فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رگرتن له گه‌رمای هاوین ) ( په‌ند و ئامۆژگاری وه‌رگرتن له گه‌رمای هاوین )
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (اشْتَكَتْ النَّارُ إِلَى رَبِّهَا فَقَالَتْ : يَا رَبِّ أَكَلَ بَعْضِي بَعْضًا ، فَأَذِنَ لَهَا بِنَفَسَيْنِ : نَفَسٍ فِي الشِّتَاءِ ، وَنَفَسٍ فِي الصَّيْفِ ، فَهُوَ أَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنْ الْحَرِّ ، وَأَشَدُّ مَا تَجِدُونَ مِنْ الزَّمْهَرِيرِ) رواه البخاري (3087) ومسلم . واته : جەهەننەم سکاڵای خۆی کرد لەلای خوای گەورە ، ووتی: ئەی خوایە واهەندێکم هەندێکی ترم دەخوات . خوای گەورە ڕێگەی پێدا بەدوو نەفەس ،نەفەسێک لە وەرزی زستان و نەفەسێک لە هاوین ، جائەو گەرمایە زۆرەی لەهاوینان هەیە هۆکارەکەی ئەو نەفەسەی جەهەننەمە لەهاویندا ، وەهەروەها ئەو سەرماو ناڕەحەتیەی لە زستاناندا هەیە هۆکارەکەی ئەو نەفەسەی جەهەننەمە لەزستاندا .
_ هه‌موو گه‌رما و ئاگرێك له دونیادا بیرهێنانه‌وه‌یه بۆ ئاگری ڕۆژی دوایی .. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌وڵ بدات خۆی لێ رزگاربكات به ئه‌نجامدانی كرده‌وه چاكه‌كان . خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی ئاگری دونیا فه‌رموویه‌تی : ( نَحْنُ جَعَلْنَاهَا تَذْكِرَةً وَمَتَاعًا لِلْمُقْوِينَ ) . الواقعة : 72 . واته : ئێمه ئه‌و (ئاگره) مان کردووه به‌هۆی یاد خه‌ره‌وه (ی ئاگری دۆزه‌خ) وه (کردومانه‌ته) هۆی که‌ڵك لێ وه‌رگرتن بۆ گه‌شتیاران. پێشه‌وا موجاهید فه‌رموویه‌تی : واته ئه‌م ئاگری دونیایه بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئاگره گه‌وره‌كه‌ی رۆژی دواییه .
_ كه‌سی باوه‌ڕدار گه‌رمای هاوین ڕێگری لێناكات له ئه‌نجامدانی واجباته‌كان وه‌ك چوونی بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت ؛ وه به‌ڕۆژووبوون .
عامری كوڕی عه‌بدی قه‌سی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌یفه‌رموو : من بۆ حه‌ز و ئاره‌زووی دونیاتان ناگریم ؛ به‌ڵام بۆ ڕۆژوه‌كانی وه‌رزی هاوین ده‌گریم له‌كاتی گه‌رمای زۆردا ؛ وه بۆ شه‌و نوێژ كردن له وه‌رزی زستاندا .
وازهێنان له واجباته‌كان به‌هۆی گه‌رما له سیفه‌تی مونافیق و دووڕوهكانه ! خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( فَرِحَ الْمُخَلَّفُونَ بِمَقْعَدِهِمْ خِلَافَ رَسُولِ اللَّهِ وَكَرِهُوا أَنْ يُجَاهِدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَقَالُوا لَا تَنْفِرُوا فِي الْحَرِّ ۗ قُلْ نَارُ جَهَنَّمَ أَشَدُّ حَرًّا ۚ لَوْ كَانُوا يَفْقَهُونَ ) . التوبة : 81 . واته : (دووڕووه‌کان)، ئه‌وانه‌ی که به‌جێهێڵران له‌ناو مه‌دینه‌دا شادمان بوون به‌دانیشتنیان و دواکه‌وتنیان له پێغه‌مبه‌رو نه‌چوونیان بۆ غه‌زا، حه‌زیان نه‌کرد جیهادو تێکۆشان به خۆیان و ماڵیان له پێناوی خوادا بکه‌ن و به ئیماندارانیان وت: له‌م گه‌رمایه‌دا ده‌رمه‌چن بۆ جیهاد، ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ به‌تینتر و به‌هێزتره له‌گه‌رمیدا ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ن و بیر‌و هۆشیان بخه‌نه‌کار.
_ وه كاتێك گه‌رمای هاوێن كه‌سی باوه‌ڕداری بێزاركرد نیعمه‌ته‌كانی خوای بیردێته‌وه كاتێك ده‌چێت له‌ژێر فێنككه‌ره‌وه‌یه‌ك یان سێبه‌رێك داده‌نیشێت و له‌م گه‌رما زۆره رزگاری ده‌بێت و سوپاسی خوا ده‌كات له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَاشْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ ) . النحل : 114 . واته : هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن.
_ وه گه‌رمای زۆری هاوێن هه‌ستی كه‌سی باوه‌ڕدار ده‌جولێنێت بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاران و كڕینی فێنككه‌ره‌وه بۆیان یان كرینی ئامێری ساركردنی ئاو بۆیان له‌پێناو خوای په‌روه‌ردگار یان چاندنی دره‌ختێك بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ژێر سێبه‌ره‌كه‌ی دابنیشن .
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( ومنْ فَرَّجَ عنْ مُسلمٍ كُرْبةً فَرَّجَ اللَّهُ عَنْهُ بها كُرْبةً مِنْ كُرَبِ يومَ القيامةِ ) . مُتَّفَقٌ عَلَيهِ . واته : وه هه‌ركه‌سێك ناخۆشیه‌ك له‌سه‌ر موسڵمان لابه‌رێت ئه‌وا خوا ناخۆشیه‌كانی ڕۆژی دوایی له‌سه‌ر لاده‌بات . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 20/7/2023 |