ئاشتكردنه‌وه‌ و چاككردنی ‌نێوان خه‌ڵك

ئاشتكردنه‌وه‌ و چاككردنی ‌نێوان خه‌ڵك

 

كرده‌وه‌یه‌كی تر له‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی سوود به‌ خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت بریتیه‌ له‌ چاكسازی كردن له‌نێوان خه‌ڵك و ئاشتكردنه‌وه‌یان و نه‌هێشتنی كێشه‌ و ناكۆكی له‌نێوانیان .

خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ۞ لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ ۚ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَٰلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا ) . النساء : 114 .

واته‌ : هیچ خێرێك نی یه‌ له‌ زۆربه‌ی چپه‌ و سرته‌ کردنه‌کانیاندا مه‌گه‌ر یه‌کێك فه‌رمان بکات به‌ ماڵ به‌خشین یان چاکه‌ یان چاککردنی نێوان خه‌ڵکی ؛ جا هه‌ر که‌سێك ئه‌وه‌ بکات به‌ مه‌به‌ستی ره‌‌زامه‌ندی خوا ئه‌وه‌ له‌ داهاتوودا پێ ی ده‌به‌خشین پاداشتی زۆر گه‌وره‌ .

 

وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِنْ بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَنْ يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ۚ وَالصُّلْحُ خَيْرٌ ۗ وَأُحْضِرَتِ الْأَنْفُسُ الشُّحَّ ۚ وَإِنْ تُحْسِنُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا ) . النساء : 128 .

واته :‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ترسا له‌ گوێ پێ نه‌دان یا پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ئه‌وه‌ هه‌ردووکیان هیچ گوناهێکیان له‌سه‌ر نی یه‌ که‌ ئاشته‌واییه‌کی چاك بکه‌ن له‌ نێوان خۆیاندا هه‌ر ئاشته‌وایی و یه‌ك که‌وتن چاکتره‌ هه‌ر چه‌نده‌ چروکی و ره‌‌زیلی تێکه‌ڵاوی ده‌رونه‌کان کراوه،‌ وه‌ ئه‌گه‌ر چاکه‌ کارو پارێزکار بن ئه‌وه‌ دڵنیا بن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌ به‌ ئاگایه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌یکه‌ن.

 

 

وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی : ( ألا أخبرُكم بأفضلَ من درجةِ الصيامِ والصلاةِ والصدقةِ ؟ قالوا: بلى، قال : إصلاحُ ذاتِ البينِ ، وفسادُ ذاتِ البينِ الحالِقةُ ) . صحيح أبي داود .

واته‌ : ئایه‌ هه‌واڵتان پێ بده‌م به‌شتێك كه‌ فه‌زڵی له‌به‌رۆژووبوون و نوێژی سونه‌ت و سه‌ده‌قه‌كردن باشتره‌ ؟ وتیان : به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ؛ فه‌رمووی : چاككردنی نێوان خه‌ڵك ؛ وه‌ تێكدانی نێوان خه‌ڵك له‌ناوبه‌ره‌ .

 

وه‌ فه‌رمویه‌تی : ( يُصْبِحُ عَلَى كُلِّ سُلَامَى مِنْ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ ، فَكُلُّ تَسْبِيحَةٍ صَدَقَةٌ ، وكُلُّ تَحْمِيدَةٍ صَدَقَةٌ ، وَكُلُّ تَهْلِيلَةٍ صَدَقَةٌ ، وَكُلُّ تَكْبِيرَةٍ صَدَقَةٌ ، وَأَمْرٌ بِالْمَعْرُوفِ صَدَقَةٌ ، وَنَهْيٌ عَنِ الْمُنْكَرِ صَدَقَةٌ ، وَيُجْزِئُ مِنْ ذَلِكَ رَكْعَتَانِ يَرْكَعُهُمَا من الضُّحَى ) . رواه مسلم .

واته ‌: هه‌موو به‌یانیه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ی یه‌كێك له‌ ئێوه‌ سه‌ده‌قه‌یه‌ك ده‌بێت بكرێت ، ووتنی گشت ته‌سبیحاتێك وه‌كو (سبحان الله‌) سه‌ده‌قه‌یه‌ ، وه‌ گشت سوپاس و ستایشێك بۆ خوا وه‌كو (الحمد لله‌) سه‌ده‌قه‌یه‌ ، وه‌ ووتنی (لا اله‌ الا الله‌) سه‌ده‌قه‌یه‌ ، وه‌ ووتنی (الله‌ اكبر) سه‌ده‌قه‌یه‌ ، وه‌ فرمان كردن به‌ چاكه‌ سه‌ده‌قه‌یه‌ ، وه‌ نه‌هی كردن له‌ خراپه‌ سه‌ده‌قه‌یه‌ ، وه‌ ئه‌نجامدانی دوو ڕكه‌عه‌ت له‌ كاتی چێشته‌نگاودا جێگای گشت ئه‌و خێرو سه‌ده‌قانه‌ی باسكرا ده‌گرێته‌وه .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

11/5/2023