فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
قائیدی موسڵمانان سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی كوردی _ ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – قائیدی موسڵمانان سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی كوردی _ ره‌حمه‌تی خوای لێبێت –
سه‌لاحه‌ددین یه‌كێكه له پاڵه‌وانانی ئیسلام ؛ له شارێك له‌دایك بووه كه ده‌كه‌وێته نێوان شاری به‌غداد و موصل كه پێی ده‌وترێت تكریت ؛ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری كوردی له دایك بووه ؛ باوكی سه‌لاحه‌ددین حاكمی قه‌لعه‌ی تكریت بووه ؛ سه‌لاحه‌ددین زانسته‌كانی قورئانی پیرۆز و زمانی عه‌ره‌بی خوێندووه ؛ وه قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌ر كردووه . وه فێری ئه‌سپ سواری و هونه‌ره‌كانی جه‌نگ كردن و هه‌ڵگرتنی چه‌ك بووه ؛ كه‌سێك بوو زۆر حه‌زی له جیهاد و تێكۆشان بوو له‌پێناو خوا ؛ بوو به‌یه‌كێك له به‌هێزترین قائیده‌كانی ئیسلام – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبیه ؛ سوڵتانی ئه‌م وڵاتانه بوو ( سوریا وه میصر وه فه‌له‌ستین وه یه‌مه‌ن وه شیمالی عیراق ) . توانی له 2 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1187 ی میلادی شاری قودس بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان . سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی له دایك بووه بنه‌ماڵه‌كه‌یان ناسراون به هۆزی روادی كه له‌هۆزه ناوداره‌كانی كوردن . ئەبوو موزەففەر یووسفی کوڕی ئەییووب ناسراو بە سەلاحەددینی ئەیووبی - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ له‌ساڵی 532 ی كۆچی له‌دایك بووه كه ده‌كاته ساڵی 1137 ی میلادی . له قه‌ڵای تكریت له‌دایك بووه ؛ ئه‌م قه‌لایه له‌كۆنه‌وه له‌سه‌رده‌ستی پادشاكانی فورس دروستكراوه ؛ ئه‌م قه‌ڵایه چه‌ند مه‌خزه‌نێكی تیابووه بۆ چه‌ك و هه‌ڵگرتنی خواردن ؛ ئه‌م قه‌ڵایه له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی باوه‌رداران عومه‌ری كوری خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت - ئازاد كراوه ؛ له‌ساڵی 16 ی كۆچی ؛ كه پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌كان بووه . حوكمڕانی قه‌لعه‌ی تكرێت سپاردرا به باوكی سه‌لاحه‌ددین به‌فه‌رمانی والی به‌غدا كه ناوی موجاهیده‌دین به‌هرۆز بوو . ڕۆژی لەدایکبوونی سەلاحەددین ھاوکات بوو لەگەڵ ئەو ڕۆژە کە موجاھیدەددین بەھرۆز ، والیی بەغدا ، بەھۆی کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی قەڵا لەلایەن شێرکۆی مامی سەلاحەددینەوە ؛ كوشتنی ئه‌م كه‌سه به‌هۆی خیانه‌ت كردن له‌شه‌ره‌ف و ناموسه‌وه بووه و ئافره‌تێك هانای بۆ مامی سه‌لاحه‌ددین بردووه كه به‌رگری لێ بكات ، والی به‌غدا فەرمانی دا بە نەجمەددین ئەییووب و ئەسەدەددین شێرکۆی برای کە تکریت بەجێ بھێڵن ؛ ئەوانیش بەجێیان ھێشت و بەرەو مووسڵ بەڕێ کەوتن . ئه‌م شه‌وه سه‌لاحه‌دین له‌دایك بووه ؛ ئه‌یوبی باوكی ره‌شبین بوو به له‌دایك بوونی ئه‌م منداڵه‌ی ؛ نزیك بوو بیكوژێك ؛ به‌ڵام یه‌كێك له شوێن كه‌وتوانی ئاگاداری كرده‌وه له‌م كاره و پێی ده‌وت ئه‌ی گه‌وره‌م واده‌بینم ره‌شبنی له‌لات دروست بووه به‌هۆی له‌دایك بوونه ئه‌م منداڵه ! ئه‌م منداڵه چ گوناهێكی هه‌یه ؛ ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه و هه‌موو شتێك به‌قه‌ده‌ر و مه‌شیئه‌تی خوای په‌روه‌ردگاره ؛ له‌وه‌یه ئه‌م نداڵه له‌داهاتوو ببێت به پادشایه‌كی گه‌وره و به‌هێز ؛ ئه‌مه منداڵێكه و هیچ تاوانێكی نیه . سه‌لاحه‌ددین سه‌ره‌تانی منداڵه‌تی له به‌عله‌به‌ك به‌خوێندنی شه‌رعی به‌سه‌ر برد و قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر ده‌كرد ؛ وه فێری نوسین و خوێندنه‌وه بوو ؛ وه فێری زانسته‌كانی عه‌ره‌بی بوو ؛ له‌سه‌رده‌ستی كۆمه‌ڵێك له‌زانایان ؛ به‌تایبه‌تی پێشه‌وا عبدالله ی كوری عه‌صرون له مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی . وه فێری ترهاوێژی و ئه‌سپ سواری و شێوازی جه‌نگ كردن بووه . سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری جه‌نگی سه‌لاحه‌ددین ئه‌وكاته‌بوو كه‌چووه گه‌ڵ شێركۆی مامی كه قائیدی سه‌ربازی بوو له ژێر حوكمڕانی نوره‌ددین ؛ سه‌لاحه‌ددین چووه گه‌ڵ سێ سوپای سه‌ربازی به‌سه‌ركردایه‌تی شێركۆی مامی ؛ كه ئه‌م سوپایه نێردرا به‌ره‌و میصر بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی فه‌ره‌نجیه‌كان . له‌ساڵی 1169 میلادی ململانێیه‌كی سێ باڵی دروست بوو له‌نێوان پادشای یه‌كه‌می قودس و شێركۆ و شاوه‌ری وه‌زیری خه‌لیفه‌ی شیعه فاتیمیه‌كان له میصر . له‌دوای مردنی شێركۆ و كوژرانی شاوه‌ر سه‌لاحه‌ددین بوو به قائیدی له‌شكری موسڵمانان له میصر ؛ ئه‌وكات ته‌مه‌نی ته‌نها 13 ساڵ بوو ! سه‌لاحه‌ددین به پشتیوانی خوا توانی كۆتایی به ده‌سه‌لاتی خاچ په‌رستان بێنیت له فه‌له‌ستین له‌دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له شیمالی عیراقه‌وه له‌گه‌ڵ میصر و وڵاتی شام . ده‌ستی كردن به خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئازادكردنی قودس ؛ وه بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌ك بدات به خاچ په‌رستان كه هه‌رگیز له یاد نه‌كرێت ؛ چونكه خاچ په‌رستان خوێن ڕێژی و خراپه‌كاریه‌كی زۆریان ئه‌نجام دابوو به‌رامبه‌ر به موسڵمانان . له ساڵی 583 ی كۆچی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی سوپای موسلمانانی ئاماده‌كرد بۆ ئازادكردنی قودس و كۆتایی هێنان به فه‌ره‌نجیه‌كان ؛ سه‌لامه‌ددین له‌شكره‌كه‌ی دامه‌زراند له شارێكی نزیك فه‌له‌ستین به ناوی بوصرا كه ناسراوه به (كۆشی سه‌لامه ) له‌م ناوچه‌یه مایه‌وه هه‌تا حاجیه‌كان به‌سه‌لامه‌تی تێپه‌رێن بۆ حه‌ج كردنی ماڵی خوا ؛ حاجیه‌كان دوعای سه‌ركه‌وتنیان بۆ سه‌لاحه‌ددین ده‌كرد . پاشان سه‌لاحه‌ددین هه‌موو له‌شكره‌كه‌ی ڕێكخست رۆژی هێرشكردنی دیاری كرد كه بریتی بوو له 17 ی جمادی الآخر له‌ساڵی 583 ي كۆچی له‌دوای نوێژی هه‌ینی . سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ل سوپاكه‌ی به‌رێكه‌وت له دیمه‌شقه‌وه هه‌تا گه‌ییشت به ئاوی ده‌ریایه‌ك سه‌ربازگه‌كه‌ی له‌وی دامه‌زراند ؛ وه كوره‌كه‌شی له‌سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌دانا له بوصرا ؛ وه موزه‌فه‌ره‌دینی نارد بۆ عه‌كا ؛ وه خۆی رۆییشت به‌ره‌و كه‌رك ؛ واته سوپاس موسڵمانانی به‌شێوه‌یه‌كی سێ قولی ته‌وزیع كرد . كاتێك خاچ په‌رستان فراوانی سوپای سه‌لاحه‌ددینیان بیست خۆیان كۆكرده‌وه و له شوێنێك به‌ناوی حیتین رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه ؛ له‌دوای گه‌رمای خۆر ده‌ركه‌وتن خاچ په‌رسته‌كان شكان و ره‌ونراون ؛ سه‌لاحه‌ددین به شێوه‌یه‌كی توند هێرشی ده‌كرده سه‌ر خاچ په‌رسته‌كان ؛ له‌دوای چه‌ند رووبه‌ره‌وونه‌وه و هێرشی توند خوای په‌روه‌ردگار موسڵمانانی سه‌رخست و خاچ په‌رستانی تێك و پێك شكاند و به‌ده‌یان هه‌زار كه‌س له دوژمن كوژرا ؛ كه‌سیان ده‌رنه‌چوو یان كوژران یان به‌دیل گیران . سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت –له‌ساڵی 1193 میلادی كۆچی دوایی كرد له شاری دیمه‌ش له سوریا . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . |