فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَنْ يُكَفِّرَ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ..) . التحریم : 8 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ئێجگاریی تا په‌روه‌ردگارتان له گوناهه‌کانتان خۆش ببێ وه بتانخاته ناو باخاتێکه‌وه که ده‌ڕوا به‌ژێریاندا جۆگه‌ی ئاوی زۆر .
ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه بریتیه له وازهێنان له‌گوناه و تاوان به‌یه‌كجاره‌كی له‌پێناو خوای په‌روه‌ردگار . وه په‌شیمان بوونه‌وه له ئه‌نجامدانی و داوای لێ‌خۆش بون كردن له‌خوای په‌روه‌ردگار . وه نه‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ری و دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی . وه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك بۆیان ؛ پێغه‌مبەری خوا (صلى الله علیه وآله وسلم) فەرمویەتی : ((مَنْ كَانَتْ عِنْدَهُ مَظْلِمَةٌ لِأَخِيهِ فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهَا فَإِنَّهُ لَيْسَ ثَمَّ دِينَارٌ وَلَا دِرْهَمٌ مِنْ قَبْلِ أَنْ يُؤْخَذَ لِأَخِيهِ مِنْ حَسَنَاتِهِ بِقَدْر مَظْلَمَتِهِ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ أَخِيهِ فَطُرحَتْ عَلَيْهِ )) صحپح البخاری . واتە : ((هەركەسێك زوڵمی لە كەسێك كردوە و مافی لەسەرە ، گیانی بێت یان مادی..، با ئەمڕۆ گەردن ئازایی لێ بكات پێش ئەوەى ڕۆژێك بێت نە دینار و نە دیرهەم سوودی پێ ناگەیەنێت، جا ئەگەر لەو ڕۆژەدا كردەوەى چاكی هەبێت لێی دەبرێت بە ئەندازەى مافی خاوەن مافەكە ، خۆ ئەگەریش چاكەى نەبێت لە كردەوە خراپەكانی كابرای خاوەن ماف هەڵدەگیرێت و دەدرێت بە كۆڵ ستەمكارەكەدا )) .
پێویسته هه‌موومان ته‌وبه بكه‌ین و واز له‌هه‌موو جۆره گوناه و تاوانێك بێنین ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به به‌نده‌كانی كردووه و فه‌رموویه‌تی : (وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) . النور : 31 . واته : هه‌مووتان ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا ئه‌ی ئیمان داره‌کان تا ڕزگار و سه‌رکه‌وتوو بن. وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( ئه‌ی خه‌ڵكینه ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوای په‌روه‌ردگار ؛ به‌ڕاستی من له‌ڕۆژێكدا سه‌دجار ته‌وبه ده‌كه‌م و داوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م ) . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . |