 
			  
         
            
            
            
             |  
						 فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا					 | فه‌زڵی جیهاد و تێكۆشان له‌پێناو خوا فه‌زڵی جیهاد و تێكۆشان له‌پێناو خوا 
 به‌ڕاستی جیهاد و تێكۆشان له‌پێناو خوا یه‌كێكه له‌و عیباده‌ته مه‌زنانه‌ی به‌نده پێی له خوا نزیك ده‌بێته‌وه و ئه‌جر و پاداشتی زۆری ده‌ست ده‌كه‌وێت . بێگومان به‌جیهاد و تێكۆشان دینی خوا سه‌رده‌خرێت ؛ وه باوه‌رداران ئازاد ده‌كرێت له‌ژێر ده‌ستی و چه‌وساوه‌یی ؛ وه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكی له‌دۆزه‌خ رزگار ده‌كرێت ؛ وه له‌سته‌می دینه چه‌وته‌كان ڕزگار ده‌كرێن بۆ دادپه‌روه‌ری ئایینی پیرۆزی ئیسلام . 
 پێشه‌وا ابن قه‌یم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی جیهاد یان به‌دڵ ده‌كرێت یان به‌زمان ده‌كرێت یان به‌ماڵ ده‌كرێت ؛ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته به جۆرێك له‌م جۆرانه‌ی جیهاد تێبكۆشێت . 
 وه شێخی ئیسلام ابن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : جیهاد یان به‌ده‌سته یان به دڵه یان به بانگه‌وازی كردنه . 
 وه بێگومان جیهاد و تێكۆشان به‌چه‌ك مه‌رج و كاتی خۆی هه‌یه هه‌موو كاتێك فه‌رز و واجب نیه ؛ زۆرێك له موسڵمانان به‌تایبه‌تی گه‌نجه خوێن گه‌رمه‌كان به هه‌ڵه له‌جیهاد گه‌ییشتوون بۆیه به‌دوای هه‌ندێك له گروپه به‌ناو جیهادیه‌كان كه‌وتوون و به‌ناوی جیهاد خوێنی موسڵمان ده‌ڕێژن و ولاتی موسڵمانان وێران ده‌كه‌ن ! 
 بێگومان چه‌ندین به‌ڵگه‌ی قورئان و فه‌رمووده هاتووه ده‌رباره‌ی فه‌زڵ و پاداشتی جیهاد و تێكۆشانی ڕاسته‌قینه له‌پێناو خوای په‌روه‌ردگار . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ تِجَارَةٍ تُنْجِيكُمْ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ . تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ ) . الصف : 10-11 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئایا باز‌رگانیه‌کتان نیشان بده‌م که ڕزگارتان بکات له سزایه‌کی زۆر به‌ئێش و  ئازار . بازرگانیه‌که‌ش ئه‌مه‌یه باوه‌ڕ بێنن به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی وه تێ‌بکۆشن له ڕێ ی خوادا به سامان و گیانی خۆتان ئه‌مه بۆ‌تان باشتره ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن . 
 وه پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : ( جَاهِدُوا الْمُشْرِكِينَ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنْفُسِكُمْ وَأَلْسِنَتِكُمْ ) رواه أبو داود (2504) . وصححه الألباني في صحيح أبي داود . واتە : جیهادی موشریکان بکەن بەمالتان و نەفستان و زمانتان . ئەم فه‌رمووده‌یه بەڵگەیە کە جیهاد لەپێناو خوای گەورە تایبەت نیە بەجیهادی نەفس و جەنگ ؛ بەڵکو جگە لەمەش دەگرێتەوە کە جیهاد کردنە بە بانگەوازی کردن بۆلای خوای په‌روه‌ردگار . 
 نوسينی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی 9/5/2023 |