بۆچی ڕۆژوو بگرین ؟


بۆچی ڕۆژوو بگرین ؟


~~~~

بسم الله الرحمن الرحیم

خوشك و براى موسڵمان : بۆ ئه وه ى ئه م عيباده ته نه بێته جۆرێك له عاده ت و قورس نه بێت له سه رمان پێويسته هه موو موسڵمانێك پرسيارێك له خۆى بكات ئه ويش بۆچى ڕۆژوو بگرين ؟چونكه خه ڵكێكى زۆر ڕۆژوو ئه گرن و نازانن بۆچى ڕۆژوو ئه گرن ئه م نه زانينه وامان لێئه كات جياوازى نه كه ين له نێوان عاده ت و عيباده ت ، چونكه تاوه كو ئامانج له ڕۆژوو گرتن ديارى نه كه ين چێژ له ڕۆژوو گرتن نابينين ، ديارى كردنى ئامانجيش وامان لێ ئه كات هه موو تواناكانمان بخه ينه گه ڕ بۆ گه يشتن به و ئامانجه ، له ڕه مه زاندا و له گه رماى هاويندا خۆمان له خواردنه وه ى ئاوى سارد ئه گرينه وه و برسيمان ئه بێت و ماندو ئه بين له پێناو چى ؟ ئه مانه وێ بگه ينه چى ؟ بۆچى ڕۆژوو گرتنى مانگى ڕه مه زان له سه رمان فه رز كراوه ؟ به دڵنياييه وه مه به ستى خواى په روه ردگار ئه وه نيه تينو و برسى به نده كانى خۆى بكات و سزايان بدات ( نعوذ بالله ) چونكه خواى په روه ردگار له كۆتايى ئايه تى ڕۆژوو ئه فه رموێ : ( يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ) ( البقرة : 185 ) واته : خوا ئاسوده يى وكار ئاسانى ئێوه ى ئه وێ و له ئه نجامدانى فه رزه كاندا نايه وێ بكه ونه ته نگى و ناڕه حه تى.

بۆيه ئامانجه سه ره كيه كان له ڕۆژوو گرتن ئه مانه ن :

ئامانجى يه كه م / جێبه جێ كردنه بۆ يه كێكه له فه رمانه كانى خوا ، كه له هه مان كاتدا يه كێكه له پايه كانى ئيسلام .

ئامانجى دووه م / ئێمه ى مرۆڤ پێويستمان به كرده وه يه كه له دۆزه خ ڕزگارمان بكات هه ر بۆيه سه باره ت به ڕۆژوو پێغه مبه رى خوا فه رموويه تى (صلی الله علیه وسلم) : " مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بَعَّدَ اللَّهُ وَجْهَهُ عَنِ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفًا " ( متفق عليه ) . واته : هه ر به نده يه ك له به نده كانى خوا له پێناو خواى په روه ردگار ڕۆژێك به ڕۆژوو بێت ، به هۆيه وه خواى
په روه ردگار (70) حه فتا پايز ـ واته : (70) ساڵ ـ ڕومه تى له ئاگرى دۆزه خ دور ئه خاته وه .
چونكه ڕۆژوو قه ڵايه كه موسڵمان ئه پارێزێت له ئاره زوه كانى و ڕێگريشه له تاوان ، هه روه ك پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رموويه تى : " قال الله تعالى الصيام جنة يستجن بها العبد من النار وهو لي وأنا أجزي به " ( حسنه الألباني في : صحيح الجامع الصغير / 4308 ) . واته : خواى په روه ردگار فه رموويه تى : ڕۆژوو پارێزه ره ، به هۆيه وه به نده ى موسڵمان خۆى له ئاگرى دۆزه خ پێده پارێزێ . هه روه ها خواى په روه ردگار ئه فه رموێ : ( وَأَن تَصُومُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ) ( البقرة : 184 ) ، واته : بێگومان ڕۆژووگرتن چاكتره بۆتان ئه گه ر به م كاره بزانن .

ئامانجى سێ يه م / پێويستمان به كرده وه يه ك هه يه به هۆيه وه بچينه به هه شته وه ، بۆ ئه م مه به سته ش له ( أبو أمامه ) ده گێڕنه وه كه فه رمويه تى : " أتيت رسول الله (صلی الله علیه وسلم)
فقلت مرني بأمر آخذه عنك قال عليك بالصوم فإنه لا مثل له " ( صحيح سنن النسائي / 2220 ) ،

واته : هاتمه خزمه ت پێغه مبه رى خوا
(صلی الله علیه وسلم) و پێم وت : فه رمانم پێ بكه به شتێك كه له خۆته وه وه رى بگرم ، ئه ويش فه رمووى : به ڕۆژوو به ، بێگومان ڕۆژووش هاوشێوى نيه .

ئامانجى چواره م / ئه م په رستشه جياوازه له په رستشه كانى تر هه روه ك له ڕيوايه تى ئيمامى بوخارى دا هاتوه كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رمويه تى : " يترك طعامه و شرابه و شهوته من أجلي ، الصيام لي وأنا أجزي به ، و الحسنة بعشر أمثالها " ، واته : ڕۆژوه وان واز له خواردن خواردنه وه و ئاره زوكانى ئه هێنێ ، ڕۆژوو گرتن بۆ منه و ته نها منيش پاداشتى ده ده مه وه ، ڕۆژوو پاداشتێكى ديارى نه كراوم بۆ داناوه چاكه ش به ده ئه وه نده ى خۆى پاداشت ده درێته وه .

ئامانجى پێنجه م / پێويستمان به كرده وه يه ك هه يه له تاوانه كانمان بسڕێته وه و چاكه كانمان زياد بكات بۆ ئه م مه به سته ش پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
فه رمويه تى : " الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ وَالْجُمْعَةُ إِلَى الْجُمْعَةِ وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ" ( رواه مسلم ) ، واته : پێنج فه رزه ى نوێژ و نوێژى جومعه بۆ نوێژه كه ى تر و ڕۆژوى ڕه مه زان بۆ ڕه مه زانه كه ى تر ئه و گوناهانه ئه سڕنه وه كه له نێوانياندا ئه نجام ئه درێت ، به مه رجێك خۆى بپارێزێت له تاوانه گه وره كان .

ئامانجى شه شه م / پێويستمان به كاتێك هه يه كه دڵنيابين دوعاكانمان تيايدا گيرا ده بێ پێغه مبه رى خوا فه رموويه تى (صلی الله علیه وسلم)
: " إِنَّ لِلَّهِ تعالى عُتَقَاءَ فِى كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ، لِكُلِّ عَبْدٍ مِنْهُمْ دَعْوَةٌ مُسْتَجَابَةٌ " ( صحيح الجامع الصغير : 2169 ) . واته : خواى په روه ردگار له هه موو ڕۆژ و شه وێكى مانگى ڕه مه زان دا چه نده ها كه س ڕزگار ئه كات هه روه ها بۆ هه موو موسڵمانێكيش پاڕانه وه يه ك هه يه تيايدا بپاڕێته وه ، وه ڵاميش ده درێته وه .

ئامانجى حه وته م / پێويستمان به كاتێك هه يه په روه ردگار لێمان خۆش بێت ، بۆ ئه م مه به سته ش له ( أبو هريرة ) ه وه ده گێرنه وه كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
له سه ر مينبه ر فه رمووى ( آمين آمين آمين ) پاشان پرسياريان لێ كرد ئه ى پێغه مبه رى خوا تۆ كاتێ ڕۆيشتيته سه ر مينبه ر فه رمووت ( آمين آمين آمين ) ؟ فه رمووى له وكاته دا جبريل ـ سه لامى خواى لێ بێت ـ هاته لام و فه رموى : هـه ر كـه سێك لـه ئـوممـه تـه كـه ت مـانگى ڕه مـه زانى بـه سـه ردا هـاتوو خـوا لێى خـۆش نه بوو با بڕواته دۆزه خه وه و خوا دورى كاته وه له ڕه حمه تى خۆى ، بڵێ ( آمين ) ، ئه فه رموێت : منيش وتم ( آمين ) . له هه مويشى گرنگتر جێ به جێ كردنى فه رمانێكى گرنگه له فه رمانه كان ى خواى په روه ردگار ، ئه مه جگه له وه ى له ڕوى ڕه وشت و ته ندروستى و ڕوه كانى تر
سودمان پێده گه يه نێ كه به ويستى په روه ردگار له بابه ته كانى تر ده چينه سه رى . والسلام عليكم


(ئاماده کردن و نوسینی هه ژار عبدالله )

(پێدا چوونه وه ی مامۆستا عدنان بارام)

ئه م بابه ته دابگره به شێوه ی وێنه ؟ دابگره

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~