فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ) . هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ) .
هه‌ندێك لهدهشتهكیان كۆچیان ده‌كرد بۆ شاری مه‌دینه و موسڵمان بوونی خۆیان ڕاده‌گه‌یاند . جا كاتێك خێزانیان منداڵێكی كوڕی ده‌بوو ؛ وه كاتێك ئه‌سپه‌كه‌یان بێچووی ده‌بوو ؛ ده‌یوت به‌ڕاستی ئه‌م ئیسلامه دینێكی چاكه و له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی ده‌مایه‌وه ؛ وه كاتێك خێزانه‌كه‌ی منداڵی كوڕی نه‌ده‌بوو وه ئه‌سپه‌كه‌ی بێچووی نه‌ده‌بوو ؛ توورهدهبوو و وازی له‌ئیسلام ده‌هێنا و ده‌یوت ئه‌وه چ دینێكه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ردینی باوك و باپیرانم ! خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی دابه‌زاند : ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انْقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ ) . الحج : 11 . واته : هه‌ندێك له خه‌ڵکی هه‌یه ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا خواپه‌رستی ده‌کات (ئه‌ویش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که دنیا به‌دڵی ئه‌و بێت)، ئه‌گه‌ر تووشی خێر‌و خۆشی بوو دڵی پێی خۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك هات، سواری سه‌ری خۆی ده‌بێت و هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه، ئا به‌و حاڵه‌ته‌ی دنیا و قیامه‌ت له ده‌ست خۆی ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ردوو لایه و هه‌ر ئه‌وه‌شه خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندی ڕوون و ئاشکرا. وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 20/5/2023 |