وابزانه‌ ئاخير ڕه‌مه‌زانته‌ له‌ژيان!

وابزانه ئاخير ڕه مه زانته له ژيان!

الحمدلله رب العالمين والصلاه والسلام على خاتم المرسلين وعلى اله وصحبه اجمعين امابعد :

ئه م جاره ش خواى به رز به فه زڵى خۆى ئێمه ى گه يانده وه ڕه مه زان باله سه ر ئه وه سوپاسى خوا بكه ين به ڵام با وابزانين جارێكى ترناگه ينه وه به ڕه مه زان! پێغه مبه رى خوا ( صلی اللە علیە وسلم) ئه ى فه رموو: (إذا قمت في صلاتك فصل مودع ، ولاتكلم بكلام تعتذر منه غدا ، واجمع الإياس ممافي أيدى الناس ) سلسة الأحاديث الصحيحة 401. واته : (ئه گه ر هه ڵساى به نوێژكردنت ئه وه نوێژبكه نوێژێكى وا وه ك كه سێك ئاخير نوێژى بێ و ماڵً ئاواى بكا ، وه قسه يه ك مه كه كه به يانى به دواى عوزر بگه ڕێى بۆى و عوزرى بۆبێنيته وه ، وه بێ ئومێدى كۆبكه وه له وه ى له ده ستى خه ڵكيه چاوى تێ مه بڕه ) ! جاكه سێك وابزانێ پاشى ئه م نوێژه ئه مرێ نوێژه كه ى چۆن ئه كا !؟ ئه وه بۆنوێژ كه نزيكن له يه كه وه زوو دووباره ئه بێته وه ئه ى چى بۆ ڕه مه زان كه ساڵێ جارێكه !؟ يانى تۆئه بێ وابى كه ته مات نه بى بگه يه وه نوێژێكى تر چ جاى ته ماى ڕه مه زانێكى ترت هه بێ ! له به رئه وه ئه بوبه كرى صدديق (ڕەزای خوای لێبێت) ئه يفه رموو : (كل أمريء مصبح في أهله ، والموت أدنى من شراك نعله ) رواة البخارى . واته : (هه مووكه سێك به يانى ئه كاته وه له ناو كه سو كاره كه ى ، وه مردن نزيك تره لێى له ئاوه زێنه ى پێڵاوه كه ى ) ! وامه زانه خه ڵك ئه مرن تۆ نامرى ! وامه زانه مردن ته نها بۆنه خۆشو په كه وته كانه ! وامه زانه مردن ته نها بۆبه ساڵاچوه كانه ! ئه ى قه ت سه ردانى گۆرستانت نه كردووه !؟ نه ت بينيوه چه ند گه نج و مناