فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ( أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ ) . هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ( أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ ) .
مونافیقه‌كان بوهتانیان هه‌ڵبه‌ست بۆ دایكی باوه‌ڕداران عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت - وه له‌ناو خه‌ڵك ئه‌م بوهتانهیان بڵاو ده‌كرده‌وه !
وه سێ كه‌س له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌وتنه داوی مونافیقه‌كان و ئه‌وانیش ئه‌م بوهتانهیان باس ده‌كرد ؛ له‌وانه میستهحی كوڕی ئوثاثه - ره‌زای خوای لێبێت - ! .
میسته‌ح یه‌كێك بوو له‌وكه‌سانه‌ی ئه‌بو به‌كری صدیق – ره‌زای خوای لێبێت – یارمه‌تی ده‌دا و ماڵ و سامانی پێ ده‌به‌خشی ؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزمی بوو . ئه‌بو به‌كری صدیق – ره‌زای خوای لێبێت – زۆر دڵ ته‌نگ و خه‌فه‌تباربوو ده‌رباره‌ی ئه‌وقسه ناڕاستانه‌ی به‌عائیشه‌ی كچی ده‌وترا و باس ده‌كرا . به‌رده‌وام له‌خه‌فه‌ت و دڵتهنگیدابوو هه‌تا ئه‌وكاته‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌حی دابه‌زاند و پاكیهتی دایكه عائیشه‌ی بۆ خه‌ڵك روونكرده‌وه و به‌ری كرد لهوبوهتانهی كه مونافیقه‌كان بۆیان هه‌ڵبه‌ستبوو .
ئه‌بو به‌كر – ره‌زای خوای لێبێت – زۆر دڵخۆش بوو به‌م فه‌زڵه‌ی خوای په‌روه‌ردگار ؛ وه زۆر تووره‌بوو له‌وكه‌سانه‌ی ئه‌م بوهتانهیان كرد و به‌ناحه‌ق قسه‌یان ده‌كرد ده‌رباره‌ی نامووسی كچه‌كه‌ی .
وه سوێندی خوارد و وتی سوێند به الله له‌مه‌ودا یارمه‌تی میسته‌ح ناده‌م ماده‌م ئه‌ویش وه‌كو مونافیقه‌كان ئه‌م بوهتانه‌ی له‌ناو خه‌ڵك بڵاو ده‌كرده‌وه و باس ده‌كرد .
خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی دابه‌زاند : ( وَلَا يَأْتَلِ أُولُو الْفَضْلِ مِنْكُمْ وَالسَّعَةِ أَنْ يُؤْتُوا أُولِي الْقُرْبَىٰ وَالْمَسَاكِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا ۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) . النور : 22 . واته : با سوێند نه‌خۆن ئه‌وانه‌تان که خاوه‌نی چاکه‌و سه‌روه‌ت و سامانن که یارمه‌تی نه‌ده‌ن به خزمان و هه‌ژاران و کۆچه‌ران له پێناوی خوادا ؛ ده‌با لێبورده بن و چاوپۆشی بکه‌ن ئایا پێتان خۆش نیه خوا لێتان خۆش ببێ وه خوا لێ‌خۆش بوو و میهره‌بانه.
ئه‌بو به‌كر – ره‌زای خوای لێبێت – به وته‌و به‌كرده‌وه وه‌ڵامی په‌روه‌ردگاری دایه‌وه و فه‌رمووی : به‌ڵێ سوێند به الله من پێم خۆشه په‌روه‌ردگارم لێم خۆش بێت . دواتر به‌رده‌وام بوو له‌یارمه‌تیدانی میسته‌ح . ئیمان سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر نه‌فس ؛ وه لێبوورده‌یی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر تووره‌بوون . ئه‌م په‌یامه‌ی خوای په‌وره‌ردگار ئامۆژگارییه‌كه بۆ هه‌موو باوه‌ڕداران هه‌تا رۆژی دوایی . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 21/5/2023 |