پشت به‌ستن به‌خوای په‌روه‌ردگار

پشت به‌ستن به‌خوای په‌روه‌ردگار

پشت به‌ستن به‌خوای په‌روه‌ردگار عیباده‌تی پێغه‌مبه‌ران و  پیاوچاكانه‌ ..

وه‌ ڕێگه‌ و ڕێبازی نیازپاكانه‌ ...

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان كه‌ ته‌نها پشت به‌خوای په‌روه‌ردگار ببه‌ستن .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِ ۚ وَكَفَىٰ بِهِ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا ) . الفرقان : 58 .

واته‌ : تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، پشت ببه‌سته‌ به‌و زاته‌ی که‌ هه‌میشه‌ زیندووه و هه‌رگیز نامرێت، به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی بکه‌، ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌و زاته‌ که‌ به هه‌موو گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی ئاگایه و (هیچی لێ په‌نهان نیه‌).

وه‌ فه‌رموویه‌تی : (وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ) . آل عمران : 122 .

 واته‌ : با ئیمانداران ته‌نها پشت به‌ خوا ببه‌ستن .

وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ  ) . الطلاق :٢-٣

واتە : ئه‌وه‌ی پشت به‌ خوا ببه‌ستێت بێگومان ئه‌و زاته‌ی به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت .

پشت به‌خوا ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو خێر و خۆشیه‌ك ته‌نها له‌خوا بزانی وه‌ لادانی هه‌مووناخۆشیه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست خوای په‌روه‌ردگاره‌ و ته‌نها ئه‌و به‌نده‌كانی له‌نه‌خۆشیه‌كان ده‌پارێزێت .

باوه‌ڕدار ده‌بێت ته‌نها متمانه‌ی به‌خوا بێت و بێ ئومێد له‌وشتانه‌ی له‌ده‌ستی خه‌ڵكه‌ ئا ئه‌مه‌ پێی ده‌تورێت پشت به‌ستن به‌خوا .

له‌كاتی به‌ڵاو ناخۆشیه‌كان ته‌نها پشت به‌خوا ببه‌سته و ئه‌م زیكره‌ بخوێنه‌ :

لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ رَبُّ السَّمَوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ .

واته‌ : ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی گەورەی ھێدی نەبێت، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی گەورەی پەروەردگـاری عەرش نەبێت، ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی بەڕێزی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و عەرش نەبێت .

وه‌ بڵێ : لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظّالِمِينَ .

ھیچ پەرستراوێک نییە، کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە تۆ نەبێت و پاک و بێگەردی بۆ تۆ، بێ گومان من لە ستەم کارانم .

_ وه‌ له‌كاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ت له‌ماڵ ته‌نها پشت به‌خوا ببه‌سته و بڵێ :

بِسْمِ اللَّهِ، تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ، وَلَاَ حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلاَّ بِاللَّهِ . اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَضِلَّ، أَوْ أُضَلَّ، أَوْ أَزِلَّ، أَوْ أُزَلَّ، أَوْ أَظْلِمَ، أَوْ أُظْلَمَ، أَوْ أَجْهَلَ، أَوْ يُجْهَلَ عَلَيَّ .

واته‌ : بەناوی خودا دەچمە دەر لە ماڵ، پشتم بە خودا بەست و ھیچ ھەوڵ و ھێزێکیش نییە جگە لەو توانا و ھێزەی، کە لە لایەن خوداوەیە ؛ خودایە من پەنا دەگرم بە تۆ لەوەی، کە خەڵکی گومڕا بکەم ، یان گومڕا بکرێم، یان ھەڵە بکەم، یان ھەڵەم پێ بکرێت، یان ستەم بکەم یان ستەمم پێ بکرێت، یان نەزانی و نەفامی بکەم، یان نەزانی و نەفامیم بەرامبەر بکرێت بکرێت .

_ پشت به‌ستن به‌خوای په‌روه‌ردگار هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌ ..

وه‌ هۆكاری پارێزگاری به‌نده‌یه‌ له‌شه‌یتان .

وه‌ هۆكاری به‌ده‌ست هێنانی رزق و رۆزیه‌ .

وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕاستیه‌تی ئیمان .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .