كه‌شتی رزگاربوون
شه‌پۆله‌كانی دونیا له‌ناو به‌رن .
ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی مرۆڤه‌كان له‌ناو ده‌بات .
بریتین له شه‌پۆلی شرك و بیدعه و شوبهه و شه‌هه‌وات .
كه‌شتی رزگاربوون بریتیه له ده‌ست گرتن به قورئان وسونه‌ت به گوێره‌ی تێگه‌ییشتنی پێشینه چاكه‌كانمان .
خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (اتَّبِعُوا مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ). الاعراف: 3.
واته : ئه‌ى خه‌ڵكينه ته‌نها شوێن ئه‌وه بكه‌ون كه له لايه‌ن خواى گه‌وره بۆتان دابهزيووهته خواره‌وه ( كه بريتى يه له قورئان و سوننه‌ت) ، جگه له‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆتانى دابه‌زاندووه شوێن هيچ شتێكى تر مه‌كه‌ون ، به‌ڵام ئێوه كه‌م بيردهكهنهوهو په‌ند وه‌رده‌گرن .
له‌م ئايه‌ته پيرۆزه‌دا خواى گه‌وره فه‌رمانمان پێده‌كات كه‌وا ته‌نها شوێن ئه‌م وهحيه بكه‌وين كه دايبه‌زاندووه ، وه ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره دايبه‌زاندووه له وه‌حى بريتى يه له قورئان و فه‌رمووده‌ى صه‌حيح .
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ( تركت فیكم شیئین لن تضلوا
بعدهما، كتاب الله و سنتي ) . صحیح الجامع .
واته : دوو شتم بۆتان جێ هێشتووە ئەگەر دەستیان پێوە بگرن هەرگیز گومڕاو سەر
لێ شێواو نابن ، کە بریتین لە کتابەکەی خوای گەورە کە(قورئانە) و سوننەتەکەی من کە (فەرموودە صەحیحەکانە) .
وه فه‌رموویه‌تی : (..فَإِنَّهُ مَن يَعِشْ مِنْكُم فسيرى اخْتِلَافًا كَثِيرًا فَعَلَيْكُمْ بِسُنَّتِي وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ الْمَهْدِيِّينَ تَمَسَّكُوا بِهَا وَعَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ وَإِيَّاكُمْ وَمُحْدَثَاتِ الْأُمُورِ فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ». ((الصحيحة)) (937 و 3007) .
واته: هه‌ر كه‌سێك له ئێوه بژيێ له دواى من ئه‌وه ناكۆكيه‌كى زۆر ده‌بينێت ، له‌و كاته‌دا ده‌ست بگرن به سوننه‌تى من و خهليفه ڕاشيده هيدايه‌ت دراوه‌كان ، ده‌ستى پێوه بگرن وه به ددانى خڕێنهى دواوه قه‌پى لێ‌بگرن و به‌رى نه‌ده‌ن ، وه ووشيار و ئاگادار بن له شته داهێنراوه‌كان ، به‌ڕاستى هه‌موو شتێكى تازه‌و نوێ له ديندا داهێنراوو بيدعهيه ، وه هه‌موو داهێنراوێكيش له ديندا گومڕاييه .
ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : (( كلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ، إِلاَّ مَنْ أَبَى)). قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَنْ يَأْبَى قَالَ : ((مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى )) . صحیح .
واته : هه‌موو ئوممه‌تی من ده‌چێته به‌هه‌شت ته‌نها ئه‌وكه‌سانه نه‌بێت كه خۆیان نه‌یانه‌وێت ؛ وتیان : كێ نایه‌وێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ؟ . فه‌رمووی : هه‌ركه‌سێك گوێڕایه‌ڵیم بكات ده‌چێته به‌هه‌شت وه هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچیم بكات ئه‌وا نایه‌وێت بچێته به‌هه‌شت .
وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی