فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئایه وه‌یل بۆ كێیه ؟! ئایه وه‌یل بۆ كێیه ؟! ئایه وه‌یل بۆ ئهكهسانهیه نوێژ ناكه‌ن ؟ نه‌خێر ئه‌وانه‌ی نوێژناكه‌ن شوێنیان سه‌قه‌ره ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ . قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ) . المدثر : 42-47 واته : ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟! ؛ به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین . ئه‌ی وه‌یل بۆ كێیه ؟! وه‌یل بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یه نوێژه‌كانیان به‌ته‌واوی و به‌ڕێك و پێكی ئه‌نجام ناده‌ن . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ . الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ . الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ . وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ ) . الماعون : 4 – 7 واته : هاوار و ناخۆشی بۆ نوێژ خوێنانێك ؛ ئه‌وانه‌ی که له نوێژه‌که‌یان بێ ئاگان ؛ ئه‌وانه‌ی که ڕووبینی ده‌که‌ن ؛ وه یارمه‌تی خه‌ڵک ناده‌ن و هه‌موو چاکه‌یه‌ک ده‌گرنه‌وه له خه‌ڵك . ئایه ئه‌وانه‌ی نوێژه‌كانیان به‌رێك و پێكی ئه‌نجامناده‌ن كێن ؟ یه‌كه‌میان : ئه‌وكه‌سانه‌ن نوێژه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ناده‌ن . كاتی نوێژی عه‌سر دێت هێشتا نوێژی نیوه‌رۆی ئه‌نجام نه‌داوه ! كاتی نوێژی مه‌غریب دێت هێشتا نوێژی عه‌سری ئه‌نجام نه‌داوه ! نوێژه‌كانی دهفهتوێنێت به‌ڵام كاته‌كانی بۆ گه‌شت و بۆ تاقیكردنوهكانی قوتابخانه نافه‌وتێنێت ! دووه‌میان : وه‌یل بۆ ئه‌وجۆره كه‌سانه‌یه ده‌ست نوێژیان به‌رێك و پێكی ناگرن ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : وه‌یل بۆ ئه‌و پاژنانه‌ی له‌كاتی ده‌ست نوێژدا تهڕناكرێن ! هیچ ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژی به‌رێك و پێكی ناشوات . سێیه‌میان : وه‌یل بۆ ئه‌وكه‌سانه‌یه نوێژه‌كانیان به‌بێ خشوع و به‌بێ ئاگایی ئه‌نجام ده‌جه‌ن ! كاتێك نوێژ ده‌كات نازانێت چه‌ند ركه‌عه‌تی كردووه ! وه نازانێت ئیمامی چی خوێندووه ! به‌رده‌وام رقی له‌و ئیمامه‌یه كه پێش نوێژیه‌كه‌ی درێژ ده‌كاته‌وه . بۆ نوێژی ته‌راویح ده‌چێت له‌دوای ئه‌و ئیمامه نوێژ ده‌كات كه پێش نوێژهیهكهی زۆر كورت ده‌كاته‌وه . چواره‌میان : وه‌یل بۆ ئه‌وجۆره كه‌سانه‌یه كه نوێژه‌كانیان زۆر به‌خێرایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ؛ وه‌ك چۆن مریشك دندوكی لهدانهوێله ده‌دات ئاوا سوجده له‌نوێژه‌كه‌ی ده‌بات ! هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هاته ناو مزگه‌وت ؛ وه پیاوێكیش هات نوێژی كرد ؛ پاشان هات سه‌لامی له‌پێغه‌مبه‌ر كرد صلی الله علیه وسلم ؛ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموو : بگه‌ڕێوه نوێژبكه ؛ چونكه تۆ نوێژت نه‌كرد ؛ پیاوه‌كه گه‌ڕایه‌وه و نوێژی كرد به‌هه‌مان شێوه‌ی كه ئه‌نجامیدا ؛ پاشان هات سه‌لامی له پێغهمبهركرد صلی الله علیه وسلم ؛ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموو : بگه‌ڕێوه نوێژبكه ؛ چونكه تۆ نوێژت نه‌كرد – سێ جار – پیاوه‌كه وتی : سوێند به‌وخوایه‌ی تۆی به‌حه‌ق ناردووه ؛ له‌وه باشتر نازانم فێرم بكه ؛ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێی فه‌رموو : كاتێك هه‌ستای بۆ نوێژكردن الله أكبر بكه پاشان بخوێنه ئه‌وه‌ی ده‌یزانی له قورئان ؛ پاشان ڕكوع به‌ره هه‌تا ئارام ده‌بیت لهڕكوعدا ؛ پاشان سه‌رت به‌رز بكه‌ره‌وه هه‌تا ڕێك ڕاده‌وه‌ستی ؛ پاشان كڕنۆش به‌ره هه‌تا ئارام ده‌بیت له كرنۆشدا ؛ پاشان سه‌رت به‌رز بكه‌ره‌وه هه‌تا به‌ئارامی داده‌نیشیت ؛ به‌وشێوه‌یه بكه له‌هه‌موو نوێژه‌كه‌تدا . وه جارێكیان یه‌كێك له پێشینه چاكه‌كان پیاوێكی بینی زۆر به په‌له و خێرایی نوێژی ده‌كرد ؛ پێی وت : ئه‌وه له‌كه‌یه‌وه به‌م شێوه‌یه نوێژ ده‌كه‌ی ؟! وتی : چل ساڵه به‌م شێوه‌یه نوێژ ده‌كه‌م . پێی فه‌رموو : چل ساڵه نوێژت به‌ره‌و ئاسمان به‌رز نه‌بۆته‌وه و نوێژه‌كه‌ت به‌م شێوه‌یه قه‌بول نیه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . |