فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
به‌رهه‌می هه‌ست كردن به‌چاودێری خوا دوو چیرۆكی ڕاست و كاریگه‌ر به‌رهه‌می هه‌ست كردن به‌چاودێری خوا دوو چیرۆكی ڕاست و كاریگه‌ر
عبدالله ی كوڕی زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌م - ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : باوكم له ئه‌سله‌می باپیرمه‌وه گێڕاویه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی : شه‌وێكیان من له‌گه‌ڵ عومه‌ری كوڕی خه‌تاب بووم – ره‌زای خوای لێبێت – له‌ناو كۆڵانه‌كانی شاری مه‌دینه ؛ له‌ناكاو له‌نزیك ماڵێك گوێی له‌ده‌نگه ده‌نگێك بوو كاتێك نزیك بووه له‌دیواری ماڵه‌كه‌یان بیستی دایكێك به كچه‌ی ده‌ڵێت : كچه‌كه‌م هه‌ستا ئاو بخه‌ره ناو شیره‌كه - بۆ ئه‌وه‌ی زۆربێت و بیفرۆشن ! - ؛ كچكه‌ی پێی وت : دایكه ئه‌ی نه‌تزانیوه ئه‌میری باوه‌ڕداران عومه‌ری كوڕی خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – ئه‌م كاره‌ی قه‌ده‌غه كردووه ؛ دایكه‌كه وتی : كچه‌كه‌م هه‌سته كاره‌كه‌ت بكه تۆ له‌شوێنێكی عومه‌ر ناتبینێت ؛ كچكه وتی : والله دایكه من وه‌ك چۆن بهئاشكارا سه‌رپێچی ناكه‌م به نهێنی و شاراوه‌ش سه‌رپێچی ناكه‌م . عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : ئه‌ی ئه‌سله‌م ده‌رگای ئه‌م ماڵه به‌نیشان بكه وه شوێنه‌كه‌ش به نیشان بكه بۆ ئه‌وی بیناسینه‌وه . كاتێك بهیانیداهات عومه‌ر وتی : ئه‌ی ئه‌سله‌م بڕۆ ئه‌و ماڵه بزانه ئه‌وكچه كێیه ؛ وه دایكه‌كه‌ی كێیه ؛ وه ئایه ئه‌م كچه مێردی هه‌یه ؟ ئه‌سله‌م وتی : چوومه ئه‌وماڵه پرسیارم كرد ده‌ركه‌وت كه ئه‌م كچه مێردی نیه و ئه‌م هه‌واڵه‌م به عومه‌ری كوری خه‌تاب راگه‌یاند . عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – كوره‌كانی كۆكرده‌وه و پێیانی فه‌رموو : كێ له‌ئێوه پێویستی به ئافره‌تێكه لێی ماره بكه‌م ؟ به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر باوكی ئێوه ئێستا توانای ئافره‌تانی مابوایه ئه‌وا هیچ له‌ئێوه پێشی نه‌ده‌كه‌وت له ماره‌كردنی ئه‌و ئافره‌ته. عبدالله وتی : من خێزانم هه‌یه . وه عبدالرحمن وتی : منیش خێزانم هه‌یه . وه عاصم وتی : ئه‌ی باوكه من خێزانم نیه له‌منی مارهبكه . عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – به‌دوای ئافره‌ته‌كه‌ی نارد و لهعاصمی كوڕی ماره‌كرد ( ئه‌م ئافره‌ته ته‌قواداره لهعاصم كچێكی بوو ؛ وه ئه‌م كچه‌ش دوای گه‌وره‌بوون و شووكردن كچی بوو ؛ وه ئه‌م كچه‌ش دوای گه‌وره‌بوون و شووكردن عومه‌ری كوڕی عبدالعزیزی بوو – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – كه یه‌كێك بوو له خه‌لیفه ته‌قوادار و دادپه‌روه‌ره‌كان ) . تاریخ دمشق : إسناده عبدالله بن زید بن اسلم صدوق .
نافع – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت –فه‌رموویه‌تی : ( عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – جارێكیان خۆی و چه‌ند هاوه‌ڵێكی ده‌چنه ده‌ور و به‌ری شاری مه‌دینه ؛ سفره‌یه‌كی خواردن ڕاده‌خه‌ن ؛ له‌وكاتدا شوانێك به‌لایاندا تێده‌په‌ڕێت ؛ عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – بهوشوانه ده‌ڵێت : ئه‌ی شوان وه‌ره له‌گه‌ڵمان دابنیشه و خواردنێك بخۆ ؛ شوانه‌كه وتی : من به‌رۆژووم . عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت- پێی فه‌رموو : له‌م ڕۆژه گه‌رمه‌دا چۆن به‌رۆژوو ده‌بی ؛ له‌كاتێكدا تۆ شوانی و له‌ناو ئه‌و چیا و دۆڵانه‌دا هاتووچۆ ده‌كه‌ی ؟ شوانهكهوتی : به‌ڵێ والله من بهرۆژوودهبم بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی هیچ كرده‌وه‌ی چاكی تیادا ئه‌نجام نادرێت . عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – پرسیاری لێ‌كرد و ویستی ته‌قوا و وه‌ره‌عی ئه‌م شوانه تاقی بكاته‌وه ؛ پێی فه‌رموو : مه‌ڕێكمان پێ نافرۆشی پاره‌كه‌ت پێ بده‌ین و وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش لهگۆشتهكهی بخۆ و رۆژوهكهت بشكێنه ؟ شوانه‌كه : وتی ئه‌و مه‌ڕانه هی گهورهكهمن ؛ هی من نین ؛ ناتوانم بیانفرۆشم . عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – پێی فه‌رموو : ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كه‌ت چی وت پێی بڵێ گورگ خواردی . شوانه‌كه پشتی له ابن عومه‌ر كرد و په‌نجه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز كرده‌وه و ده‌یوت : ئه‌ی په‌روه‌ردگار ؟! ئه‌ی ئه‌و ئاگای له‌ئێمه نیه ؟ ! عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – زۆر سه‌رسامی قسه‌ی ئه‌م شوانه بوو ؛ قسه‌ی ئه‌م شوانه‌ی بۆ هاوڕێكانی دووباره ده‌كرده‌وه . عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – كاتێك گه‌ڕایه‌وه شاری مه‌دینه ناردی به‌دوای گه‌وره‌ی ئه‌م شوانه‌دا و شوانه‌كه‌ی لێ كڕی وه مهرهكانیشی كڕی ؛ پاشان شوانه‌كه‌ی لهكۆیلایهتی ئازاد كرد ؛ وه مهرهكانیشی پێ به‌خشی ! ) . رواه ابوداود فی الزهد ؛ سنده صحیح . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 19/6/2023 |