فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
44 سوود ده‌رباره‌ی 10 رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة 44 سوود ده‌رباره‌ی 10 رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة
1_ خوای په‌روه‌ردگار فه‌زڵی هه‌ندێك له‌دروست كراوی داوه به‌سه‌ر دروستكراوه‌كانی تر ؛ فه‌زڵی هه‌ندێك مانگی داوه به‌سه‌ر مانگه‌كانی تر ؛ فه‌زڵی ده رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ی داوه به‌سه‌ر هه‌موو رۆژه‌كانی تر ؛ وه باشترین رۆژه‌كانی ئه‌م ده رۆژه كۆتا رۆژیه‌تی كه ده‌كاته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان ؛ وه باشترین رۆژه‌كانی هه‌فته رۆژ جومعه‌یه ؛ وه باشترینی شه‌وه‌كان ده شه‌وی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانه ؛ وه باشترین شه‌و له‌م ده‌شه‌وه شه‌وی قه‌دره .
2_ خوای په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌رۆژه‌كانی ساڵی كردووه به‌دیاری و خه‌ڵات بۆ به‌نده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی چاكی تیادا ئه‌نجام بده‌ن و پاداشتی خێر به‌ده‌ست بهێنن ؛ له‌م رۆژه خه‌ڵات و به فه‌زڵانه بریتیه له ده رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة .
3_ ده رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة باش‌ترين و گه‌وره‌ترینی رۆژه‌كانی ساڵن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی : ( هیچ ڕۆژانێك نیە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە ) .
4_ ئه‌نجامدانی فه‌ڕزه‌كان له‌م ده رۆژه‌دا خێر و پاداشتی گه‌لێك زۆرتره له‌رۆژه‌كانی تر ؛ وه ئه‌نجامدانی سونه‌ته‌كان له‌م ده رۆژه‌دا گه‌لێك پاداشتی گه‌لێك زۆرتره له‌رۆژه‌كانی تر .
5_ ئه‌نجامدانی نوێژ و رۆژوو و خوێندنه‌وه‌ی قورئان و خێر و سه‌ده‌قه و دوعاكردن و چاكه كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك و باشبوون له‌گه‌ڵ دراوسێ و سه‌ردانكردنی خزمان و باقی كرده‌وه چاكه‌كان خێر و پاداشتیان له‌م ده رۆژه‌دا گه‌لێك زۆرتره له رۆژه‌كانی تر .
6_ فه‌زڵی كرده‌وه‌ی چاك له‌م ده رۆژه‌دا شه‌و و رۆژی ده‌گرێته‌وه ؛ به‌ڵام ده شه‌وی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان خێر و پاداشتی زۆرتره له ده رۆژه ؛ چونكه ده شه‌وی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان شه‌وی قه‌درێ تێدایه ؛ وه ده رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة فه‌زڵی زیاتره له ده رۆژه‌كانی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان چونكه رۆژی قوربانی كردن و عه‌ره‌فه و ته‌وریه‌ی تێدایه .
7_ له‌م ده رۆژه‌دا چه‌ند عیباده‌تێكی جۆراو جۆر به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بێته‌وه كه له‌رۆژه‌كانی تر و مانگه‌كانی تر به‌م شێوه‌یه كۆنابێته‌وه ؛ كه بریتین له حه‌ج كردن و قوربانی كردن و نوێژ و رۆژوو و سه‌ده‌قه .
8_ فه‌زڵێك له فه‌زڵه‌كانی ئه‌م ده ڕۆژه ئه‌وه‌یه كه خوای په‌روه‌ردگار سوێندی به ده شه‌وه فه‌زڵه‌كانی خواردوه و فه‌رموویه‌تی : ( وَالْفَجْرِ . وَلَيَالٍ عَشْرٍ ) . الفجر : 1 – 2 . ده شه‌وه‌كه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة یه ؛ ئه‌مه ته‌فسیری جومهوری سه‌له‌ف و جگه له‌وانیشه - ره‌زای خوایان لێبێت - .
9_ فه‌زڵێكی تر له فه‌زڵه‌كانی ئه‌م ده رۆژه ئه‌وه‌یه كه خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا باسی ئه‌م ده رۆژه‌ی كردووه و فه‌رموویه‌تی : ( لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ ۖ فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ ) . الحج : 28 . واته : تا ئاماده‌ی جۆره‌ها سوود و قازانجی خۆیان ببن وه ناوی خودا ببه‌ن (کاتێ قوربانی سه‌ر ده‌بڕن) له ڕۆژانێکی دیاری کراودا له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی خوا پێی داوون جا له‌و (گۆشتی قوربانیانه) بخۆن و ده‌رخواردی نه‌داران و هه‌ژارانی بده‌ن .
10_ ئه‌م ده رۆژه كۆتایی رۆژه‌كانی ئه‌و مانگانه‌یه كه خوای په‌روه‌ردگار بۆ حه‌ج كردن دایناوه ؛ كه فه‌رموویه‌تی : ( الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ ۚ ) . مانگه‌مانی حه‌ج بریتین له شوا و ذوالقعدة و ذوالحجة ؛ هه‌روه‌ك له‌كۆمه‌ڵێك له‌هاوه‌ڵان هاتووه له‌وانه : عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – وه عبدالله‌ی كوری وه وه عه‌له‌ی و ابن مه‌سعود و ابن عه‌باس و ابن زوبه‌یر و جگه له‌وانیش – ره‌زای خوایان لێبێت - .
11_ له فه‌زڵه‌كانی ئه‌م ده رۆژه ئه‌وه‌یه كه رۆژی عه‌ره‌فه‌ی تێدایه ؛ ئه‌و رۆژه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ئایینی پیرۆزی ئیسلامی تیادا ته‌واو كرد ؛ وه نیعمه‌تی خۆی به‌سه‌ر موسڵمانان ته‌واو كرد ؛ كه فه‌رموویه‌تی : ( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ۚ ) . المائدة : 3 . واته : ئه‌مڕۆ ئایینه‌که‌تانم ته‌واو(کامڵ) کردوه بۆتان و چاکه‌و به‌هره‌ی خۆم به ته‌واوی ڕشتووه به‌سه‌رتاندا و ڕازی بووم که ئیسلام ئایینتان بێت .
12_ له فه‌زڵه‌كانی ئه‌م ده رۆژه ئه‌وه‌یه كه رۆژی نه‌حری تێدایه واته رۆژی قوربانی كردن كه له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان ده‌ست پێده‌كات ؛ كه پێی ده‌وترێت رۆژی حه‌جی گه‌وره ؛ ئه‌و رۆژه گه‌وره‌ترین رۆژه له‌رۆژه‌كانی دونیا ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا ( ﷺ ) فه‌رموویه‌تی : ( أعظمُ الأيامِ عند اللهِ يومُ النَّحرِ ، ثم يومُ القُرِّ ) . صحيح الجامع . واته : گه‌وره‌ترین رۆژه‌كانی دونیا یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی قوربانیه - كه ده‌كاته ده یه‌مین ڕۆژی مانگی حاجیان و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن - ؛ پاشان ڕۆژی دواتر - ئه‌و ڕۆژه‌ی حاجیان له مینا جێگیر ده‌بن و ده‌مێننه‌وه - .
13_ كرده‌وه‌ی چاك له‌م ده رۆژه‌دا فه‌زڵی زیاتره له رۆژه‌كانی تر ؛ به‌هۆی فه‌زڵی كات و شوێنی حاجیه‌كان له ماڵی خوای په‌روه‌ردگار .
14_ پێشینه چاكه‌كان له‌م ده رۆژه‌دا زۆر هه‌وڵی كرده‌وه‌ی چاكیان ده‌دا و ئه‌م ده رۆژه‌یان زۆر به گه‌وره داده‌نا ؛ سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ( كاتێك ده‌گه‌ییشته ده ڕۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ئه‌وه‌نده عیباده‌تی ده‌كرد هه‌تا وای لێده‌هات نزیك بوو هێز و توانای نه‌مێنێت ! ) .
15_ له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته سوود له‌م ده رۆژه وه‌ربگرێت و كرده‌وه‌ی چاكی تیادا ئه‌نجام بدات ؛ به‌راستی زۆر جێی تێرامان و سه‌ر سورمانه ئێمه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا زۆر چالاكین له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك به‌ڵام له‌م ده رۆژه‌دا به‌م شێوه‌یه نین له‌كاتێكدا فه‌زڵی كرده‌وه‌ی چاك له‌م ده رۆژه گه‌لێك زیاتره له رۆژه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان !
16_ زۆر وشیار و ئاگاداربن له فه‌وتاندنی كاته‌كان له‌م ده رۆژه‌دا به‌خه‌وتن و گوناه و تاوان و كاری بێ سوود .
17_ باشترین كرده‌وه له‌م ده رۆژه‌دا حه‌ج كردنه ؛ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی : ( الحَجُّ المَبْرُورُ ليسَ له جَزَاءٌ إلَّا الجَنَّةُ ) . صحیح .
واتە : حەجی چاک هیچ پاداشێکی نییە تەنها بەهەشت نەبێت .
18_ سونه‌ته له‌م ده رۆژه‌دا زۆر زیكر و یادی خوای په‌روه‌ردگار بكرێت ؛ به راوه‌ستانه‌وه به دانیشتنه‌وه به رۆییشتنه‌وه به پاڵ كه‌وتنه‌وه .
19_ سونه‌ته له‌م ده رۆژه‌دا زۆر زیكری لا اله الا الله و الله أكبر و الحمدلله بكرێت ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رموویه‌تی : له‌م رۆژانه‌دا زۆر زیكری لا اله الا الله و الله أكبر و الحمدلله بكه‌ن .
20_ زیكری سبحان الله و الحمدلله و لا اله الا الله و الله أكبر ؛ له‌وكرده‌وانه‌ن كه خۆشه‌ویست ترین كرده‌وه‌ن ؛ وه توێشووی دوارۆژن ؛ وه پێویسته به وتنی ئه‌م زیكره ده‌نگ هه‌لببڕێت له ماڵه‌كان و شه‌قامه‌كان و بازاره‌كان و مزگه‌وته‌كان و ڕێگاكان .
21_ پێویسته بۆ پێشه‌نگه‌كان و هه‌موو موسڵمانان زیكری الله أكبر له مزگه‌وت و ماڵه‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه ؛ وه ئاساییه به ئامێره‌كانی وه‌ك بڵندگۆ زیكره‌كان بوترێت و بڵاو بكرێته‌وه .
22_ ئیمامی بوخاری - ڕەحمەتی خوای لێبێت – فەرمویەتی : كَانَ ابْنُ عُمَرَ ، وَأَبُو هُرَيْرَةَ : يَخْرُجَانِ إِلَى السُّوقِ فِي أَيَّامِ الْعَشْرِ يُكَبِّرَانِ وَيُكَبِّرُ النَّاسُ بِتَكْبِيرِهِمَا : صحيح البخاري . واتە : ئیبن عومەر و ابو هریرە ( رەزای خوایان لێبێت ) لە دە رۆژی سەرەتای مانگی حاجیان دەچونە بازار و تەکبیریان لێ دەدا و خەڵکیش بەتەکبیری ئەوان تەکبیریان لێ دەدا . وه مه‌یمونی كوری مه‌هران – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌كه‌سانێك گه‌ییشتم له‌م ده رۆژه‌دا ته‌كبیریان لێ ده‌دا ؛ ده‌نگی ئه‌وانم ده‌شوبهاند به شه‌پۆلی ده‌ریا به‌هۆی زۆری ته‌كبیر لێدانیان .
23_ له گه‌ڵ ته‌كبیر لێدان له‌م ده رۆژه‌دا پێویسته گه‌شبین بین به‌سه‌ر كه‌وتنمان به‌سه‌ر دوژمنان ؛ زیكری الله أكبر خه‌یبه‌ری ئازاد كرد ؛ به‌وتنی ئه‌م زیكره سه‌ركه‌وتنی خوا به‌ده‌ست دێت و دوژمنان شكست ده‌هێنن .
24_ ته‌كبیر لێدان له ده رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ذي الحجة ده‌بێت به دوو جۆره ؛ موتڵه‌ق و موقه‌یه‌د : ته‌كبیری موتله‌ق ئه‌وه‌یه‌ی كه له‌هه‌موو كاته‌كانی ئه‌م ده رۆژه ته‌كبیر لێ بدرێت هه‌تا كۆتایه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربان .
25_ وه ته‌كبیری موقه‌یه‌د ئه‌وه‌یه له‌دوای نوێژه فه‌ڕزه‌كان لێ بدرێت له‌به‌یانی ڕۆژی عه‌ره‌فه ده‌ست پێ ده‌كات ؛ وه له‌عه‌سری كۆتا رۆژی جه‌ژنی قوربان كۆتایی دێت .
26_ چۆنیه‌تی ته‌كبیر لێدان له‌م ده رۆژه‌دا به‌م شێوه‌یه‌یه : ( الله أكبر - الله أكبر - الله أكبر- لا إله إلا الله - الله أكبر - الله أكبر- ولله الحمد ) .
27_ سونه‌ته له‌م رۆژانه‌دا به‌رۆژووببن یان به‌گوێره‌ی توانا چه‌نێك توانیتان ؛ بێگومان به‌رۆژووبوون كرده‌وه‌یه‌كه له كرده‌وه چاكه‌كان ؛ به‌رۆژووبوونی ئه‌م رۆژانه له‌چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك باسكراوه له پێشینه چاكه‌كانه‌وه ثابت بووه .
28_ به‌رۆژووبوونی رۆژی عه‌ره‌فه كه ده‌كاته نۆیه‌م رۆژه له‌رۆژه‌كانی سه‌رتای مانگی ذوالحجة ؛ به‌رۆژووبوونی ئه‌م رۆژه ده‌ست كه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌یه و هۆكاری سڕینه‌وه‌ی تاوانی دوو ساڵه ؛ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : (صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ إِنِّي أحتسبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرُ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ ) صحيح الجامع : 3853 . واتە : بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە رەجام وایە خوای گەورە بیکاتە کەفارەتی گشت تاوانە (بچووکەکانی) ساڵی ڕابردوو و داهاتوو .
29_ بۆ به‌رۆژووبوونی رۆژووی سونه‌تی دیاری كرا‌و بۆ نموونه رۆژووی عه‌ره‌فه واباشتره به‌شه‌و نیه‌ت بۆ ئه‌م رۆژوه بهێنن ؛ بۆ ئه‌وه‌ی پاداشته‌كه‌ی كامل و ته‌واو بێت .
30_ پێویسته سه‌رۆك خێزان هانی كه‌س و كار و خێزان و منداڵه‌كانی بدات بۆ به‌رۆژووبوونی ئه‌م رۆژه مه‌زنه كه رۆژی عه‌ره‌فه‌یه ؛ سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ده‌یفه‌رموو : خزمه‌تكاره‌كانتان له خه‌و هه‌ڵبستێنن بۆ پارشێوكردن بۆ به‌رۆژووبوونی رۆژی عه‌ره‌فه .
31_ هه‌وڵبده گوناهه‌كانت ئاوابێت و نه‌مێنێت له رۆژی عه‌ره‌فه‌دا له‌گه‌ل ئاوی رۆژدا .
32_ له بازرگانیه گرانبه‌هاكان ئه‌وه‌یه له‌م ده رۆژه‌دا خه‌تمه‌یه‌كی قورئان به‌ته‌واوی بكه‌ی به تێگه‌ییشتن و تێڕامان له‌مانای ئایه‌ته‌كانی ؛ به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار به‌رامبه‌ر به هه‌ر پیتێك ده خێرت بۆ ده‌نوسێت به‌ڵكو له‌م ده رۆژه‌دا خێر و پاداشتی زیاتریشت بۆ ده‌بێت .
33_ باشترین نوێژ له‌دوای نوێژه فه‌رزه‌كان شه‌و نوێژه ؛ پێویسته له‌شه‌وه‌كانی ئه‌م ده رۆژه شه‌و نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جر و پاداشتی زۆرتان ده‌ست بكه‌وێت .
34_ له‌م رۆژانه‌دا زۆر داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوای په‌روه‌ردگار بكه به‌تایبه‌تی له‌كاتی سه‌حه‌ر ؛ كاتی دابه‌زینی خوای په‌روه‌ردگار بۆ ئاسمانی دونیا و كاتی قه‌بول بوونی نزا و داوای لێخۆشبون كردنه .
35_ سه‌ده‌قه كرده‌وه‌یه‌كه له‌كرده‌وه هه‌ره‌چاكه‌كان ؛ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستیه‌تی ئیمانی خاوه‌نه‌كه‌ی ؛ وه هۆكاری پارزگاریه له‌به‌لا و ناخۆشیه‌كان وه هۆكاری سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كانه وه هۆكاری زۆربوونی رزق و به‌ره‌كه‌ته ؛ هه‌وڵ بده‌ن له‌م ده رۆژه‌دا سه‌ده‌قه بكه‌ن و یارمه‌تی هه‌ژاران بده‌ن .
36_ خۆشه‌ویسترین كرده‌وه ئه‌وه‌یه خۆشی بخه‌یته ناو دڵی موسلمان ؛ هه‌وڵبده دڵی موسڵمانان خۆشبكه‌ی جا چ به‌قسه‌ی خۆش بێت یان به‌كارێكی چاك بێت یان به‌یارمه‌تیدانیان بێت .
37_ له‌م رۆژانه‌دا هه‌وڵبده یارمه‌تی كه‌س و كاری ئه‌وكه‌سانه بده كه چوونه‌ته حه‌ج ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك یارمه‌تی كه‌س و كاری حاجیه‌ك بدات ئه‌وا پاداشتی بۆ ده‌بێت به ئه‌ندازه‌ی پاداشتی ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی له‌پاداشتی هیچیان كه‌م ببێته‌وه .
38_ له عیباده‌ته گه‌وره‌كانی ئه‌م ده ڕۆژه بریتیه له ئه‌نجامدانی نوێژ و جه‌ژن و قوربانی كردن .
39_ ئه‌و كه‌سه‌ی نیه‌تی قوربانی كردنی هه‌یه نابێت له‌م ده رۆژه‌دا موو و نینۆكی بكات هه‌تا ئه‌وكاته‌ی قوربانیه‌كه‌ی ده‌كات .
40_ پێویسته له‌م ده رۆژه‌دا ته‌وبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بكه‌ین و نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گوناه و تاوانه‌كان ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ) . التحریم : 8 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ئێجگاریی تا په‌روه‌ردگارتان له گوناهه‌کانتان خۆش ببێ وه بتانخاته ناو باخاتێکه‌وه که ده‌ڕوا به‌ژێریاندا جۆگه‌ی ئاوی زۆر .
41_ له‌تێگه‌ییشتن و ژیری كه‌سی موسلمان ئه‌وه‌یه له‌م ده رۆژه‌دا جیا له‌عیباده‌ته تایبه‌ته‌كان وه‌ك نوێژ و زیكر و خوێندنه‌وه‌ی قورئان و سه‌ده‌قه ؛ ئه‌وكارانه‌ش بكات كه ده‌بنه هۆی سوود گه‌یاندن به‌خه‌ڵك .
42_ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و دوور كه‌وتنه‌وه له‌كرده‌وه‌ی خراپ له‌م ده رۆژه‌دا موسڵمان په‌روه‌رده ده‌كات له‌سه‌ر به‌گه‌وره‌دانانی دروشمه‌كانی خوا و پاراستنی سنووره‌كانی .
43_ به‌ده‌ست هێنانی پاداشتی زۆر له‌م ده ڕۆژه‌دا ده‌ر فه‌تێكه له‌هیچ رۆژێكی ساڵدا به‌ده‌ست نایه‌ت ؛ ئه‌م ده رۆژه باشترین هه‌له بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاداشتی زۆر و زیادبوونی ئیمان .
44_ پێوسته له‌سه‌رمان خێزان و منداڵه‌كانمان په‌روه‌رده بكه‌ین له‌سه‌ر به گه‌وره‌كانانی ئه‌م ده رۆژه به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك و دوور كه‌وتنه‌وه له كرده‌وه‌ی خراپ ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَاراً} [التحريم:6] . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و كه‌س و كارتان له‌ئاگری دۆزه‌خ بپارێزن .
نوسینی : شێخ محمد بن صالح . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 20 / ربیع الاخر / 1444 ك --- 14 / 11 / 2022م |