فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مانگی ذوالقعدة مانگی ذوالقعدة
خوای په‌روه‌ردگار مانگه‌كانی دروست كردووه و وه فه‌زڵی هه‌ندێكیانی داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكیان . په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی : ( وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ .. ) . القصص : 68 . واته : په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌ی بیه‌وێ دروستی ده‌کات و هه‌ڵی ده‌بژێرێ . جا یه‌كێك له‌ومانگانه‌ی خوای په‌روه‌ردگار فه‌زڵی تایبه‌تی پێ به‌خشیوه بریتیه له مانگی ذوالقعدة كه یازهمین مانگه له‌مانگه‌كانی ساڵی كۆچی . به‌م ناوه نراوه چونكه عه‌ره‌به‌كان له‌م مانگه‌دا داده‌نیشتن و جه‌نگیان نه‌ده‌كرد وه خۆیان تیادا ئاماده‌ده‌كرد بۆ حه‌ج كردن له‌مانگی ذي الحجة دا . وه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م مانگه ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌رتای مانگه‌كانی حوروم دێت ؛ ئهومانگانهی خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یانه‌وه فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ ۚ ...) . التوبة : 36 . واته : به‌ڕاستی ژماره‌ی مانگه‌کان(ی ساڵ) لای خوا دوانزه مانگه له (لوح المحفوظ) دا دانراوه له ڕۆژێکه‌وه (خوا) ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه چوار له‌و مانگانه گه‌وره‌و به‌ڕێزن (شه‌ڕیان تێدا قه‌ده‌غه کراوه) ئه‌وه ئایینی ڕێك و ڕاسته که‌واته له‌و چوار مانگه‌دا سته‌م مه‌که‌ن له خۆتان . پێش هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام عه‌ره‌به‌كان له‌م مانگه‌دا خۆیان ده‌پاراست له‌جه‌نگ كردن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌بێ ترس و به‌ئارامی بچن بۆ حه‌ج . پاشان ئایینی پیرۆزی ئیسلام زیاتر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌یی جه‌نگ كردن كرد له‌م مانگه‌دا ؛ وه نه‌هی كرد له سته‌م كردن تیایدا له‌به‌ر گه‌وره‌یی تاوانی سته‌م له‌م مانگه‌دا ئه‌گه‌ر سته‌م كردن له‌مانگه‌كانی تریش هه‌ر تاوانێكی گه‌وره‌یه و قه‌ده‌غه‌یه . وه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م مانگه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێكه له‌ومانگانه‌ی نیه‌تی حه‌ج كردنی تیادا ده‌هێندرێت . كه بریتین له مانگی شه‌وال و ذوالقعدة و ذوالحجة . خوای په‌وره‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَعْلُومَاتٌ ۚ فَمَنْ فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ ۗ ... ) . البقرة : 197 . واته : کاتی حه‌ج له‌چه‌ند مانگێکی دیاری کراودایه ئینجا هه‌رکه‌سێک له‌م مانگانه‌دا حه‌جی له‌سه‌ر خۆی پێویست کرد بائیتر نه‌چێته لای ژن وه به‌دکاری نه‌کات وه ده‌مه‌قاڵه نه‌کات له‌حه‌جدا . وه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م مانگه ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) چوار جار عومره‌ی كردووه له‌م مانگه‌دا . ئه‌نه‌س – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) چوار عومه‌ری كرد ؛ گشتی له‌مانگی ذوالقعدة ؛ ته‌نها ئه‌و عومره‌یه نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ حه‌جه‌كه‌ی ئه‌نجامیدا ) . متفق علیه . پێشه‌وا نه‌وه‌وی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆیه عومره‌ی لهناومانگهدا كرد له‌به‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌م مانگه ؛ وه له‌به‌ر موخاله‌فه كردنی خه‌ڵكانی سه‌رده‌می نه‌فامی ؛ چونكه ئه‌وان پێیان وابوو عومره كردن له‌مانگه‌كانی حوروم خراپترین كاره ! وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 22/5/2023 |