برینداركردنی دڵه‌كان !!

بریندار كردنی دڵه‌كان !!

 

ئاگاداربن له‌ برینداركردنی دڵانێك كه‌ ڕووتان تێ ده‌كه‌ن و به‌ره‌ و لاتانه‌وه‌ دێن !

به‌ڕاستی زۆر سه‌یره‌ هه‌ندێك له‌ئێمه‌ ته‌نها دڵی ئه‌وكه‌سانه‌ بریندار ده‌كات كه‌ خۆشیان ده‌وێن !

زۆرجار ئافره‌ت له‌قسه‌ناخۆشه‌كانی مێردكه‌ی ده‌بوورێت

به‌ڵام برین و كوناكانی له‌ناودڵی هه‌ر ده‌مێنێت

وه‌ك چۆن بزمار كاتێك له‌ناو ته‌خته‌یه‌ك ده‌رده‌هێنێن شوێنه‌واری بزماره‌كه‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ هه‌ر ده‌مێنێت

ئایه‌ بۆچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ دڵه‌كان بریندار ده‌كه‌ی

هه‌روه‌ها له‌وبرینانه‌ی سارێژ نابێت

برینی دڵی ئه‌وكه‌سه‌یه‌ كه‌ گومانی خێری هه‌یه‌ به‌تۆ

ئومێدی خێری زۆری هه‌یه‌ به‌تۆ

ئاگاداربه‌ كاتێك هات بۆلات نه‌كه‌ی به‌وشه‌كانت دڵی برینداربكه‌ی

به‌ڵكو ئه‌گه‌ر نه‌توانی یارمه‌تی بده‌ی ئه‌وا به‌قسه‌ی خۆش دڵی خۆش بكه‌

بێگومان زمان هه‌ندێكجار ده‌رمانه‌ وه‌ هه‌ندێك جاره‌ ده‌رد و برینداركه‌ره‌

زمان هه‌ندێكجار ده‌بێته‌ برینداركه‌رێكی زۆر زۆر قووڵ

كه‌ هه‌رگیز له‌یاد نه‌كرێت

زمان برندار كه‌ره‌ و تیماركه‌ریشه‌

تۆ پێت ئاساییه‌  دڵی خه‌ڵك برینداربكه‌ی

به‌ڵام ناڕازی كه‌سێكی تر  دڵی تۆ بریندار بكات

والله وشه‌ی خێر و باش تیماركه‌ره‌

وه‌ خێر و سه‌ده‌قه‌

پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : قسه‌ی خێر و باش سه‌ده‌قه‌یه‌ .

وه‌ فه‌رموویه‌تی : خۆشویست ترینی خەڵکی  لەلای خوای گەورە ئەوانەن سوود بەخش ترینیانن بۆ خەڵکی ؛ وە خۆشه‌ویست ترین کرده‌وە لەلای خوای گەورە خۆشیەکە بيخەیتە دڵی موسڵمانێکەوە بەلادانی ناخۆشی لەسەری یان بە دانەوەی قەزەکەی یان بەلادانی برسیەتی لێی ؛ وە لەگەڵ برایەکم برۆم بۆ جێ بەجێ کردنی پێداویستیەکەی خۆشویسترە بەلامەوە  لەمانەوەی مانگێک لەم مزگەوتەدا بۆ عیبادەت و خواپەرستی .

و الله كه‌سانێك له‌ئێمه‌ هۆكاری تێكدانی خۆشی و ئارامی ماڵن

هه‌ركاتێك تووره‌ بوونی دڵی خێزان و منداڵه‌كانی برندار ده‌كات !

هه‌ندێك له‌ئێمه‌ دواتر په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ و بزماره‌كه‌ هه‌ڵده‌كێشێت به‌ڵام شوێنه‌واره‌كه‌ی هه‌ر ده‌مێنێت .

ئه‌زه‌یته‌كه‌ نامێنێت به‌ڵام شوێنه‌واره‌كه‌ی هه‌ر ده‌مێنێت

یه‌كێك له‌ چاره‌سه‌ریه‌كانی نه‌مانی ئه‌م ئه‌زیه‌تیه‌

بریتیه‌ له‌ داوای لێ بووردن كردن

بۆیه‌ كاتێك دڵی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی خێزانت برینداركرد

به‌په‌له‌ داوای لێ بووردنی بكه‌

داوای لێ بووردن كردن سه‌ربه‌رزه‌یه‌ و نیشانه‌ی كه‌سانی پایه‌ به‌رزه‌

له‌خوا بپارێوه‌ ڕێنمووییت بكات بۆ جوانترین ره‌وشت

وه‌ پێوسته‌ ره‌وشتی لێبوورده‌ییمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌وكه‌سانه‌ی دلمان بریندار ده‌كه‌ن و قسه‌ی ناخۆش ده‌كه‌ن

ره‌وشتی لێ بوورده‌یی سیفه‌تێكه‌ له‌سیفه‌ته‌ جوانه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار ؛ پێی خۆشه‌ ئه‌م سیفه‌ته‌ له‌لای به‌ندكانیشی هه‌بێت بۆیه‌ فه‌رموویه‌تی: (  الَّذِينَ يُنْفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ  وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ) . آل عمران : 134

 واته‌ : ئه‌وانه‌ی له‌ خۆشی و ناخۆشیدا ، له‌ هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن ، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له‌ خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبوورده‌ن ، به‌ڕاستی خوای میهره‌بان چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت .

وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( خُذِ الْعَفْوَ وَأْمُرْ بِالْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ الْجَاهِلِينَ ) . الأعراف : 199 .

واته‌ : چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانیان بکه‌و ، فه‌رمان بده به چاکه‌و کرده‌وه‌یه‌ک که په‌سه‌ندی شه‌رعه‌، ڕووش وه‌رگێره‌و پشت بکه له نه‌فام و تێ نه‌گه‌یشتوان .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .