فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( هاوه‌ڵی به‌ڕێز صوهه‌یبی ڕۆمی – ره‌زای خوای لێبێت – ) ( هاوه‌ڵی به‌ڕێز صوهه‌یبی ڕۆمی – ره‌زای خوای لێبێت – )
صوهه‌یب بریاریدا له‌مه‌ككه كۆچ بكات بۆلای پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بچێت بۆشاری مه‌دینه ؛ بۆ ئه‌وه‌ی دینه‌كه‌ی سه‌لامه‌ت بێت و له‌ده‌ست موشریكه‌كان رزگاری بێت . كاتێك ویستی كۆچ بكات هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی پێیان وت ئه‌ی صوهه‌یب تۆ كاتێك هاتی بۆلامان هیچ له‌ماڵ و سامانت نه‌بوو تۆ كه‌سێكی ههژاربووی ؛ ئێستا ده‌ته‌وێت به‌و پاره و ماڵ و سامانه‌وه له‌ناومان بڕۆی ! صوهه‌یب پێیانی وت : ئایه ئه‌گه‌ر ماڵ و سامان و خانوه‌كه‌م بۆتان جێ بهێڵم ڕێگه‌م ده‌ده‌ن كۆچ بكه‌م ؟ وتیان به‌ڵێ هه‌موو شته‌كانت بۆمان جێ بهێڵه و بڕۆ صوهه‌یب وایكرد و ده‌ستی كرد به كۆچ كردن بۆ شاری مه‌دینه كاتیك گه‌ییشت به‌شاری مه‌دینه موسڵمانان به‌دڵخۆشیه‌وه پێشوازیان لێ‌كرد و مژده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایان پێدا صلی الله علیه وسلم كه فه‌رموویه‌تی : ئه‌بو یه‌حیا باشترین قازانجی كرد ؛ ئه‌بو یه‌حیا باشترین قازانجی ح ئه‌بو یه‌حیا باشترین قازانجی كرد . وه خوای په‌روه‌ردگار ئایه‌تێكی ده‌رباره‌ی دابه‌زاند و تیادا فه‌رمووی : ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ ) . سورة البقرة : 207 . واته : كه‌سی وا هه‌یه له خه‌ڵکی گیانی خۆی ده‌فرۆشێت بۆ ره‌زامه‌ندی خوا ؛ وه خوا میهره‌بانه به‌به‌نده‌کان. وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 6 / 5 / 2023 |