فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چۆنیه‌تی موسڵمان بوونی عبدالله ی كوڕی سه‌لامی یه‌هودی – ره‌زای خوای لێبێت - چۆنیه‌تی موسڵمان بوونی عبدالله ی كوڕی سه‌لامی یه‌هودی – ره‌زای خوای لێبێت - ناوی عبدالله ی كوڕی سه‌لامی كوڕی حارثه ؛ ناسراوبوو به –( أبو يوسف ) – ره‌زای خوای لێبێت – كه له نه‌وه‌كانی پێغه‌مبه‌ر یوسفه - علیه السلام - . عبدالله ی كوڕی سه‌لام – ره‌زای خوای لێبێت – له هۆزی به‌نی قه‌ینوقاعه ؛ هاوپه‌یمانی خه‌زره‌جیه‌كان . عبدالله ی كوڕی سه‌لام – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كاتێك پێغه‌مبەری خوا (ﷺ) هات بۆ شاری مه‌دینه ؛ هاتم سه‌یری بكه‌م ؛ كاتێك سه‌یری روخساری پێغه‌مبەری خوام كرد (ﷺ) بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م روخساره روخساری كه‌سی درۆزن نیه . عبدالله ی كوڕی سه‌لام – ره‌زای خوای لێبێت - یه‌كێك بوو له‌گه‌وره زاناكانی جووله‌كه . كاتێك موسڵمان بوو ؛ وتی : ئه‌ی پێغه‌مبەری خوا (ﷺ) به‌ڕاستی جووله‌كه‌كان قه‌ومێكی بوهتان چین ؛ پرسیاری منیان لێ بكه ؛ پێغه‌مبەری خوا (ﷺ) به جووله‌كانی وت : ئایه عبدالله ی كوری سه‌لام له‌لای ئێوه كه‌سێكی چۆنه ؟ وتیان : زاناترین كه‌سمانه وه كوڕی زاناترین كه‌سمانه ؛ وه باشترینمانه وه كوڕی باشترینمانه ؛ پێغه‌مبەری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : ئایه چی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر موسڵمان بووبێت ؟ وتیان : په‌نای به‌خوا ده‌ده‌ین له‌وه‌ی موسڵمان بێت . عبدالله بۆیان هاته ده‌ره‌وه و فه‌رمووی : شایه‌تی ده‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق شایه‌نی په‌رست نیه ته‌نها الله نه‌بێ وه شایه‌تی ده‌ده‌م موحه‌مه‌د نێردراوی خوایه . جووله‌كه‌كان وتیان : عبدالله خراپترین كه‌سی ئێمه‌یه وه كوڕی خراپترین كه‌سی ئێمه ؛ زۆر قسه‌ی نه‌شیاویان پێ وت . عبدالله ی كوڕی سه‌لام – ره‌زای خوای لێبێت_ له‌شاری مه‌دینه وه‌فاتی كرد له‌ساڵی 43 ی كۆچی ؛ خوای په‌وره‌ردگار لێی رازیبێت وه له‌هه‌موو هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان ڕازیبێت . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . |