فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
32 سوود ده‌رباره‌ی مانگی شه‌عبان 32 سوود ده‌رباره‌ی مانگی شه‌عبان
1_ مانگی شه‌عبان هه‌شته‌مین مانگه له‌مانگه‌كانی ساڵی كۆچی ؛ ده‌كه‌وێته نێوان مانگی ره‌جه‌ب و ره‌مه‌زان ؛ ناونراوه به‌شه‌عبان چونكه عه‌ره‌به‌كان له‌ومانگه‌دا ده‌گه‌ران و په‌رته‌وازه‌ده‌بوون بۆ گه‌ڕان له‌دوای ئاو ؛ وه وتراوه بۆیه به‌م ناوه نراوه چونكه هۆزه‌كان په‌رته‌وازه‌ده‌بوون و به‌ربڵاو ده‌بوون بۆ هێرش كردن و جه‌نگ كردن .
2_ مانگی شه‌عبان مانگێكی موباره‌كه ؛ خه‌ڵكێكی زۆر لێی بێ ئاگایه ؛ زۆژوو گرتن له‌م مانگه‌دا زۆر خێر و به فه‌ز‌ڵه ؛ ئوسامه‌ی كوری زه‌ید - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : وتم : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) تۆم نه‌بینیوه هیچ مانگێك له مانگه‌كان به‌ئه‌ندازه‌ی مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژووببی . فه‌رمووی : ئه‌وه مانگێكه خه‌ڵك لێی بێ ئاگایه كه له‌نێوان ره‌جه‌ب و ره‌مه‌زاندایه ؛ وه ئه‌وه مانگێكه كرده‌وه‌كان تیایدا به‌رز ده‌بنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاری جیهانیان ؛ بۆیه پێم خۆشه كاتێك كرده‌وه‌كانم به‌رزده‌بێته‌وه به‌رۆژووبم .
3_ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ده‌بوو ؛ دایكمان عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : نه‌مبینیوه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕۆژووی هیچ مانگێك به‌گشتی بگرێت ته‌نها مانگی ره‌مه‌زان نه‌بێت ؛ وه نه‌مبینیه‌وه له‌هیچ مانگێك زیاتر له‌مانگی شه‌عبان به‌رۆژووبێت .
4_ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌رگیز دوومانگ به‌دوایه‌كه‌وه به‌رۆژوو نه‌بووه ته‌نها مانگی شه‌عبان و ره‌مه‌زان نه‌بێ ؛ زۆربه‌ی رۆژه‌كانی مانگی شه‌عبان به‌رۆژوو ده‌بوو و ده‌یگه‌یاند به مانگی ره‌مه‌زان ؛ هه‌روه‌ك له‌دایكی باوه‌ڕدارانه‌وه ئوم سه‌له‌مه - ره‌زای خوای لێبێت - هاتووه ؛ فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوام ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌بینیه‌وه دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رۆژووبێت جگه له‌مانگی شه‌عبان و ره‌مه‌زان .
5_ خه‌ڵكێكی زۆر بێ ئاگایه له‌ڕۆژووی مانگی شه‌عبان ؛ چونكه له‌دوای ماگاكه‌كانی حورم و له‌پێش مانگی ره‌مه‌زان دێت ؛ سونه‌ته له‌م مانگه‌دا موسڵمانان به‌رۆژوو ببن .
6_ وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه فه‌رموویه‌تی : شه‌عبان مانگێكه خه‌ڵكی لێی بێ ئاگایه ده‌كه‌وێته نێوان ره‌جه‌ب و ره‌مه‌زان ؛ ئه‌مه به‌لگه‌یه كه خه‌ڵكی پێویسته خوا په‌رستی له‌وكاتانه‌دا زۆر بكه‌ن كه خه‌ڵكێكی زۆر لێی بێ ئاگایه ؛ بۆیه هه‌ندێك له‌پێشینه چاكه‌كان فه‌رموویانه سونه‌ته له‌نێوان مه‌غریب و عیشا نوێژی سونه‌ت زۆر بكرێت چونكه خه‌ڵكی له‌وكاته‌دا بێ ئاگایه ؛ وه شه‌و نوێژكردن له‌كۆتایی شه‌و زۆر باشتر و خێرتره چونكه خه‌ڵكی له‌وكات بێ ئاگایه و خه‌وتووه ؛ وه سونه‌ته زیكری خوا له‌وشوێن و كاتانه‌دا بكرێت كه خه‌ڵكی لێی بێ ئاگایه وه‌ك زیكر كردن له‌بازاره‌كان و دانیشتنه‌كان .
7_ له‌سووده‌كانی كرده‌وه له‌كاتی بێ ئاگایی خه‌ڵك زیاتر شاراوه‌تره ؛ وه شاراوه‌یی سونه‌ته‌كان زیاتر له ئیخلاص و نیازپاكی نزیكه .
8_ ڕۆژووی مانگی شه‌عبان فه‌زلی زیاتره له‌رۆژوه‌كانی مانگی حوروم ؛ چونكه رۆژووی شه‌عبان وه‌ك سونه‌تی ره‌واتبی نوێژه فه‌رزه‌كانه و له‌پێش مانگی ره‌مه‌زان ده‌گیرێت ؛ وه وه‌ك چۆن سونه‌تی ره‌واتب خێری زیاتره له‌سونه‌ته‌كانی تر به‌هه‌مان شێوه رۆژووی شه‌عبان خێری زیاتره له‌رۆژوه سونه‌ته‌كانی تر چونكه له‌پێش مانگی ره‌مه‌زان دێت .
9_ وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) كه فه‌رموویه‌تی : ( باشترین رۆژوو له‌دوای ره‌مه‌زان مانگی خوای په‌روه‌ردگاره موحه‌ره‌م ؛ وه باشترین نوێژ له‌دوای نوێژه فه‌رزه‌كان شه‌ونوێژه ) ؛ ئه‌م فه‌رمووده‌یه باسی رۆژوو و نوێژی سونه‌تی ره‌هایه ؛ رۆژووی سونه‌تی ره‌ها ئه‌و رۆژوانه‌ن كه بۆ نموونه له‌مانگی موحه‌ره‌م ده‌گیرێن ؛ وه هه‌روه‌ها نوێژی سونه‌تی ره‌ها واته ئه‌وانه‌ی ره‌واتب نین بریتیه له شه‌و نوێژ كردن . به‌ڵام رۆژووی شه‌عبان له‌پێش مانگی ره‌مه‌زان دێت و لكاوه پێی ؛ وه وه‌ك رۆژووی مانگی شه‌وال كه راسته‌وخۆ له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان دێت ؛ ئه‌مانه خێر و باشترن له‌رۆژووی سونه‌تی ره‌ها ؛ به‌هه‌مان شێوه نوێژه سونه‌ته ره‌واتبه‌كان كه له‌پێش و دوای نوێژه‌كان فه‌رزه‌كان ئه‌نجام ئه‌درێن جومهوری زانایان فه‌رموویانه خێر و پاداشتیان زۆر زیارته له شه‌ونوێژ كردن .
10_ مانگی شه‌عبان مانگێكه كره‌دوه‌كانی ساڵی تیادا به‌رز ده‌بێته‌وه بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : شه‌عبان مانگێكه كرده‌وه‌كانی تیادا به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاری جیهانیان ؛ پێم خۆشه كاتێك كرده‌وه‌كانم به‌رز ده‌كرێته‌وه من به‌رۆژووبم .
11_ به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كان بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ده‌بێت به‌سێ جۆر : جۆری یه‌كه‌م : به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه ؛ هه‌موو ڕۆژێك كرده‌وه‌كان دووجار به‌رز ده‌كرێنه‌وه ؛ جارێكیان به‌شه‌و وه جارێكیان به‌رۆژ ؛ هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه : (كرده‌وه‌ی شه‌و به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆلای خوا پێش كرده‌وه‌ی رۆژ ؛ وه كرده‌وه‌ی ڕۆژ پێش كرده‌وه‌ی شه‌و ) . كرده‌وه‌ی رۆژ له‌كۆتایی رۆژ به‌رز ده‌كرێته‌وه ؛ وه كرده‌وه‌ی شه‌و له‌كۆتایی شه‌و به‌رز ده‌كرێته‌وه . جۆری دووه‌م : به‌رز كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌یی ؛ كرده‌وه‌كان له‌هه‌موو هه‌فته‌یكدا دووجار به‌رز ده‌كرێنه‌وه ؛ جارێكیان له‌رۆژی دووشه‌م وه جارێكیان له‌رۆژی پێنج شه‌م ؛ هه‌روه‌ك له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( كرده‌وه‌كانی خه‌ڵك له‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا دووجار بۆلای خوای په‌روه‌ردگار به‌رز ده‌كرێنه‌وه ؛ جارێكیان له‌رۆژی دووشه‌م وه جارێكیان له‌رۆژی پێنج شه‌م ) . ئیبراهی نه‌خه‌عی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌رۆژی پێنج شه‌م له‌لای خێزانی ده‌گریا و ده‌یوت : ئه‌مڕۆ كرده‌وه‌كانمان نیشانی خوای په‌روه‌ردگار ده‌درێت . جۆری سێیه‌م : به‌رز بوونه‌وه‌ی ساڵانه ؛ كرده‌وه‌كانی ساڵ هه‌مووی به‌یكه‌وه له‌ماتنگی شه‌عباندا به‌رز ده‌كرێته‌وه ؛ به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) كه فه‌رموویه‌تی : ( شه‌عبان مانگێكه كرده‌وه‌كانی تیادا به‌رز ده‌بێته‌وه بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ) . پاشان كرده‌وه‌ی ته‌مه‌ن له‌دوای مردن به‌رز ده‌كرێته‌وه و په‌رتووكی كرده‌وه‌كان داده‌خرێت و ده‌پێچرێته‌وه ؛ ئه‌مه‌ش نیشاندان و به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی تره .
12_ بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م به‌رز بوونه‌وه و نیشاندانه حیكمه‌تێك هه‌یه خوای په‌روه‌ردگار خۆی ده‌یزانێ ؛ په‌یام له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه ؛ وه گه‌یاندنی له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه‌یه (صلی الله علیه وسلم) ؛ وه ملكه‌چبوونیش له‌سه‌ر ئێمه‌یه .
13_ سونه‌ته بۆ موسڵمانان كرده‌وه‌ی چاك زۆر بكات له‌وكاتانه‌ی كرده‌وه تیایدا به‌رز ده‌بێته‌و بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ؛ بۆ نموونه رۆژانی دووشه‌م و پێنج شه‌مه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یكی به‌رۆژوو ببێت وه زۆربه‌ی رۆژه‌كانی مانگی شه‌عبان به‌رۆژوو ببێت .
14_ پێویسته موسلمان بیربكاته‌وه كه له‌ومانگه‌دا واته له مانگی شه‌عبان كرده‌وه‌كان به‌چاك و خراپه‌وه به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ؛ بۆیه پێویسته زۆر كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات و خۆی له‌كرده‌وه‌ی خراپ به‌دوور بخات .
15_ مانگی شه‌عبان وه‌ك پێشه‌كیه‌كه بۆ مانگی ره‌مه‌زان ؛ وه وه‌ك راهێنانێكه بۆ به‌رۆژووبوونی مانگی ره‌مه‌زان ؛ پێویسته موسڵمانان له‌م مانگه‌دا رۆژوو و زیكر و قورئان خوێندنه‌وه و خێر و سه‌ده‌قه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌م عیباده‌تانه له‌سه‌ری سووك بێت و بتوانێت به ئاسانی ئه‌نجامیان بدات .
16_ هه‌ندێك كه‌س سكاڵا ده‌كات و ده‌ڵێت له‌مه‌نگی ره‌مه‌زاندا به‌رۆژووبوون و شه‌ونوێژكردن و خوێندنه‌وه‌ی قورئان زۆر له‌سه‌رم قورسه ؛ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نها له‌مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو ده‌بن و شه‌و نوێژ ده‌كه‌ن و قورئان ده‌خوێنن له مانگه‌كانی تر ئه‌م عیباده‌تانه ناكه‌ن بۆیه له‌مانگی ره‌مه‌زان به‌م شێوه‌یه‌ن بۆیه پێویست پێش مانگی ره‌مه‌زان ئه‌م كرده‌وه چاكانه ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به راهێنانێك و بتوانن به‌ئاسانی له‌مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌نجامیان بده‌ن .
17_ پێشینه چاكه‌كان له‌مانگی شه‌عباندا خۆیان یه‌كلا ده‌كرده‌وه بۆ خوێنده‌وه‌ی قورئان ؛ ده‌یان فه‌رموو : مانگی شه‌عبان مانگی قورئان خوێنه‌كانه .
18_ مانگی شه‌عبان ده‌رفه‌تێكه بۆ خێر و سه‌ده‌قه كردن و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران ؛ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاران بتوانن رۆژوه‌كانی ره‌مه‌زان به هێز و تواناوه بگرن ؛ وه بتوانن ته‌راویحه‌كانیان به‌ئاسانی به‌تواناوه ئه‌نجام بده‌ن .
19_ یه‌كیك له‌وهه‌ڵانه‌ی به‌ربلاوه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی كاتی زه‌كاتدانه‌كه‌یان له‌مانگی ره‌جه‌ب یان شه‌عبان هاتووه به‌ڵام دوای ده‌خه‌ن بۆ مانگی ره‌مه‌زان ؛ وا گومان ده‌بن كه له مانگی ره‌مه‌زان خێرتره بۆیه دوایان خستووه !! دواخستنی زه‌كات له‌كاتی خۆی دروست نیه و سته‌مێكه ده‌كرێته له‌هه‌ژاران ؛ به‌ڵام پێش خستنی زه‌كاتدان له‌كاتی خۆی دروسته ئه‌گه‌ر بۆ پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران بێت .
20_ هه‌ركه‌سێك رۆژووی ره‌مه‌زانی ساڵی رابردووی له‌سه‌ر بوو ؛ واجبه له‌سه‌ری له‌مانگی شه‌عبان یان له‌مانگه‌كانی پێشتر بیانگرێته‌وه و نابێت به ئه‌نقه‌ست و به‌بێ هۆ دوایان بخات بۆدوای ره‌مه‌زانی داهاتوو ؛ دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : من رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانم له‌سه‌ربوو نه‌مده‌توانی بیانگرمه‌وه ته‌نها له‌مانگی شه‌عبان نه‌بێ .
21_ هه‌ركه‌سێك رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی له‌سه‌ر بوو وه نه‌یگره‌ته‌وه هه‌تا ره‌مه‌زانی تری به‌سه‌ردا هات ؛ ئه‌گه‌ر به‌هۆی عوزرێكی شه‌رعیه‌وه نه‌یتوانی بوو بیانگرێته‌وه ئه‌وا ته‌نها گرتنه‌وه‌ی له‌سه‌ره و هیچی تری له‌سه‌ر نیه ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزر بوو ئه‌وكات گوناهباره وه ده‌بێت رۆژوه‌كانی بگرێته‌وه ؛ وه هه‌ندێك له‌زانایان ده‌ڵێن ده‌بێت كه‌فره‌تیش له‌گه‌ل گرتنه‌وه بدات بۆ هه‌ر رۆژێك یه‌ك كیلۆ و نیو برنج ؛ ئه‌مه ره‌ئی ئیمامی مالیك و شافیعی و ئه‌حمه‌ده ؛ وه هه‌ندێك له‌زانایان فه‌رموویانه ته‌نها گرتنه‌وه‌ی له‌سه‌ره ؛ ئه‌مه ره‌ئی ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه‌یه ؛ وه شێخ ابن عوثه‌یمین – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – ئه‌م ره‌ئیه‌ی هه‌ڵبژاردووه .
22_ دروست نیه له شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان ئاهه‌نگ بگێردرێت ؛ یان تایبه‌ت بكرێت به‌شه‌و نوێژ كردن یان رۆژه‌كه‌ی واته ڕۆژی پازده‌مین تایبه‌ت بكرێت به به‌رۆژووبوون ؛ یان تایبه‌ت بكرێت به‌سه‌ردانكردنی گۆرستان ؛ یان سه‌ده‌قه كردن بۆ مردوان ؛ یان تایبه‌ت كردنی هه‌ر عیباده‌تێك له‌عیباده‌ته‌كان له‌م شه‌و و رۆژه‌دا ده‌بێت به‌بیدعه‌ی هیچ به‌ڵگه‌ی سه‌حیحی له‌باره‌وه نه‌هاتووه و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هاتوون گشتی لاوازن و سه‌حیح نین .
23_ هه‌ركه‌سێك نه‌ریتی وابوو هه‌موو شه‌وێك یان زۆربه‌ی شه‌وه‌كان شه‌ونوێژ ده‌كات ئه‌وا بۆ ئه‌و دروسته و ئاساییه له شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبانیش شه‌و نوێژ بكات .
24_ دروست نیه رۆژی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان واته 15 ی شه‌عبان تایبه‌ت بكرێت به به‌رۆژووبوون چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌حیحی له‌باره‌وه نه‌هاتووه ؛ ئیللا ئه‌گه‌ر خۆی نه‌ریتی وابوو رۆژنا رۆژێك به‌رۆژوو ده‌بوو یان دووشه‌م و پێنج شه‌م به‌رۆژوو ده‌بوو ئه‌وكات بۆ ئه‌و دروسته به‌رۆژووبێت كاتێك رۆژوه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته 15 ی شه‌عبان .
25_ رۆژی پازده‌ی شه‌عبان به‌نیه‌تی رۆژه سپیه‌كان دروسته تیایدا به‌رۆژوو ببن وه‌كو باقی مانگه‌كانی تر به‌ڵام نابێت ته‌نها له 15 ی شه‌عبان به‌رۆژووببن به‌ڵكو ده‌بێت 13 و 14 ی شه‌عبانیش پێ ببن به‌نیه‌تی سونه‌تی رۆژه سپیه‌كان .
26_ فه‌رمووده‌ی ( إذا انتصف شعبان فلا تصوموا ) . واته : كاتێك مانگی شه‌عبان به‌نیوه بوو به‌رۆژوو مه‌بن . هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌م فه‌رمووده‌یان به‌لاواز داناوه وه هه‌ندێكیان به سه‌حیحیان داناوه ؛ له‌سه‌ر ره‌ئی ئه‌وزانایانه‌ی ده‌ڵێن لاوازه دورسته له‌دوای پازده‌ی شه‌عبان رۆژووی سونه‌ت بگرن ته‌نها ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش ره‌مه‌زان نه‌هی لێكراوه و نابێت به‌رۆژووببن ئه‌گه‌ر كه‌سێك عاده‌تی نه‌بێت رۆژووی سونه‌ت بگرێت .
27_ له‌سه‌ر ره‌ئی ئه‌و زانایانه‌ی ده‌ڵێن فه‌رمووده‌كه سه‌حیحه ئه‌وكه‌سانه له‌نه‌هی ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ده‌ر ده‌بن كه عاده‌تیانه رۆژووی سونه‌ت ده‌گرن وه‌ك ڕۆژنا رۆژێك یان ڕۆژووی دووشه‌م و پێنج شه‌م ؛ یان گرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌مه‌زان .
28_ دروست نیه ڕۆێك یان دوو رۆژ پێش مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژووببن ته‌نها بۆ ئه‌وكه‌سه دروسته كه عاده‌تیه‌تی رۆژووی سونه‌ت ده‌گرێت یان رۆژوی قه‌رزی له‌سه‌ر یان ڕۆژووی نه‌زری له‌سه‌ره ؛ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی :( لا تَقَدَّمُوا رمضانَ بِصَومِ يومٍ ولا يومينِ، إلَّا رجلٌ كان يصومُ صَومًا فلْيَصُمْه ) . واته : هیچ کەسێک لەئێوە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ تەنها کەسێک نەبێت کەعادەتی خۆی وابێت کەخۆی لەو ڕوژەدا بەڕۆژوو بێت. واتە: بۆ نموونە کەسێک هەموو دووشەم وپێنج شەمێک بەڕوژوو دەبێت دوو ڕۆژ یان ڕۆژێک پێش ڕەمەزان دووشەمە دەکات، یان پێنج شەمە دەکات دروستە بۆ ئەوکەسە لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بێت .
29_ ڕۆژووی كۆتایی مانگی شه‌عبان سێ حاله‌تی بۆ هه‌یه : 1_ به‌رۆژووبوون به‌نیه‌تی رۆژووی ره‌مه‌زان ؛ وه‌ك یه‌ده‌كێك بۆ رۆژوه‌كانی ره‌مه‌زان ؛ ئه‌مه نه‌هی لێكراوه و دروست نیه . 2_ به‌رۆژووبوون به‌نیه‌تی گرتنه‌وه‌ی قه‌رز یان گرتنی رۆژووی نه‌زر یان رۆژوی كه‌فاره‌ت ؛ ئه‌مه‌یان دروسته و ئاساییه . 3_ به‌رۆژووبوونی سونه‌تی ره‌ها بێ ئه‌وه‌ی عاده‌تی بێت ؛ ئه‌مه‌یان مه‌كروهه و دروست نیه .
30_ حیكمه‌ت له‌نادروستی به‌رۆژووبوون له‌پێش ره‌مه‌زان به‌رۆژێك یان دوو رۆژ ؛ بۆ ئه‌وه‌یه ڕۆژێك لرمه‌زان زیاد نه‌كرێت ؛ وه بۆ ئه‌وه‌ی فاصل و ناوه‌ندێك بكه‌وێته نێوان ڕۆژووی سونه‌ت و رۆژووی فه‌رز ؛ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژووی سونه‌ت نه‌لكێندرێت به‌رۆژووی فه‌ڕز ؛ بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هی كردووه له لكاندنی نوێژی فه‌رز به نوێژی سونه‌ت ؛ فه‌رمانی كردووه كه فاصلێك بخرێته نێوانیان جا چ به‌قسه كردن بێت یان به‌گواستنه‌وه بێت له‌وشوێنه‌ی نوێژی فه‌رزی لێكردووه بۆ شوێنێكی تر .
31_ دروست نیه رۆژی شه‌ك به‌رۆژوو ببن كه ده‌كاته سیه‌مین رۆژ له‌مانگی شه‌عبان ؛ كاتێك هه‌ور بوو مانگی یه‌كشه‌وه‌ی ره‌مه‌زان نه‌بینردا ئه‌وكات ده‌بێت مانگی شه‌عبان سی رۆژه‌كه‌ی ته‌واوبێت ئه‌وكات دروسته یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان به‌رۆژووببن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك رۆژی شه‌ك به‌رۆژوو بوو ئه‌وا سه‌رپێچی باوكی قاسمی كردووه ( صلی الله علیه وسلم ) .
32_ چه‌ند روداوێكی گه‌وره و مه‌زن له‌مانگی شه‌عباندا رویداوه : _ واجب بوونی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان . _ گۆڕینی قیبله له‌بین المقدیسه‌وه بۆ مسجد الحرام له‌ساڵی دووی كۆچی . _ هاوسه‌رگیری كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌گه‌ڵ حه‌فصه – ره‌زای خوای لێبێت - . _ خه‌زوه‌ی به‌نی موسته‌ڵه‌ق . _ غه‌زوه‌ی ته‌بوك .
نوسینی : شێخ محمد بن صالح . وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 15 / ربیع الاخر / 1444 ك --- 9 / 11 / 2022 م |