( هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضر – ره‌زای خوای لێبێت – )

( هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضر – ره‌زای خوای لێبێت – )

 

جه‌نگی ئوحود / 7 ی شه‌والی / ساڵی 3 ی كۆچی

ئه‌و ڕۆژه‌ی موسڵمانان تیایدا شكستیان هێنا به‌هۆی سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم

وه‌ هه‌ندێكیان ڕایان كرد و گۆره‌پانی جه‌نگیان به‌جێهێشت

وه‌ ده‌نگۆی كوژرانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بڵاوبویه‌وه‌

بێ ئومێدی و خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی تووشی موسڵمانان بوو

وه‌ هه‌ندێكیان جێگیر بوون له‌ گۆره‌پانی جه‌نگ هه‌تا مردن

له‌وانه‌ ئه‌نه‌سی كوڕی نه‌ضر – ره‌زای خوای لێبێت –

له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌نه‌س به‌بێ ترس و دوودلی رووی ده‌كرد و دوژمن و جیهاد و تێكۆشانی ده‌كرد

ئه‌نه‌س كاتێك بینی سه‌عدی كوڕی موعاذی بینی‌ پێی فه‌رموو : ئه‌ی سه‌عد سوێند به‌و خوایه‌ گیانی منی به‌ده‌سته‌ من له‌ ئوحود بۆنی به‌هه‌شت ده‌كه‌م

ئه‌نه‌س - ره‌زای خوای لێبێت – له‌پێناو خوا جه‌نگا هه‌تا شه‌هید كرا

كاتێك سه‌یریان كرد بینیان زیاتر له‌ 80 برین له‌لاشه‌یدا هه‌بوو به‌هۆی به‌ركه‌وتنی رمح و تیر و شمشێر .....

كه‌س نه‌یده‌ناسیه‌وه‌ ته‌نها خوشكی نه‌بێت به‌ سه‌ره‌ په‌نجه‌كانی ناسیه‌وه‌

خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند :

( مِنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا ) . الاحزاب : 23 .

واته‌ : مه‌ردانێکی زۆر هه‌ن له‌ئیمانداران ئه‌و په‌یمانه‌ی داویانه ‌به‌ خوا، ڕاستیان کرد له‌سه‌ری ژیان و پابه‌ند بوون پێوه‌ی و لایان نه‌دا لێی، جا هه‌یانه ‌په‌یمانه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و مرد له‌سه‌ری، هه‌شیانه‌ چاوه‌ڕوانه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕان و لاری ڕووی تێ نه‌کردوون.

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

6 / 5 / 2023