فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوا له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدارانه خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوا له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدارانه
هه‌ست كردن به له‌گه‌ڵ بوونی خوا واته ئه‌من و ئاساییش و ئاسووده‌یی . مرۆڤ كاتێك زانی خوای په‌روردگار له‌گه‌لیه‌تی له‌هیچ شتێك ناترسێت .. وه دڵنیایه كه ده‌یپارێزێت و سه‌ركه‌وتووی ده‌كات .. خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا و (صلی الله علیه وسلم) ئه‌بو به‌كری صدیق – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا .. ) . التوبة : 40 . واته : ئه‌گه‌ر ئێوه یارمه‌تی ئه‌و (پێغه‌مبه‌ره(صلی الله علیه وسلم)) نه‌ده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا یارمه‌تی داوه کاتێك بێ بڕوایان ده‌ریان کرد له مه‌ککه پێغه‌مبه‌ر یه‌کێك بوو له‌و دوو که‌سه کاتێك ئه‌و دووانه (پێغه‌مبه‌ر و ئه‌بوبه‌کر) له ئه‌شکه‌وتی (ثور) دا بوون ئه‌و کاته به هاوه‌ڵه‌که‌ی ده‌ووت خه‌م مه‌خۆ بێگومان خوا له گه‌ڵمانه ئینجا خوا ئارامی و ئاسایشی بۆ نارده خواره‌وه وه یارمه‌تی دا به سه‌ربازانێك که نه‌تانبینین . وه له‌فه‌ردووه‌ی قودسیدا خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ عَادَى ليَ وَلِيًّا، فَقَدْ آذَنْتُهُ بِالحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إِلَيَّ عَبْدِي بِشَيءٍ أَحَبَّ إِلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيهِ، وَمَا يَزالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إِلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أحْبَبْتُهُ، كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، ويَدَهُ الَّتي يَبْطِشُ بِهَا، وَرجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا وَإنْ سَألَنِي أعْطَيْتُهُ، وَلَئِن اسْتَعَاذَنِي لأعِيذَنَّهُ ) . رواه البخاري . واته : به‌ڕاستی خوای به‌رز و بڵند فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك دوژمنایه‌تی دۆستێكی من بكات ؛ ئه‌وا ئاگاداری ده‌كه‌مه‌وه كه من جه‌نگی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌م و له‌ناوی ده‌به‌م ؛ به‌نده‌كه‌م به‌هیچ شتێك له‌من نزیك نه‌بۆته‌وه خۆشه‌ویستربێت له‌لام به ئه‌ندازه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و عیباده‌تانه‌ی له‌سه‌ریم فه‌رز كردووه ؛ وه به‌رده‌وام به‌نده‌كه‌م له‌من نزیك ده‌بێته‌وه هه‌تا خۆشم ده‌وێت ؛ جا كاتێك خۆشم ویست ؛ من ده‌بم به‌و بیتنه‌ی كه پێی ده‌بیستێت ؛ وه ده‌بم به‌و بینینه‌ی كه پێی ده‌بینێت ؛ وه ده‌بم به‌و ده‌سته‌ی كه شتی پێ ده‌گرێت ؛ وه ده‌بم به‌و پێیه‌ی كه پێی ده‌ڕوات ؛ وه ئه‌گه‌ر داوام لێ بكات پێی ده‌به‌خشم ؛ وه ئه‌گه‌ر په‌نام پێ بگرێت په‌نای ده‌ده‌م .
ئايه خوا له‌گه‌ل كێدایه ؟ په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ كه‌سانی ته‌قوادار و باوه‌رداردایه وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی خۆراگر و ئارام گردایه وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی داد په‌روه‌ردایه وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی چاكه‌كاردایه
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ اللَّهَ مَعَ الَّذِينَ اتَّقَوْا وَالَّذِينَ هُمْ مُحْسِنُونَ ) . النحل : 128 . واته : به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یه که خۆیان پاراستووه (له تاوان) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارن. وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی 5 / 3 / 2023 |