فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
33 سوود ده‌رباره‌ی مانگی موحه‌ره‌م و عاشورا 33 سوود ده‌رباره‌ی مانگی موحه‌ره‌م و عاشورا
1_ مانگی موحه‌ره‌م یه‌كه‌م مانگه له‌مانگه‌كانی ساڵی كۆچی ؛ وه كۆتایی مانگه‌كانی حورومه ئهوسێیانهی له‌دوای یه‌ك دێن ؛ ذوالقعدة و ذوالحجة و محرم پاشان ره‌جه‌ب ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ) . التوبة : 36 . واته : به‌ڕاستی ژماره‌ی مانگه‌کان(ی ساڵ) لای خوا دوانزه مانگه له (لوح المحفوظ) دا دانراوه له ڕۆژێکه‌وه (خوا) ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه چوار له‌و مانگانه گه‌وره‌و به‌ڕێزن (شه‌ڕیان تێدا قه‌ده‌غه کراوه) . وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی مانگه‌كانی ساڵ وه‌ك خۆی ده‌سوڕێته‌وه له‌وڕۆژه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه ؛ ساڵ دوازده مانگه ؛ چوار مانگی حورومه و جه‌نگ كردن تیایاندا قه‌ده‌غه‌یه ؛ سێ له‌م مانگانه له‌دوای یه‌ك دێن كه بریتین له ذوالقعدة و ذوالحجة و محرم وه ره‌جه‌ب كه ده‌كوێته نێوان مانگی جومادی و شه‌عبان .
2_ له فه‌زڵه‌كانی مانگی موحه‌ره‌م ئه‌وه‌یه حوای په‌روه‌ردگار ئه‌م مانگه‌ی ناوناوه به- شهر الله - مانگی خوا ؛ ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌م مانگه ؛ خوای په‌روه‌ردگار هه‌رشتێك بداته پاڵ ناوی پیرۆزی خۆی ئیللا بۆ گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و شتیه وه‌ك بیت الله وه ناقة الله .
3_ هه‌ندێك له‌زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویانه : مانگی موحه‌ره‌م باشترینی مانگه‌كانی حورومه ؛ حه‌سه‌نی به‌صری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رمووی : باشترینی مانگه‌كانی حوروم ؛ مانگی خوای په‌روه‌ردگاره موحه‌ره‌م . وه فه‌رموویه‌تی : هیچ مانگێك نیه له‌ساڵ له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان له مانگی موحه‌ره‌م باشتر و به فه‌زڵ تربێت .
4_ باشترینی رۆژه‌كانی مانگی موحه‌ره‌م ده رۆژی سه‌ره‌تاكه‌یه‌تی ؛ ئه‌بو عوثمانی نه‌هدی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رموویه‌تی : پێشینان سێ دهييان له‌ڕۆژه‌كان به‌گه‌وره داده‌نا ؛ ده شه‌و و رۆژی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ؛ وه ده رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ؛ وه ده رۆژی سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ره‌م .
5_ خوای په‌روه‌ردگار نه‌هی كردووه كه له‌مانگه‌كانی حورم مرۆڤ سته‌م له‌نه‌فسی خۆی بكات به ئه‌نجامدانی گوناه و تاوان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ ۚ ) . التوبة : 36 . واته : له‌و چوار مانگه‌دا سته‌م مه‌که‌ن له خۆتان . زانایان – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویانه : گوناه و تاوان له‌م چوارمانگه‌دا زۆر گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتره له مانگه‌كانی تر .
6_ سونه‌ته له‌مانگی موحه‌ره‌م زۆر ڕۆژووی سونه‌ت بگیرێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ، وَأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ) رواه مسلم . واته : ( گه‌وره‌ترین و باش‌ترين ڕۆژوو له دوای ره‌مه‌زان ڕۆژووی (شهرالله المحرم) ه ؛ وه گه‌وره‌ترین نوێژ له‌دوای نوێژه فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه ) .
7_ سونه‌تی به‌رۆژووبوون له‌مانگی موحه‌ره‌م ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی ئه‌م مانگه به‌رۆژوو ببی نه‌ك هه‌موو مانگه‌كه به‌رۆژوو ببی ؛ چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هیچ مانگێكی به‌ته‌واوی نه‌گرتووه جگه له‌مانگی ره‌مه‌زان وه هیچ مانگێك زۆر تیایدا به‌رۆژوو نه‌ده‌بوو ته‌نها مانگی شه‌عبان نه‌بێ .
8_ زانایان - ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت - فه‌رموویانه : زیاتر به‌رۆژووبوونی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌مانگی شه‌عبان له‌كاتێكدا فه‌رموویه‌تی : باشترین رۆژوو له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان رۆژووی مانگی موحه‌ره‌مه ؛ فه‌رموویانه : له‌وانه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌كۆتایی ژیانی فه‌زڵی رۆژووی مانگی موحه‌ره‌می زانیبێت و باسی كردبێت ؛ یان له‌وانه‌یه به‌هۆی عوزری نه‌خۆشیه‌وه یان به‌هۆی سه‌فه‌ره‌وه نه‌یتوانیبێت زۆر تیایدا به‌رۆژوو ببێت ؛ والله أعلم .
9_ رۆژی عاشورا ده‌یه‌م رۆژی مانگی موحه‌ره‌مه .
10_ عاشورا ناوێكی ئیسلامیه و له‌سه‌رده‌می نه‌فامی ئه‌م ناوه نه‌زاندراوه .
11_ به‌رۆژووبوون له‌رۆژی عاشوردا سونه‌ته و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی : (صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ ) . رواه مسلم : 1162 . واته : بەرۆژوو بوونی رۆژی عاشورا ئومێدم وایە ببێتە كه‌فاره‌تی گشت تاوانه بچووكه‌كانی ساڵی ڕابدوو .
12_ رۆژووی عاشورا هۆكاری سرینه‌وه‌ی گوناهه بچوكه‌كانه نه‌ك گوناهه گه‌وره‌كان ؛ گوناهه گه‌وره‌كان ده‌بێت ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر بكرێت .
13_ پێویسته سه‌رۆك خێزان ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌ی ڕابهێنێت له‌سه‌ر به‌رۆژووبوون له‌رۆژی عاشورا . روبه‌یعی كچی موعهویذ – ره‌زای خوای لێبێت – ده‌رباره‌ی رۆژووی عاشورا فه‌رموویه‌تی : رۆژووی عاشورا فه‌رزبوو پێش ئه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان فهرزبێت ؛ جا ئێمه له‌رۆژی عاشورا به‌رۆژوو ده‌بوین وه منداڵه‌كانیشمان بهرۆژوودهبوون ؛ وه تۆپی یاریمان لهصوف بۆ دروست ده‌كردن هه‌ركاتێك بگریابان پێمان ده‌دان هه‌تا كاتی بانگی مه‌غریب .
14_ سونه‌ته رۆژی نۆیه‌م و ده‌یه‌می مانگی موحه‌ره‌م به‌یه‌كه‌وه بگیرێت كه پێیان ده‌وترێت تاسوعا و عاشورا ؛ بۆ ئه‌وه‌ی موخاله‌فه‌ی جوله‌كه و گاوره‌كان بكرێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم) كاتێك ڕۆژى عاشورا‌ء به ڕۆژوو بوو وه ئه‌مرى به موسڵمانان كرد به به‌ڕۆژوو بوون له‌م ڕۆژه دا ، هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى (ره‌زای خوایان لێبێت) فه‌رموويان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله علیه‌وسلم) ڕۆژى عاشورا‌ء ڕۆژێكه جوله‌كه‌و گاوره‌كان به گه‌وره‌ى داده‌نێن (واته تێيدا به ڕۆژوو ده‌بن) پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو هات (إن شا‌ء الله) ڕۆژى نۆيه‌ميش به ڕۆژوو ده‌بين ، به‌ڵام ساڵى داهاتوو نه‌هات پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه‌وسلم) وه‌فاتى كرد .
