فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناسینی سه‌عدی كوڕی موعاذ – ره‌زای خوای لێبێت – ئه‌وكه‌سه‌ی عه‌ڕشی خوای میهره‌بانی بۆهاته له‌رزین ! ناسینی سه‌عدی كوڕی موعاذ – ره‌زای خوای لێبێت – ئه‌وكه‌سه‌ی عه‌ڕشی خوای میهره‌بانی بۆهاته له‌رزین !
سه‌عدی كوڕی موعاذ – ره‌زای خوای لێبێت - پیاوێكی باڵا به‌رز و سپی و روخسار جوان بوو . سه‌عد له‌سه‌ر ده‌ستی موصعه‌بی كوڕی عومه‌یر موسڵمان بوو – ره‌زای خوایان لێبێت - . سه‌عد له‌دوای موسڵمان بوونی به قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو : ئه‌ی به‌نی عه‌بدولئه‌شهه‌ل ؛ ئایه من له‌لای ئێوه كه‌سێكی چۆنم ؟ وتیان : تۆ گه‌وره‌ی ئێمه‌ی وه له‌هه‌موومان باشتری . وتی : قسه‌ی ئێوه له‌سه‌رمن حه‌رام بێت هه‌تا باوه‌ڕ به‌خوا و به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دێنن . له‌ناو ماڵی به‌نی ئه‌شهه‌ل هیچ پیاوێك و هیچ ئافره‌تێك نه‌بوو باوه‌ڕ به ئیسلام نه‌هێنێت و موسڵمان نه‌بێت ؛ گشتیان موسڵمان بوون . وه له‌غه‌زوه‌ی به‌در پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) پێش ده‌ست پێكردنی جه‌نگه‌كه ڕاوێژی به هاوه‌ڵان كرد ده‌رباره‌ی ئه‌م جه‌نگه به‌تایبه‌تی ئه‌نصاریه‌كانی خه‌ڵكی مه‌دینه . سه‌عد وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) تۆ چیت پێ باشه بڕیاربده و فه‌رمان بكه ؛ ئێمه له‌گه‌ڵ تۆین ؛ سوێند به‌وخوایه‌ی تۆی ناردووه به‌حه‌ق ؛ ئه‌گه‌ر تۆ بچیته ناو ئه‌و ده‌ریایه ئه‌وه ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ تۆ دێین و هیچ یه‌كێك له‌ئێمه دواناكه‌وین له‌تۆ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) زۆر به‌م قسه‌یه‌ی سه‌عد دڵخۆش و ڕازی بوو . سه‌عد له‌جه‌نگی خه‌نده‌ق برینداربوو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌نزیك مزگه‌وت خێمه‌یكی بۆ هه‌ڵدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی بكات و ئاگای لێی بێت . وه كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) گه‌مارۆی خسته سه‌ر جوله‌كه خیانه‌تكاره‌كانی هۆز‌ی به‌نی قوه‌ریظه ؛ له‌قه‌ڵاكانیان هاتنه خواره‌وه بۆ ڕازی بوون به حوكمی سه‌عدی كوڕی موعاذ ده‌رباره‌یان ؛ سه‌عدی حوكمی به‌سه‌ردان كه جه‌نگاوه‌ره‌كانیان بكوژرێن وه وه‌چه‌كانیان ببن به كۆیله . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : به‌ڕاستی حوكمی په‌روه‌ردگارت به‌سه‌ردا جێ به‌جێ كردن . وه سه‌عد له‌خوا پاڕایه‌وه و وتی : خودایه ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌گه‌ڵ قوره‌یشیه‌كان كۆتایی هاتووه ئه‌وه به‌شه‌هیدی گیانم بكێشه و بممرێنه . خوای په‌روه‌ردگار وه‌ڵامی دوعایه‌كه‌ی دایه‌وه . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : عه‌رشی خوای میهره‌بان هاته له‌رزین به‌هۆی مردنی سه‌عدی كوڕی موعاذ ! كاتێك جه‌نازه‌كه‌یان هه‌ڵگرت ؛ مونافیقه‌كان وتیان : جه‌نازه‌كه‌ی چه‌ند سووكه ! پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رمووی : به‌ڕاستی فریشته‌كان جه‌نازه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه بۆیه ئه‌وه‌نده سووك و ئاسانه ! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی بۆ گۆڕ به‌یه‌ك هاتنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك لێی نه‌جات بوایه ئوه سه‌عدی كوڕی موعاذ لێی نه‌جات ده‌بوو . زانایان فه‌رموویانه : ئه‌م به‌یه‌ك هاتنه‌وه‌ی گۆره هیچ په‌یوه‌ندی به‌سزای ناو گۆره‌وه نیه بۆ باوه‌رداری ته‌قوادار ؛ به‌ڵكو ئه‌وه شتێكه كه‌سی باوه‌ڕدار تووشی ده‌بێت ؛ وه‌ك ئازاری له‌ده‌ست دانی كه‌سێكی خۆشه‌ویستی له‌دونیا . وه بێگومان بۆ بێ باوه‌ڕان و تاوانكاران سزا و ناخۆشیه . شه‌هید بوونی سه‌عد – ره‌زای خوای لێبێت – له‌دوای جه‌نگی به‌نی قوره‌یضه بوو ؛ له‌م جه‌نگه برینێكی قووڵ له‌ده‌ستی دروست بوو به‌تیری كه‌سێكی جوله‌كه له ساڵی پێنجی كۆچی به‌هۆی ئه‌و برینه‌وه شه‌هید بوو ؛ ئه‌وكات ته‌مه‌نی سی و حه‌وت ساڵ بوو ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر كرد وه له‌گۆرستانی به‌قیع نێژرا . وه‌رگێرانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 17/6/2023 |