فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی بانگه‌وازی كردن بۆلای خوا فه‌زڵ و گه‌وره‌یی بانگه‌وازی كردن بۆلای خوا
به‌ڕاستی بانگه‌وازی كردن بۆلای خوای په‌روه‌ردگار له‌باشترینی ئه‌و كرده‌وانه‌یه كه مرۆڤ به غه‌یری خۆی ده‌گه‌یه‌نێت ؛ بۆیه خوای په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رانی بۆ ئه‌م كاره هه‌ڵبژارد – سه‌لامی خوای په‌روه‌ردگاریان لێبێت – كه باشترنی مرۆڤه‌كانن . وه ئه‌وانه‌ش كه به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌وان ده‌ڕۆن . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ ) . فصلت : 33 . واته : کێ وته‌ی چاکترو به‌جێ تره له‌و که‌سه‌ی (خه‌ڵك) بۆلای خوا بانگ ده‌کات ؛ وه کاری چاکه ده‌کات و ده‌ڵێ بێگومان من له موسوڵمانانم .
وه فه‌رموویه‌تی : {وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} . [آل عمران:104] . واته : با كه‌سانێك هه‌بن له‌ئێوه بانگه‌وازی بكه‌ن بۆ خێر و چاكه وه فه‌رمان بكه‌ن به‌چاكه وه نه‌هی بكه‌ن له‌خراپه كه به‌ڕاستی ئه‌وا سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌رن .
به‌ڕاستی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌دونیا و له دوارۆژ زه‌ره‌مه‌ند نین ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن ؛ وه كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ده‌ن ؛ وه خه‌ڵك بۆ رێگای راست بانگ ده‌كه‌ن ؛ وه ئارام ده‌گرن له سه‌ر ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و بانگه‌وازی كردن بۆلای دینی خوا . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : { وَالْعَصْرِ. إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خُسْرٍ. إِلا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ } . [العصر] . واتە : سوێند بەکات ؛ هەموو مرۆڤێک لە زەرەرمەندی دایە تەنها ئەوانە نەبێت باوەریان هێناوە و کردەوەی چاک دەکەن و ئامۆژگاری یەکتر دەکەن بە ئەنجامدانی کردەوەی چاک و ئارام گرتن لەسەری .
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ له جه‌نگی خه‌یبه‌ردا به عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالبی فه‌رموو : ئه‌ی عه‌لی به‌هێواشی بڕۆ هه‌تا ده‌كه‌ی به گۆره‌پان و ساحه‌كه‌یان ؛ پاشان بانگه‌وازیان بكه بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ؛ وه هه‌واڵیان پێ بده به‌و شتانه‌ی له‌سه‌ریان واجبه له‌مافی خوای په‌روه‌ردگار ؛ سوێند به الله ئه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ كه‌سێكیان هیدایه‌ت بدات ئه‌وا بۆتۆ باشتره له وشتری سوور – كه گرانبه‌هاترین ئاژه‌ڵ بوو له‌وكات - .
ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمووی : "منْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنَ الأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ منْ تَبِعَهُ لاَ ينْقُصُ ذلِكَ مِنْ أُجُورِهِم شَيْئاً، ومَنْ دَعَا إِلَى ضَلاَلَةٍ كَانَ عَلَيْهِ مِنَ الإِثْمِ مِثْلُ آثَامِ مَنْ تَبِعَهُ لاَ ينقُصُ ذلكَ مِنْ آثَامِهِمْ شَيْئاً" رواه مسلم . واته : هه‌ركه‌سێك بانگه‌وازی بكات بۆ هیدایه‌ت ئه‌وا پاداشتی خێری بۆ هه‌یه به‌وێنه‌ی پاداشتی ئه‌وكه‌سه‌ی شوێنی كه‌وتووه بێ ئه‌وه‌ی له‌پاداشتی هیچیان كه‌م بێته‌وه ؛ وه هه‌ركه‌سێك بانگه‌وازی بكات بۆ گومڕایی ئه‌وا گوناه و تاوانی بۆ ده‌نوسرێت به‌وێنه‌ی گوناه و تاوانی ئه‌وكه‌سه‌ی شوێنی كه‌وتووه بێ ئه‌وه‌ی له‌پاداشتی تاواني هیچیان كه‌م بێته‌وه .
نوعمانی كوڕی به‌شیر - ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رمووی : نمونه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی نه‌هی له‌خراپه‌ده‌كات وه ئه‌وكه‌سه‌ی خراپه ئه‌نجام ده‌دات وه‌ك نموونه‌ی كه‌سانێك وایه له‌سه‌ر پشتی كه‌شتیه‌ك بن وقورعه‌بكه‌ن ؛ هه‌ندێكیان بچنه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه وه هه‌ندێكیان بچنه به‌شی خواره‌وه ؛ جا ئه‌وانه‌ی خواره‌وه كاتێك بیان ویستبا ئاو له‌ده‌ریاكه ده‌ربێنن به‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه تێده‌په‌ڕين ؛ ئه‌وانه‌ی به‌شی خواره‌وه وتیان : باشه بۆ كه‌شتیه‌كه هه‌رله‌لای خۆمان كون نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی خۆمان ئاو ده‌ربێنین و ئه‌وانه‌ی سه‌رووی خۆمان ئه‌زیه‌ت نه‌ده‌ین به‌هات و چۆكردنمان به به‌رده‌میان ؛ جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه واز له‌وانه‌ی خواره‌وه بێنن و ده‌ستیان نه‌گرن له‌كون كردنی كه‌شتیه‌كه ئه‌وا هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه به‌هیلاك ده‌چن ؛ وه ئه‌گه‌ر ده‌ستیان بگرن و نه‌یه‌ڵن ئه‌وكاره بكه‌ن ئه‌وا هه‌موویان ڕزگار ده‌بن .
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه له‌سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی بانگه‌وازی كردن بۆ چاكه وه نه‌هی كردن له‌خراپه . وازهێنان له بانگه‌وازی كردن بۆ چاكه و نه‌هی كردن له‌خراپه ده‌بێته هۆكاری له‌ناوچوون و به‌هیلاك چوونی هه‌موو مرۆڤه‌كان به‌بێ جیاوازی .
نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 9 / 5 / 2023 |