فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هه‌رچه‌نده گوناه و تاوانت زۆربێت له ره‌حمی خوا بێ ئومێد مه‌به هه‌رچه‌نده گوناه و تاوانت زۆربێت له ره‌حمی خوا بێ ئومێد مه‌به
مژده‌ت لێ بێت په‌روه‌ردگارمان لێ خۆش‌بوو و میهره‌بانه .. وه زۆر به‌خشنده و میهره‌بانه .. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ر تاوان و كه‌م و كوڕییه‌ك خوای په‌روه‌ردگار به‌نده‌كانی تووشی سزا و له‌ناو چوون بكردبان ئه‌وا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ده‌ما . په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی : ( وَرَبُّكَ الْغَفُورُ ذُو الرَّحْمَةِ ۖ لَوْ يُؤَاخِذُهُمْ بِمَا كَسَبُوا لَعَجَّلَ لَهُمُ الْعَذَابَ ۚ بَلْ لَهُمْ مَوْعِدٌ لَنْ يَجِدُوا مِنْ دُونِهِ مَوْئِلًا ) . الكهف : 58 . واته : په‌روه‌ردگارت لێبورده‌ی خاوه‌ن به‌زه‌یی یه ئه‌گه‌ر تۆڵه‌یان لێ بسه‌نێ به‌هۆی ئه‌و (تاوانانه‌وه) ی که کردوویانه بێگومان به‌په‌له سزای سه‌ختی بۆ ده‌ناردن به‌ڵام بۆ (سزادانی) ئه‌وان کاتێکی دیاری کراو هه‌یه بێجگه له‌و (خوایه) هیچ په‌نایه‌کیان ده‌ست ناکه‌وێ (له‌و سزا) یه. ره‌حم و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارمان له‌دونیا بێ باوه‌ڕانیشی گرتۆته‌وه و رزق و رۆزی پێ به‌خشیون ! ئه‌گه‌ر دونیا له‌لای خوا قه‌دری باڵه مێشووله‌یه‌كی هه‌با ئه‌وا هه‌رگیز رزق و ڕۆزی به بێ باوه‌ڕان نه‌ده‌به‌خشی. هه‌ر تاوانێكت ئه‌نجامدابێت ئه‌وه بزانه ره‌حم و به‌زه‌یی خوا زۆر گه‌وره‌تره . هه‌ركه‌سێك وابزانێت له‌دونیادا خوا له‌هه‌ندێك تاوان خۆش نابێت ئه‌گه‌رچی ته‌و‌به‌شی له‌سه‌ر كردبێت ئه‌وا كه‌وتۆته هه‌ڵه و گومانی خراپی به په‌روه‌ردگاری بردووه . له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیح هاتووه كه خوا له‌كه‌سێك خۆشبووه كه 100 كه‌سی كوشتووه ! ئایه هیچ گوناهێك جگه له‌شرك له‌م گوناهه گه‌وره‌تربێن ؟! به‌ڵام پێویسته بزانیت خوا له‌وكه‌سه خۆش ده‌بێت كه ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌كات و په‌شیمان بێت له‌و گوناه و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی داوه . كاتێك ته‌وبه‌ت كرد له‌ره‌حمی خوا بێ ئومێد مه‌به. هه‌رچه‌نده تاوانه‌كانت گه‌ییشتبێت به هه‌وری ئاسمان. به‌ڵگه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ره‌حم و به‌زه‌یی خوا . كاتێك ده‌ست نوێژ ده‌گری خوا له‌هه‌موو تاوانه بچوكه‌كانت خۆش ده‌بێت . وه كاتێك نوێژت كرد گوناهه‌كانت ده‌سڕێته‌وه . په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی : ( ۞ نَبِّئْ عِبَادِي أَنِّي أَنَا الْغَفُورُ الرَّحِيمُ . وَأَنَّ عَذَابِي هُوَ الْعَذَابُ الْأَلِيمُ ) . الحجر : 49 – 50 . واته : هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم که به‌ڕاستی هه‌ر من لێبورده‌ی میهره‌بانم. وه بێگومان هه‌ر سزای منه سزای سه‌خت . خوای په‌روه‌ردگار لێ خۆش‌بوو و میهره‌بانه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌وبه ده‌كه‌ن . نه‌ك ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌وبه ناكه‌ن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناه و تاوان . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . |