فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی ( ذَرْنِي وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا ) . هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی ( ذَرْنِي وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا ) .
یه‌كێك له‌گه‌وره‌كانی قوره‌یش گوێبیستی قورئانی پیرۆزبوو ؛ ئه‌وكه‌سه وه‌لیدی كوڕی موغیره‌بوو . زۆر پێی كاریگه‌ربوو ؛ هه‌تا به ئه‌بو جه‌هلی وت : چی ده‌رباره‌ی ئه‌و قورئانه بڵێم كه‌ستان وه‌ك من له‌شیعر شاره‌زاترنیه وه‌كه‌ستان وه‌ك من به‌ره‌جه‌ز و هۆنراوه‌ی شیعری شاره‌زاترنیه . والله ئه‌وقسانه‌ی محمد ده‌ری ده‌بڕێت زۆر جوان و شیرینه ؛ وه زۆر رێك و پێك و ڕازاوه‌یه ؛ وه به‌رده‌وام له‌بڵندی و به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هیچ قسه‌یه‌ك به‌سه‌ری به‌زرتر و زاڵ نیه ! ئه‌بو جه‌هل وتی : به‌ڵام ئه‌ی ئه‌بو وه‌لید خه‌ڵكی لێت رازی نابن هه‌تا قسه‌یه‌ك بۆ ئه‌وقسانه‌ی محمد هه‌ڵنه‌به‌ستی . وه‌لید وتی : كه‌واته مۆڵه‌تم بده بۆ ئه‌وه‌ی بیری لێ بكه‌مه‌وه كه چ جۆره قسه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵبه‌ستم ! وه‌لید به‌رده‌وام بیری ده‌كرده‌وه كه چ قسه‌یه‌ك بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا و قورئان هه‌ڵبه‌ستێت و قسه‌ی ناڕاست و درۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێ دووربخاته‌وه . پاشان وتی : فَقَالَ إِنْ هَٰذَا إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ . المدثر : 24 . وتی ئه‌م قورئانه هیچی تر نی یه جادوویه‌ك نه‌بێ که له‌خه‌ڵكێك وه‌رگیراوه. خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی وه‌لید ئایه‌تی دابه‌زاند و فه‌رمووی : ( ذَرْنِي وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا . وَجَعَلْتُ لَهُ مَالًا مَمْدُودًا . وَبَنِينَ شُهُودًا . وَمَهَّدْتُ لَهُ تَمْهِيدًا . ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ . كَلَّا ۖ إِنَّهُ كَانَ لِآيَاتِنَا عَنِيدًا ) . المدثر : 11-16 . واته : واز له من و ئه‌و که‌سه بێنه که دروستم کردووه به ته‌نها. وه دارایی زۆر و زه‌به‌نده‌م پێ داوه. وه کوڕانی ئاماده‌و به‌رده‌ست . وه هۆی ژیانم بۆ ڕاخستووه به چۆن ڕاخستنێك. دوای ئه‌مانه‌ش هێشتا به ته‌مایه زیاتری بده‌مێ. نه‌ء ،(چاوه‌ڕوان نه‌بێ) به ڕاستی ئه‌و ده‌رباره‌ی ئایه‌تانی ئێمه بێ باوه‌ڕێکی که‌له ره‌قه.
به‌م شێوه‌یه وه‌لیدی كوڕی موغیره حه‌قی ناسی پاشان شوێن جگه له‌حه‌ق كه‌وت بۆ رازی كردنی خه‌ڵك! وه سزاكه‌شی ئه‌وه‌یه كه خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ( سَأُصْلِيهِ سَقَرَ . وَمَا أَدْرَاكَ مَا سَقَرُ . لَا تُبْقِي وَلَا تَذَرُ . لَوَّاحَةٌ لِلْبَشَرِ . عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ ) . المدثر : 26-30 . واته : زوو ده‌یخه‌مه دۆزه‌خه‌وه. تۆ چووزانیت که دۆزه‌خ چی یه ؟. ئاگرێکه هیچ ناهێڵێته‌وه و واز ناهێنێ. به یه‌که‌م هاڵاو پێست ره‌ش ده‌کاته‌وه ده‌یبرژێنێ. نۆزده فریشته ئه‌وه‌تان به سه‌ریه‌وه.
خودایه حه‌قمان نیشانبده و شوێن كه‌وتنی حه‌قمان پێ ببه‌خشه وه ناحه‌قیمان نیشان بده و وه بمان پارێزه لێی وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 20 / 5/ 2023 |