فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سوره‌تی فاتیحه ) ( فه‌زڵ و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سوره‌تی فاتیحه )
سوره‌تی فاتیحه گه‌وره‌ترین سوره‌تی قورئانه . تایبه‌تمه‌ندی و فه‌زڵه‌كانی گه‌لێك زۆرن . ئه‌بو سه‌عیدی كوڕی موعه‌لا – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – پێمی فه‌رموو : پێش ئه‌وه‌ی له مزگه‌وت بچیته ده‌ره‌وه ؛ سوره‌تێكت فێر ده‌كه‌م كه گه‌وره‌ترین سوره‌ته له قورئان ؛ پاشان ده‌ستی گرتم ؛ كاتێك ویستی بچێته ده‌ره‌وه ؛ پێم فه‌رموو : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم ئه‌ی نه‌تفه‌رموو : سوه‌رتێكت فێرده‌كه‌م كه گه‌وره‌ترین سوره‌ته له قورئان ؟ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمووی : گه‌وره‌ترین سوره‌ت له قورئان بریتیه له سوره‌تی فاتیحه ( الحمد لله رب العالمين ) ؛ كه له‌حه‌وت ئایه‌ت پێك هاتووه و له‌نوێژه‌كان دووباره ده‌كرێته‌وه ؛ وه گه‌ره‌ترین سوه‌رتی قورئانه و مه‌به‌سته‌كانی قورئانی له‌خۆگرتووه وه‌ك باسی ته‌نها خواپه‌رستی و شوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ران و وه باسكردنی پاداشتی ڕۆژی دوایی .
سوره‌تی فاتیحه باشترین روقیه‌یه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی روقیه له‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌خوێنن .
ئه‌بو سه‌عیدی خودری – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ندێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – له‌گه‌شتێكدا به‌لای گوندێك له گونده‌كانی عه‌ره‌به‌كان تێپه‌ڕین ؛ داوایان له‌خه‌ڵكی ئه‌م گونده كرد میوانداریان بكه‌ن و خواردن و خواردنه‌وه‌یان پێ بده‌ن ؛ به‌ڵام ئه‌وان رازی نه‌بوون و ره‌تیان كرده‌وه ؛ خه‌ڵكی گونده وتیان ئایه هیچ كه‌سێك له‌ناو ئێوه‌دا هه‌یه روقیه بخوێنێت له‌سه‌ر گه‌وره‌كه‌مان دووپشت پێی وه‌داوه ؟ یه‌كێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رمووی : به‌ڵێ به‌ڵام ده‌بێت چه‌ند مه‌ڕێكمان پێ بده‌ن ئه‌وكات ده‌یخوێنم ؛ ئه‌وانیش ڕازی بوون ؛ ئه‌م هاوه‌ڵه به‌ڕێزه - كه ئه‌وترێت ئه‌بو سه‌عیدی خودری بووه - سوره‌تی فاتیحه‌ی له‌سه‌ر گه‌وره‌كه‌یان خوێند و ڕاسته‌وخۆ خوای گه‌وره شیفای دا و چاك بووه ؛ ئه‌وانیش به‌ڵێنه‌كه‌یان به‌جێ گه‌یاند و چه‌ند سه‌ر مه‌ڕێكیان پێ به‌خشین ؛ مه‌ركانیان له‌نێوان خۆیان دابه‌ش نه‌كرد هه‌تا پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ری خوا كرد – صلی الله علیه وسلم - ؛ كاتێك هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ئه‌م رووداوه‌یان بۆ باس كرد و ئه‌بو سه‌عید وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – ته‌نها سوره‌تی فاتیحه‌م له‌سه‌ر خوێند ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – خه‌نده‌یه‌كی كرد و فه‌رمووی : تۆ چۆن زانیت ئه‌وه روقیه‌یه ؟ پاشان فه‌رمووی : مه‌ره‌كان به‌سه‌رخۆتان دابه‌ش بكه‌ن وه به‌شی منیش دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گومانیان نه‌بێت له حه‌ڵاڵیه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌م مه‌ڕانه .
هه‌روه‌ها سوره‌تی فاتیحه روكنێكه له روكنه‌كانی نوێژ ؛ هیچ نوێژێك دروست نیه به‌بێ خوێندنی سوره‌تی فاتیحه ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – فه‌رموویه‌تی : نوێژ قه‌بول نیه به‌بێ خوێندنی سوره‌تی فاتیحه .
وه له‌به‌ر گه‌وره‌یی فه‌زڵ و مه‌كانه‌تی ؛ ئه‌م سوره‌ته چه‌ند ناوێكی هه‌یه كه بریتین له فاتحة الكتاب وه سورة الحمد وه السبع المثاني وه الشافية وه الكافية
هه‌روه‌ها له فه‌زڵه‌كانی سوه‌رتی فاتیحه بریتیه له‌و فه‌رمووده‌ی هاوه‌لی به‌رێز ئه‌بو هوره‌یره گێرویه‌ته‌وه و فه‌رموویه‌تی : گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بوو – صلی الله علیه وسلم – ده‌فه‌رموو : خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمووی : نوێژم كردووه به‌دوو به‌ش له‌نێوان خۆم و به‌نده‌كه‌م ؛ وه بۆ به‌نده‌كه‌م هه‌یه ئه‌وه‌ی داوای ده‌كات ؛ كاتێك به‌نده ده‌ڵێت : الحمدُ للهِ ربِّ العالمين . خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : به‌نده‌كه‌م سوپاسی منی كرد ؛ وه كاتێك وتی : الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ . خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : به‌نده‌كه‌م مه‌دح و سه‌نای منی كرد ؛ وه كاتێك وتی : مالِكِ يَومِ الدِّينِ . خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : به‌نده‌كه‌م منی به گه‌وره دانا ؛ وه كاتێك وتی : إيَّاكَ نَعْبُدُ وإيَّاكَ نَسْتَعِينُ . خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه له‌نێوان من و له‌نێوان به‌نده‌كه‌مه ؛ وه بۆ به‌نده‌كه‌م هه‌یه ئه‌وه‌ی داوای ده‌كات ؛ وه كاتێك وتی : اهْدِنا الصِّراطَ المُسْتَقِيمَ صِراطَ الَّذينَ أنْعَمْتَ عليهم غيرِ المَغْضُوبِ عليهم ولا الضَّالِّينَ . خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ئه‌وه بۆ به‌نده‌كه‌مه وه بۆ به‌نده‌كه‌مه ئه‌وه‌ی داوای ده‌كات . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 7 / 5 / 2023 |