فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ( وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا ..) . هۆكاری دابه‌زینی ئایه‌تی : ( وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا ..) .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِي آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانْسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ ) . الاعراف : 175 . واته : (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) بخوێنه‌ره‌وه به‌سه‌ریاندا هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌ی که نیشانه‌کانی خۆمان پێ به‌خشی که‌چی خۆی لێ داڕنی (وه ده‌رچوو له فه‌رمانی خوا) ئینجا شه‌یتان دوای که‌وت ؛ به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو به یه‌کێك له گومڕایان.
ئه‌وكه‌سه بهڵعامی كوڕی باعورابوو ؛ یه‌كێك بوو له‌زانایانی به‌نی ئیسرائیلی ؛ خوای په‌روه‌ردگار زانستێكی زۆری پێ به‌خشی بوو ؛ به‌ڵام شوێن هه‌واو و ئاره‌زوه‌كانی كه‌وت و ویستی ئه‌م زانسته بكاته خزمه‌تی هه‌واو ئاره‌زوه‌كانی ؛ شه‌یتان به‌سه‌ری زاڵ بوو ؛ بوو به‌یه‌كێك له گومڕایان ! بوو به‌یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار باسی كردوون و فه‌رموویه‌تی : ( فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ ۚ ) . الأعراف : 176 . واته : نموونه‌ی ئه‌و وه‌ك ئه‌و سه‌گه‌یه ئه‌گه‌ر لێی بده‌یت و ده‌ریکه‌یت (مۆره‌ت لێ ده‌کات و) زمانت لێ ده‌ردێنێ وه ئه‌گه‌ر وازیشی لێ بهێنێ هه‌ر زمان ده‌رده‌هێنێ .
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئاگاداری و هه‌واڵێكه بۆ زانایان ؛ نه‌كه‌ی به‌زانسته‌كه‌ت هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێی ؛ وه ئاگاداریه‌كه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ته‌قوادار و خواپه‌رستن نه‌كه‌ی ملكهچبی بۆ هه‌واو ئاره‌زوه‌كانت ؛ چونكه به‌ڕاستی هه‌واو ئاره‌زوه‌كان ده‌رگای به‌دبه‌ختی و تیاچوونی مرۆڤه له‌دونیا و له‌دوارۆژ . به‌رده‌وام په‌یوه‌ستبه به‌م دوعایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌یفه‌رموو : ( يَاْ مُقَلِّبَ الْقُلُوْبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِيْنِكَ ) . . واتە : ( ئەی هەڵگێڕەوەی دڵەكان دڵم جێگیر و چەسپاو بكە لەسەر ئاینەكەت ) وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 21/5/2023 |