فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( هونه‌ری ڕاوكردن و ئادابه‌كانی ) ( هونه‌ری ڕاوكردن و ئادابه‌كانی )
_ ڕاوچی موسڵمان پێویسته خۆی به ره‌وشته جوانه‌كان بڕازێنێته‌وه .. _ نابێت ڕاوی نێچیرێك بكات كه موڵكی غه‌یری ئه‌وه .. پێغه‌مبەری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( ماڵی هیچ موسڵمانێك حه‌لال نیه ئیللا به دڵخۆشی و ره‌زامه‌ندی ئه‌و نه‌بێ ) . _ وه نابێت به‌بێ پرس بچێته ناوباخی خه‌ڵك ؛ وه نابێت باخه‌كه‌ی تێك بدات به‌بیانووی ڕاونانی نێچیر . _ وه نابێت ده‌ریا و ڕووباره‌كان پیس بكات به فرێدانی پاشماوه‌كان . _ وه نابێت راوبكات له‌وئاوانه‌ی پیس و ناپاكن .. چونكه ڕاوكردن له‌م جۆره ئاوانه هۆكاری نه‌خۆش بوونی خه‌ڵكه .. پێغه‌مبەری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( زیان له‌خۆت مه‌ده ؛ وه له‌غه‌یری خۆتیش مه‌ده ) . _ وه نابێت له‌وشوێنانه ڕاوبكات كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك و ژینگه . _ وه نابێت نێچیر بكوژێت بۆ گاڵته و یاری ؛ به‌ڵكو ده‌بێت بۆ ئه‌وه ڕاوی بكات كه بیخوات یان بیفرۆشێت . _ وه نابێت ته‌ڵه‌ی ڕاوكردن له‌سه‌ر ڕێگای خه‌ڵك دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌هیچ كه‌سێك نه‌گه‌یه‌نێت . _ وه كاتێك به فیشه‌ك ڕاوی كرد ئه‌وا ده‌بێت زۆر وشیاربێت و هیچ مرۆڤێك به‌هه‌ڵه نه‌پێكێت . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً ۚ وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَىٰ أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا ... ) . النساء : 92 . واته : بۆ هیچ باوه‌ڕدارێك ڕه‌وا نی یه باوه‌ڕدارێك بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه وه هه‌ر که‌سێك ئیماندارێك به هه‌ڵه بکوژێت ئه‌وه(له‌سه‌ریه‌تی) ئازاد کردنی کۆیله‌یه‌کی باوه‌ڕدار و (نرخی) خوێنێکیش بدات به که‌س و کاری کوژراوه‌که مه‌گه‌ر بیبه‌خشن (له خوێنه‌که به‌خێری خۆیان) . _ وه نابێت پیشه‌ی ڕاوكردن بێ ئاگای بكات له ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان له‌كاتی خۆیاندا . _ وه نابێت بێ ئاگای بكات له‌خوێندنی زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران . چونكه به‌ڕاستی زۆرجار ڕاوكردن ده‌بێته هۆكاری بێ ئاگایی . پێغه‌مبەری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( هه‌ركه‌سێك به‌دوای ڕاوكردن كه‌وت بێ ئاگاده‌بێت ) . صحیح الجامع . _ وه پێویسته كه‌سی ڕاوچی خۆی فێری ئه‌و ئه‌حكامانه بكات كه له‌گه‌شته‌كانیدا پێویستی پێیان ده‌بێت . بۆ نموونه پێویسته بزانێت كه ئاوی ده‌ریا پاكه ؛ پرسیار له پێغه‌مبەری خوا كرا(ﷺ) ده‌رباره‌ی ده‌ست نوێژ گرتن له ئاوی ده‌ریا ؟ فه‌رمووی : ئاوی ده‌ریا پاكه ؛ وه مرداره‌وه‌بووشی حه‌ڵاڵه . _ وه پێویسته كه‌سی ڕاوچی پشت به‌خوا ببه‌ستێت و ڕازی بێت به‌وبه‌ش و قیسمه‌ته‌ی خوای په‌روه‌ردگار پێی ده‌به‌خشێت ؛ ئه‌و تۆره‌كه‌ی ده‌خاته ناو ئاو به‌ڵام نازانێت چی پێوه ده‌بێت . _ وه پێویسته كه‌سێكی ئارام گربێت ؛ وه بێگومان ڕاوكردن كه‌سی ڕاوچی فێری ئارام گرتن ده‌كات له‌ژیاندا ؛ كه ئه‌مه‌ش خێرێكی زۆری تێدایه و كارێكی باشه . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . |