فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فریشته‌ی ره‌حمه‌ت ناچنه ئه‌و ماڵانه ! فریشته‌ی ره‌حمه‌ت ناچنه ئه‌و ماڵانه !
_ یه‌كێك له‌و ماڵانه‌ی فریشته‌كان ناچنه ژووره‌وه بریتیه له‌وماڵه‌ی سه‌گی تیادابێت یان وێنه‌ی گیانله‌به‌رانی تیادا هه‌ڵواسراوه : ئه‌بو ته‌لحه - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ( لاَ تَدْخُلُ المَلاَئِكَةُ بَيْتًا فِيهِ كَلْبٌ وَلاَ صُورَةٌ) . رواه البخاري . واتە : فریشتەكان ناچنە ماڵێكەوە كە سەگ یان وێنەی تێدا بێت . وه جارێكیان فریشته جبریل له‌كاتی خۆی نه‌هات بۆ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی بوونی بێچوه سه‌گێك له‌ماڵه‌وه ؛ جبریل – علیه السلام – به پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) ڕاگه‌یاند و فه‌رمووی : ئێمه ناچینه ماڵێك سه‌گ و وێنه‌ی گیانله‌به‌رانی تێدابێت . وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌فره‌تی له‌وكه‌سانه كردووه وێنه‌ی گیانله‌به‌ران دروست ده‌كه‌ن . وه دایكه عائيشه – ره‌زای خوای لێبێت - فه‌رموويه‌تى : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاته لام دهلاقهيهكى بچووكم به پهردهيهك داپۆشى بوو ئه‌و پهردهيه چه‌ند وێنه‌يه‌كى تێدابوو ، كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م پهردهيهى بينى يهكسهر وێنه‌كانى پهردهكهى تێكدا و ره‌نگى ده‌م و چاوى سوور هه‌ڵگه‌ڕا و فه‌رمووى : ئه‌ى عائيشه سزا دراوترين كه‌س له‌لاى خواى گه‌وره له ڕۆژى قيامهتدا ئه‌و كه‌سانه‌ن خۆيان ده‌شوبهێنن به‌خواى گه‌وره له دروست كردنى دروست كراوه‌كانى ، عائيشه فه‌رمووى : ئه‌م پهردهيهمان پارچه پارچه كرد و سه‌رينێك يان دوو سهرينمان لێ دروست كرد .
_ ماڵێكی تر له‌وماڵانه‌ی فریشته‌كانی ره‌حمه‌ت ناچنه ژووره‌وه ئه‌و ماڵه‌یه په‌یكه‌ری گیانله‌به‌رانی تێدایه : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « لاَ تَدْخُلُ الْمَلاَئِكَةُ بَيْتًا فِيهِ تَمَاثِيلُ أَوْ تَصَاوِيرُ ». صحيح مسلم : 5667 . واته : فريشته‌كان ناچنه ماڵێك په‌يكه‌ر و وێنه‌ى رۆح لەبەرانی تێدابێت .
_ ماڵێكی تر له‌وماڵانه‌ی فریشته‌كانی ره‌حمه‌ت ناچنه ژووره‌وه ئه‌و ماڵه‌یه جه‌ره‌س و گۆرانی و مۆسیقای تێدایه : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( لا تدخلُ الملائكةُ بيتا فيه جَرَسٌ ) . إسناده جيد . واته : فریشته‌كان ناچنه ماڵێكه‌وه جه‌ره‌سی تێدابێت – كه بێگومان گۆرانی مۆسیقاش ده‌گرێته‌وه - .
_ ماڵێكی تر له‌و ماڵانه‌ی فریشته‌كانی ره‌حمه‌ت ناچنه ژووره‌وه ئه‌و ماڵه‌یه میز له‌ناو ته‌شت ده‌كرێت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر تیادا ده‌هێڵدرێته‌وه : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( لا يُنقَعُ بولٌ في طستٍ في البيتِ فإنَّ الملائِكَةَ لا تدخلُ بيتًا فيهِ بولٌ مُنتَقعٌ ، ولا تبولنَّ في مغتسلِكَ ) . إسناده حسن . واته : نابێت له ناو ته‌شت میز بهێڵدریته‌وه له‌ماڵدا چونكه به‌ڕاستی فریشته‌كان ناچنه ماڵێك میزی تیادا هێڵدرابێته‌وه ؛ وه با له‌شوێنی خۆشوشتنی میزنهكات .
_ ماڵێكی تر له‌و ماڵانه‌ی فریشته‌كانی ره‌حمه‌ت ناچنه ژووره‌وه ئه‌و ماڵه‌یه پێستی پلنگی تێدایه : ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ( لا تصحَبُ الملائِكةُ رُفقةً فيها جِلدُ نَمِرٍ ) . حسن . واته : فریشته‌كان هاوڕێیه‌تی كه‌سانێك ناكه‌ن له‌ناویاندا پێستی پڵینگ هه‌بێت .
_ ماڵێكی تر له‌و ماڵانه‌ی فریشته‌كانی ره‌حمه‌ت ناچنه ژووره‌وه ئه‌و ماڵه‌یه بۆنی ناخۆشی لێدێت ؛ چونكه فریشته‌كان دروستكراوانێك پاكن له‌بۆنی ناخۆش دوور ده‌كه‌نه‌وه و پێی ناره‌حه‌ت ده‌بن : جابری كوڕی عبدالله ( ره‌زای خوایان لێبێت ) فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی: (مَنْ أَكَلَ الثُّومَ وَالْبَصَلَ وَالْكُرَّاثَ فَلَا يَقْرَبَنَّ مَسْجِدَنَا. فَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ تَتَأَذَّى مِمَّا يَتَأَذَّى مِنْهُ الْإِنْسَانُ) وَفِي رِوَايَةٍ " بَنُو آدَمَ ". رواه مسلم . واته : هه‌ركه‌سێك پیاز یاخود سیر و كه‌وه‌ری خوارد ئه‌وا با نزیكی مزگه‌وته‌كه‌مان نه‌كه‌وێته‌وه ؛ چونكه فریشته‌كان ناره‌حه‌ت ده‌بن به‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان پێی ناره‌حه‌ت ده‌بن . ( وه له ده‌ربرینێكی تردا : به‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م پێی نرهحهت ده‌بێت) .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( ثلاثةٌ لا تَقْرَبُهم الملائكةُ : الجنُبُ ، و السَّكْرانُ ، و المتَضَمِّخُ بالخَلوقِ ) . إسناده صحيح . واته : سێ كه‌س فریشته‌كان لێیان نزیك نابنه‌وه : كه‌سی له‌شگران كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به ئه‌نقه‌ست خۆی ناشوات ؛ وه كه‌سی بێ هۆش و ئاره‌ق خۆر ؛ وه ئه‌و پیاوه‌ی بۆنی ئافره‌تان له‌خۆی ده‌دات كه لهزهعفهران دورست ده‌كرێت و ره‌نگی زه‌رد و سووری له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كرێت . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .
|