15_ هه‌ركه‌سێك نه‌یتوانی رۆژی تاسوعا بهرۆژووبێت ئه‌وا ده‌توانێت رۆژی یازدهمین له‌گه‌ڵ عاشورا بهرۆژووبێت بۆ پێچه‌وانه‌كردنی جوله‌كه‌كان چونكه ئه‌وان ته‌نها عاشورا به‌رۆژووده‌بن .
16_ دورسته و ئاساییه رۆژی نۆیه‌م و یازدهم له‌گه‌ڵ عاشورا بگیرێت كاتێك گومان هه‌بوو له‌بینین و نه‌بینی مانگ له‌شه‌وی یه‌كه‌می مانگی موحه‌ره‌م ؛ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌زڵی ڕۆژووی مانگی عاشورا به‌ده‌ست بهێنن .
17_ چۆنیه‌تی به‌رۆژووبوونی ڕۆژی عاشورا له‌لای هه‌ندێك له‌زانایان ده‌بێت به‌سێ شێوه : یه‌كه‌میان : به‌رۆژووبوونی سێ رۆژ : نۆیه‌م و ده‌یه‌م و یازده‌یه‌م ؛ ئه‌مه له‌لای هه‌ندێك له‌پێشینه صاكهكانهوه واریدبووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دڵنیایی پاداشتی ڕۆژی عاشورایان ده‌ست بكه‌وێت . دووه‌میان : به‌رۆژووبوونی نۆیه‌م و ده‌یه‌م واته تاسوعا و عاشورا ؛ زۆربه‌ی فه‌رمووده‌كان به‌م شێوه‌یه وارید بووه و به‌م شێوه‌یه سونه‌ته . سێیه‌مان : به‌ته‌نها به‌رۆژووبوونی رۆژی عاشورا ؛ ئه‌مه‌شیان دروسته و ئاساییه به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سێك كه ته‌نها توانای گرتنی رۆژی عاشورای هه‌بێت .
18_ ئه‌گه‌ر ڕۆژی عاشوره كه‌وته ڕۆژی جومعه یان كه‌وته ڕۆژی شه‌ممه دروسته و ئاساییه تیایدا بهرۆژووببن ؛ چونكه به‌نیه‌تی فه‌زڵی ڕۆژووی عاشورا به‌رۆژوو ده‌بن نه‌ك له‌به‌ر رۆژی جومعه یان شه‌ممه .
19_ هه‌ركه‌سێك قه‌رزی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی له‌سه‌ر بوو هیچ ڕێگرێك نیه ڕۆژی عاشورا بهرۆژووبێت پاشان ده‌ست بكاته‌وه به‌گرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی .
20_ هه‌ركه‌سێك له‌رۆژی عاشورا به‌نیه‌تی گرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ره‌مه‌زان به‌رۆژوو بوو ؛ وه نیه‌تی پاداشتی سونه‌تی عاشوراشی هه‌بوو إن شا‌ء الله قهرزهكهی بۆ حیسابه وه پاداشتی سونه‌تی رۆژووی عاشوراشی بۆ حیسابه ؛ والله أعلم . به‌ڵام باشتروایه قه‌رزه‌كانی له‌رۆژانی تر بگرێته‌وه وه رۆژی عاشورا ته‌نها به‌نیه‌تی سونه‌تی عاشورا به‌رۆژوو ببێت ؛ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌زڵی گرتنه‌وه و فه‌زڵی رۆژووی عاشورای ده‌ست بكه‌وێت .
21_ دروسته رۆژی تاسوعا و ڕۆژی یازهمین به‌نیه‌تی گرتنه‌وه‌ی قه‌رز بهرۆژووببێت ؛ وه ڕۆژی عاشورا به‌نیه‌تی سونه‌تی عاشورا به‌ڕۆژووببێت ؛ بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی گرتنه‌وه و پاداشتی سونه‌تی عاشورای ده‌ست بكه‌وێت .
22_ هه‌ركه‌سێك موسافیر بوو ؛ ئاساییه رۆژی عاشورا به‌رۆژوو ببێت ؛ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری زۆر قورس و گران نه‌بوو .
23_ گێرانه‌وه‌ی رۆژووی عاشورا دروست نیه بۆ ئافره‌تی بێ نوێژ به‌هۆی سووری مانگانه یان به‌هۆی زه‌ییستان یان به‌هۆی نه‌خۆشی كاتێك رۆژووی عاشورای له‌ده‌ست ده‌چێت ؛ چونكه رۆژووی عاشورا په‌یوه‌سته به‌كاتێكی دیاریكراو ؛ وه حوكمه‌كه‌ی نامێنێت بهرۆییشتنی ئه‌و رۆژه .
24_ هه‌ركه‌سێك به‌هۆی عوزرێكیه نه‌یتوانی رۆژی عاشورا به‌رۆژوو ببێت به‌لام عاده‌تی بوو كه هه‌موو ساڵێك به‌رۆژوو ده‌بێت ئه‌وا به‌گوێره‌ی نیه‌ته‌كه‌ی پاداشتی ئه‌م رۆژه‌كه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : كاتێك كه‌سێك نه‌خۆش ده‌بێت یان سه‌فه‌ر ده‌كات پاداشتی خێری ئه‌وكاره‌ی بۆ ده‌نوسرێت كه له‌كاتی نیشته‌جێ بوونی یان له‌كاتی لهسشساغ بوونی ئه‌نجامی ده‌دا .
25_ رۆژووی عاشورا حوكمه‌كه‌ی فه‌رزبوو پێش ئه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان فهڕزبكرێت ؛ پاشان حوكمه فه‌ڕزه‌كه‌ی لادراو و بوو به‌سونه‌ت ؛ دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی ده‌كرد له‌رۆژی عاشورادا بهرۆژووببن پێش ئه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان فه‌رز بكرێت ؛ كاتێك مانگی ره‌مه‌زان فه‌رزكرا ئه‌وكات هه‌ركه‌سێك بیویستایه له‌رۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو ده‌بوو ؛ وه هه‌ركه‌سێك بیویستایه به‌رۆژوو نه‌ده‌بوو . وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ئه‌مه رۆژی عاشورایه ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئێوه‌ی فه‌رز نه‌كردووه ؛ من تیایدا به‌رۆژوو ده‌بم ؛ جا هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه پێی خۆشه بهرۆژووبێت ئه‌وا با بهرۆژووبێت ؛ وه هه‌ركه‌سێك پێی خۆشه به‌رۆژوو نه‌بێت ئه‌وا با به‌رۆژو نه‌بێت .
26_ رۆژی عه‌ره‌فه فه‌زڵی زیاتره له‌رۆژی عاشورا ؛ رۆژی عه‌ره‌فه تاوانی دوو ساڵ ده‌سڕێته‌وه ؛ وتراوه حیكمه‌ته‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕۆژی عاشورا مهنسوبه بۆلای پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام - ؛ وه رۆژی عه‌ره‌فه مهنسوبه بۆلای پێغه‌مبه‌ری ئێمه موحه‌مد – صلی الله علیه وسلم - ؛ وه له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شه‌رعی ئێمه‌یه ؛ بۆیه فه‌زڵی زیاتره . وه وتراوه رۆژی عه‌ره‌فه لهشههری حه‌رامه وه ماگی پێش و دواشی مانگه‌كانی حورومن كه بریتین له ذوالقعدة و محرم . وه وتراوه له‌رۆژی عاشورادا خوا نیعمه‌تی خۆی ته‌واو كرد به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر موسادا – علیه السلام – بهرزگاربوونیان له‌فیرعه‌ون ؛ وه له‌رۆژی عه‌ره‌فه‌دا خوا نیعمه‌تی خۆی ته‌واو كرد به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – به ته‌واو بوونی په‌یامه‌كه‌ی كه قورئانی پیرۆزه ؛ كه بێگومان ته‌واویه‌تی نیعمه‌تی دین باشتره له ته‌واویه‌تی نیعمه‌تی لاشه و رزگاربوونی له‌تیاچوون .
27_ ڕۆژی عاشورا رۆژێكی گه‌وره‌یه له‌رۆژه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِآيَاتِنَا أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ ) . ابراهیم : 5 . واته : سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ره‌وانه کرد ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی زۆردا (فه‌رمانما پێدا) که قه‌وم و عه‌شیرتت له تاریکیه‌کان ڕزگار بکه‌و به‌ره‌و نوورو ڕووناکی بیانبه، ڕۆژه‌کانی خوایان بهێنه‌ره‌وه یاد (ئه‌و ڕۆژانه‌ی که تۆڵه‌ی له بێ باوه‌ڕان سه‌ند و ئیماندارانی سه‌رسه‌خت)، بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر خۆگرن (له‌کاتی ته‌نگانه‌دا)، زۆر سوپاسگوزاریشن (له‌کاتی خۆشی‌دا).
28_ رۆژی عاشورا په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی نێوان موسلمانان بیردێنێته‌وه ؛ ئه‌گه‌ر كات و شوێنیشیان له‌یه‌كتر دووربێت ؛ وه جێ به‌جێكردنی په‌یوه‌ندی برایه‌تی ئیمانی له‌نێوانیان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ ) . التوبة : 71 . واته : ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن .
29_ رۆژی عاشورا رۆژوی سوپاس گوزاری داواكردنی ده‌رووی خێر و سه‌ركه‌وتنه له‌خوای په‌روه‌ردگار ؛ له‌م رۆژه‌دا به پێغه‌مبه‌ر موسی وترا : ( إِنَّا لَمُدْرَكُونَ ) . الشعرا‌ء : 61 . واته : یارانی مو‌سا وتیان: به‌ڕاستی پێمانگه‌یشتن و ئێمه تیا چووین. وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام – به‌م شێوه‌یه بوو : ( قَالَ كَلَّا ۖ إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ ) . الشعرا‌ء : 62 . واته : مو‌سا وتی : نه‌خێر، وا نیه، من به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێنموویم ده‌کات (بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی) .
30_ به‌گه‌وره دانانی رۆژی عاشورا ناسراوبوو له‌لای ئه‌هلی جاهیلی ؛ ئه‌و رۆژه‌یان به‌گه‌وره داده‌نا و تیایدا به‌رۆژوو ده‌بوون ؛ وه له‌ورۆژه‌دا كه‌عبه‌ی پیرۆزیان داده‌پۆشی .
31_ به‌گه‌وره دانانی رۆژی عاشورا به به‌رۆژووبوون ده‌بێت بۆخوای په‌روه‌ردگار ؛ وه‌ك شوكرێك بۆخوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر رزگاربوون له‌دوژمنی باوه‌رداران كه فیرعه‌ون بوو ؛ وه به‌رۆژووبوونی ئه‌م رۆژه كاره‌كانی خوای په‌روه‌ردگارمان بیردێنێته‌وه به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كانی و دوژمنانی پێغه‌مبه‌رانی .
32_ هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی له‌رۆژی عاشورا چه‌ند بیدعه‌یه‌ك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ؛ وه‌ك پرسه‌دان و له‌خۆدان بۆ ئیمامی حوسه‌ین – ره‌زای خوای لێبێت - ؛ ئه‌م كاره دروست نیه له‌پیشه‌ی سه‌رده‌می نه‌فامیه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا –صلی الله علیه وسلم – فه‌رموویه‌تی : له‌ئێمه نیه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌روخساری خۆی ده‌دات ؛ وه یه‌خه‌ی ده‌دڕێت ؛ وه شیوه‌ن و ڕۆ ڕۆ ده‌كات وه‌ك سه‌رده‌می نه‌فامی .
33_ گاڵته كردنی شه‌یاتینه‌كان به ئه‌قڵی زۆرێك له خه‌ڵكی ؛ هه‌ندێكیان له‌م رۆژه‌دا شیوه‌ن ده‌گێرن وه هه‌ندێكیان ئاهه‌نگ ده‌گێرن و شرینی دابه‌ش ده‌كه‌ن ؛ هیچ له‌م كارانه دروست نین و زیادكراون له‌دیندا و لاسایی كردنه‌وه‌ی بێ باوهرهكانه لهجولهكه و گاوران . نوسینی : شێخ محمد بن صالح . وه‌رگێڕانی : م هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / ربیع الاخر / 1444 ك --- 12 / 11 / 2022 م |