فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ( قَالَ مَنْ يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ ) . هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ( قَالَ مَنْ يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ ) .
یه‌كێك له موشریكه‌كانی قوره‌یش كه ناوی عاصی كوڕی وائیل بوو ؛ ئێسقانێكی به‌ده‌سته‌وه گرت و به پێغه‌مبه‌ری خوای وت – صلی الله علیه وسلم- ئایه خوا ئه‌م ئیسقانه زیندوو ده‌كاته‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی رزیوه و كۆن بووه ؟! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : به‌ڵێ خوا تۆ ده‌مرێنێنێت و پاشان زیندووت ده‌كاته‌وه پاشان ده‌تخاته دۆزه‌خ . خوای په‌روه‌ردگار كۆتاییه‌كانی سوه‌رتی یاسینی دابه‌زاند و فه‌رمووی : ( وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِيَ خَلْقَهُ ۖ قَالَ مَنْ يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ . قُلْ يُحْيِيهَا الَّذِي أَنْشَأَهَا أَوَّلَ مَرَّةٍ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ . الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارًا فَإِذَا أَنْتُمْ مِنْهُ تُوقِدُونَ . أَوَلَيْسَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِقَادِرٍ عَلَىٰ أَنْ يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ ۚ بَلَىٰ وَهُوَ الْخَلَّاقُ الْعَلِيمُ ) . ی‌س : 78 – 81 . واته : نموونه‌مان بۆ دێنێته‌وه و به‌دیهێنانی خۆی له بیرچۆته‌وه (ئه‌و بێ بڕوایه) ده‌ڵێ کێ ئێسکه‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه له کاتێکدا که ڕزیون؟! ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ ئه‌و زاته زیندوویان ده‌کاته‌وه که له یه‌که‌م جاره‌وه به‌دی هێناون و ئه‌و به هه‌موو دروست کراوێك زانا‌و ئاگایه. زاتێ که له دره‌ختی سه‌وز ئاگری بۆ دروست کردون ئیتر ئێوه ئاگری پێ ده‌که‌نه‌وه. ئایا زاتێ که ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌دی هێناوه ناتوانێ وێنه‌یان دروست بکات؟ به‌ڵێ ده‌توانێ و هه‌ر ئه‌وه‌یش دروست که‌ری زانایه. وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 20/5/2023 |