانگی ذوالقَعْدَة یه‌كێكه له‌مانگه‌كانی حه‌ج ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمووه‌یه‌تی : ( الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ ۚ ) . البقرة : 197 . واته : کاتی حه‌ج له‌چه‌ند مانگێکی دیاری کراودایه . عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : مانگه‌كانی حه‌ج بریتین له : شه‌وال ؛ وه ذوالقَعْدَة ؛ وه ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تای مانكی ذوالحجة .
7_ سونه‌توایه عومره له‌مانگی ذوالقَعْدَة ئه‌نجام بدرێت ؛ چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌م مانگه‌دا عومره‌ی كردووه له‌ژیانیدا چوار عومره‌ی كردووه هه‌ر هه‌مووی له‌مانگی ذوالقَعْدَة بووه . عومره‌ی یه‌كه‌می له‌مانگی ذوالقَعْدَة بوو له‌ساڵی شه‌شی كۆچی بوو له‌سه‌رده‌می حوده‌یبیه . وه عومره‌ی دووه‌می له مانگی ذوالقَعْدَة بوو له ساڵی دواتر ساڵی حه‌وتی كۆچی كه پێی ده‌وترێت ( عمرةُ القَضاء ) . وه عومره‌ی سێیه‌می لهجوعراوهنهوه بوو له‌دوای دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگی حونه‌ین له‌مانگی ذوالقَعْدَة له ساڵی هه‌شتی كۆچی ساڵی ئازاد كردنی مه‌ككه . وه عومره‌ی چواره‌می ئه‌وه بوو كه له‌گه‌ڵ حه‌ج كردن ئه‌نجامیدا ؛ له‌مانگی ذوالقَعْدَة ئيحرامی به‌ست له‌سالی ده‌ی كۆچی ؛ وه كاره‌كانی له‌سه‌ره‌تای مانگی ذوالحجة بوو چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم حه‌جه‌ی به قِران كرد .
8_ عومره كردن له‌مانگی ذوالقَعْدَة فه‌زڵی زیاتره له‌مانگه‌كانی تر ته‌نها مانگی ره‌مه‌زان نه‌بێت ؛ وه هه‌ندێك له پێشینه چاكه‌كان پێیان وایه ئه‌نجامدانی عومره له مانگی ذوالقَعْدَة و شةوال فه‌زڵی زیاتره له‌مانگی ره‌مه‌زان ؛ ئه‌مه ره‌ئی دایكه عائیشه و ابن عومه‌ر و عه‌تائه – ره‌زای خوایان لێبێت - .
9_ سونه‌ته له‌مانگی ذوالقَعْدَة دا رۆژووی سونه‌ت بگیرێت ؛ چونكه ئه‌م مانگه مانگێه له مانگه‌كانی حوروم ؛ كۆمه‌ڵێك لهپێشینان و زانایان باسی فه‌زڵی بهرۆژووبوونيان كردووه له‌م مانگه‌دا ؛ له‌وانه : عبدالله ی كوڕی عومه‌ر ؛ وه حه‌سه‌نی به‌صری ؛ وه سوفیانی ثه‌وری و جومهوری زانایان .
10_ چه‌ند روداوێكی گه‌وره و مه‌زن له‌مانگی ذوالقَعْدَة دا رویانداوه ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌م مانگه‌دا به‌ڵێن و مه‌وعیدی دا به پێغه‌مبه‌ر موسی - علیه السلام - ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ وَوَاعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَاثِينَ لَيْلَةً وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ۚ وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَارُونَ اخْلُفْنِي فِي قَوْمِي وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ الْمُفْسِدِينَ ) . الاعراف : 142 . واته : وه به‌ڵێنمان به مووسا دا سی شه‌و به ده شه‌وی تر ماوه‌که‌مان ته‌واو کرد ئه‌وسا وه‌ختی دیداری په‌روه‌ردگاری بوو به چل شه‌وی ته‌واو . زۆربه‌ی ڕاڤهوانانی قورئانی پیرۆز فه‌رموویانه سی رۆژه‌كه بریتیه له مانگی ذوالقَعدة ؛ وه دهڕۆژهی تر بریتیه له مانگی ذوالحجة ؛ هه‌روه‌ك موجاهید و مه‌سروق و ابن جوره‌یج فه‌رموویانه ؛ وه ابن عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ته‌واو بوونی كاتی دیاریكراوه بریتیه له ڕۆژی نه‌حر ڕۆژی جه‌ژنی قوربان وه له‌ورۆژه‌دا خوای په‌روه‌ردگار قسه‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر موسی كرد – علیه السلام - .
11_ غه‌زوه‌ی به‌دری بچووك له‌ساڵی چواره‌می كۆچی بوو له مانگی ذوالقَعدة ؛ ئه‌و جه‌نگه‌ی ئه‌بو سوفیان بهڵێنیدا له‌دوای جه‌نگی ئوحود بێت به‌لام به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌هێنایه‌دی .
12_ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم له‌مانگی ذوالقَعدة له‌ساڵی چواره‌می كۆچی هاوسه‌رگیری كرد له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ی زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش – ره‌زای خوای لێبێت - ؛ وه له‌م مانگه‌دا ئایه‌تی واجب بوونی حیجاب دابه‌زی .
13_ غه‌زوه‌ی خه‌نده‌ق له‌ساڵی پێنجه‌می كۆچی له مانگی ذوالقَعدة ڕویدا ؛ وه هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌مانگی شه‌وال بوو .
14_ غه‌زوه‌ی به‌نی قورهیظه له‌ساڵی پێنجی كۆچی له‌مانگی ذوالقَعدة رویدا ؛ وه ده‌وترێت له‌مانگی شه‌وال بوو .
15_ سولحی حوده‌یبیه له‌ساڵی شه‌شی كۆچی رویدا له‌مانگی ذوالقَعدة ؛ خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م سولحهی ناونا به ئازاد كردن ؛ هه‌روه‌ك له‌ئه‌نه‌سه‌وه هاتووه ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : مانای ( إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُبِينًا ) . واته : سوڵحی حوده‌یبیه ئازابوونێكی ئاشكاریه بۆ شاری مه‌ككه . ئه‌مه ته‌فسیری زۆربه‌ی ڕاڤهوانانی قورئانی پیرۆزه . نوسینی : شێخ محمد بن صالح . وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 13 / ربیع اڵاخر / 1444 ك – 7 / 11 / 2022 م |