فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كرده‌وه چاكه‌كان كرداره خراپه‌كان لاده‌دات و ناهێڵێت كرده‌وه چاكه‌كان كرداره خراپه‌كان لاده‌دات و ناهێڵێت
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّاكِرِينَ ) . هود : 114 . واته : نوێژیش به‌چاکی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سه‌ری ڕۆژه‌وه (که نیوه‌ڕۆ و عه‌سره) و له سێ کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که (مه‌غریب و عیشاو به‌یانی) یه، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه، به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( اتَّقِ اللَّهَ حَيْثُمَا كُنْتَ وأَتْبِعِ السَّيِّئَةَ الْحسنةَ تَمْحُهَا، وخَالقِ النَّاسَ بخُلُقٍ حَسَنٍ ) . رواهُ التِّرْمذيُّ وقال : حديثٌ حسنٌ . واته : ته‌قوای خوا بكه له‌هه‌ر شوێنێك بی ؛ وه له‌دوای خراپه چاكه بكه ره‌شی ده‌كاته‌وه ؛ وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه به ره‌وشتێكی جوان .
_ كرده‌وه‌یه‌ك له‌وكرده‌وانه‌ی ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان بریتیه له ده‌ست نوێژگرتن ؛ وه هه‌نگاونان به‌ره‌و مزگه‌وت بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت ؛ وه چاوه‌ڕوانكردنی نوێژه‌كان : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ((أَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يَمْحُو اللهُ بِهِ الْخَطَايَا، وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ؟)) قَالُوا بَلَى يَا رَسُولَ اللهِ قَالَ: ((إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَارِهِ، وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ، وَانْتِظَارُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الصَّلَاةِ، فَذَلِكُمُ الرِّبَاطُ)) . رواه مسلم : 251 . واتە: ئایا كارێكتان پێ نیشان بدەم كە بەهۆیەوە خوای گەورە تاوانەكانتان بسڕێتەوەو پلەتان بەرز بكاتەوە؟ وتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی : دەستنوێژ گرتن بەچاكی لەكاتی ناڕەحەتی دا ، وە زۆر هەنگاونان بەرەو مزگەوت ، وە چاوەڕوان كردنی نوێژ لە دوای نوێژ ؛ ئەم سیفەتانەی تێدا بێت وەكو ئەوە وایە ئێشكگری كردبێت لە كاتی تێكۆشان لە پێناوی خوادا . وه فه‌رمویه‌تی : ( مَنْ تَوَضَّأَ فَأَحْسَنَ الْوُضُوءَ خَرَجَتْ خَطَايَاه مِنْ جَسَدِهِ حَتَّى تَخْرُجَ مِنْ تَحْتِ أَظْفَارِه ) . مسلم 245 . واته : هه‌ر كه‌سێك ده‌ست نوێژ بشوات به باش‌ترين شێوه ، ئه‌وا تاوانه‌كانى له لاشه‌ى ده‌رده‌چێت هه‌تا له ژێر نينۆكه‌كانيشى تاوانه‌كانی ده‌رده‌چێت .
_ كرده‌وه‌یه‌كی تر له‌وكرده‌وانه‌ی گوناهه‌كان ده‌سڕنه‌وه بریتیه له ئه‌نجامدانی نوێژه فه‌رزه‌كان وه نوێژی هه‌ینی وه رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان : پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمْعَةُ إِلَى الْجُمْعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ، مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ ) . رواه مسلم . واتە : ((پێنج نوێژە فەڕزەكە ، وە هەینی بۆ هەینی ، وە ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان ، كەفاڕەتی گوناهی نێوانیانە ، بەمەرجێك دوور كەوێتەوە لە گوناهە گەورەكان)) . وه فه‌رموویه‌تی : (مَثَلُ الصَّلَوَاتِ الخَمْسِ كَمَثَلِ نَهَرٍ جَارٍ غَمْرٍ عَلَى بَابِ أَحَدِكُمْ يَغْتَسِلُ مِنْهُ كُلَّ يَوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ ) . رواه مسلم . واته : نموونه‌ی پێنج نوێژه فه‌رزه‌كان وه‌ك نموونه‌ی ڕوبارێكی زۆروایه له‌به‌رده‌م ده‌رگای هه‌ریه‌كێك له‌ئێوه ڕێبكات ؛ هه‌موو ڕۆژێك پێنج جار خۆی تیادا بشوات .
_ كرده‌وه‌یه‌كی تر له‌وكرده‌وانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی سرینه‌وه‌ی تاوانه‌كان بریتیه له ئه‌نجامدانی حه‌ج و عومره : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( العُمْرَةُ إِلَى العُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا، وَالحَجُّ المَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الجَنَّةَ) . مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ . واتە : عومرە دوای عومرە كەفارەت و ڕەشكەرەوەی گوناهی نێوانیانە، وە حەجێكی چاك پاداشتی نیە تەنها بەهەشت نەبێت .
وه فه‌رموویه‌تی : ( تَابِعُوا بَيْنَ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةَ ، فَإِنَّهُمَا يَنْفِيَانِ الْفَقْرَ وَالذُّنُوبَ كَمَا يَنْفِي الْكِيرُ خَبَثَ الْحَدِيدِ وَالذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ ) . أخرجه الترمذي ( صحيح ) . واتە : حەج و عومرە لەدوای حەج و عومرە بكەن، چونكە حەج و عومرە فەقیری و تاوان لادەبەن هەروەك چۆن ئاگری كورەی ئاسنگەر ژەنگ و پیسی ئاسن و زێڕو زیو لادەبات . وه فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ حَجَّ هَذَا الْبَيْتَ ، فَلَمْ يَرْفُثْ ، وَلَمْ يَفْسُقْ ، رَجَعَ كَيَوْمِ وَلَدَتْهُ أُمُّهُ ) البخاري/1820 واتە : هەر كەسێك حەج بكات بە خالیسی لە بەر خاتری خوا، وە لە حەجەكەیدا جیماعی خێزانی نەكات و خراپەكاریش نەكات، ئەوە دەگەڕێتەوە لە حەج وەك ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە بە پاكی و بێ تاوان . مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . |