هۆكاره‌كانی له‌ناو بردنی نه‌فسی خۆت !

هۆكاره‌كانی له‌ناو بردنی نه‌فسی خۆت !

 

خۆشه‌ویستانم مه‌ترسیدارتین تاوان .

بریتیه‌ له‌ كوشتنی نه‌فسی خۆت !

ئایه‌ مرۆڤ چۆن نه‌فسی خۆی ده‌كوژێت ؟!

مرۆڤ نه‌فسی خۆی ده‌كوژێت به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ !

قسه‌ی من له‌سه‌ر كوشتنی نه‌فس نیه‌ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ وه‌ك كوشتنی نه‌فس به‌چۆ یان به‌ فیشه‌ك یان به‌خۆ هه‌ڵواسین یان ژه‌هر خواردن یان به‌ خۆسوتاندن ..

به‌ڵكو قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌یه‌ به‌شیوه‌ی ناراسته‌وخۆ و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو نه‌فسی خۆیان ده‌كوژن و ده‌بن به‌هۆكاری له‌ناو بردنی نه‌فسی خۆیان .

كه‌ بریتین له‌وكه‌سانه‌ی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و چارسه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان به‌كار ناهێنن !

ده‌رمانی سوكه‌ری ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ وه‌ ده‌رمانی زه‌خت و نه‌خۆشیه‌كان و دڵ و باقی نه‌خۆشیه‌كانی تر ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ !

له‌ناكاو تووشی جه‌ڵته‌ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆكاری له‌ده‌ستدانی نه‌فسی !

به‌ڕاستی ژیانی ئه‌وجۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌ كه‌ چاره‌سه‌ریه‌كان و ده‌رمانه‌كان به‌كار ناهێنن له‌كاتی نه‌خۆش كه‌وتنیان .

خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر ده‌ردێكی دابه‌زاندبێت ئیلا ده‌رمانیشی له‌گه‌ل دابه‌زاندووه‌

به‌ڕاستی پارستنی نه‌فس ئه‌مانه‌تێكه‌ واجبه‌ مرۆڤ بیپارێزێت

پاراستنی نه‌فست ئه‌مانه‌ته‌

پێویسته‌ سوپاسی خوا بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رمان و چاره‌سه‌ریانه‌ی هه‌یه‌

وه‌ هۆكارێكی تر له‌ هۆكاره‌كانی كوشتنی نه‌فس بریتیه‌ له‌ نێرگله‌ كێشان و جگه‌ره‌ كێشان

به‌ڕاستی له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته‌ نه‌فسی پاك ڕابگرێت نه‌ك پیسی بكات !

ئه‌گه‌ر كه‌سێك سیر یان پیاز یان كه‌ور بخوات دروست نیه‌ بچێت بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت چونكه‌ نوێژخوێنان و فریشته‌كان ئه‌زیه‌تده‌دات

بۆنی جگه‌ره‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆنێكی زۆرناخۆشه‌ و مرۆڤه‌مان و فریشته‌كان پێی ناره‌حه‌ت ده‌بن

وه‌ هۆكارێكی تر له‌ هۆكاره‌كانی له‌ناوبردنی نه‌فس ئه‌وه‌یه‌ كه‌سانێك ده‌چن له‌ دۆل و نشێوه‌كان له‌كاتی بوونی باران و لافاوه‌ن داده‌نیشن و نه‌فسی خۆیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسی و لافاوێكی به‌هێز دێت لێیان ده‌دات و له‌ناویان ده‌بات !

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ) . النساء : 29 .

واته‌ :  ‌ خۆتان مه‌کوژن و نه‌فسی خۆتان له‌ناو مه‌به‌ن  ؛ به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌ به‌به‌زه‌یی یه‌ پێتان.

وه‌ فه‌رموویه‌تی  : (وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ  ) . البقرة :  195 .

. واته‌ : به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .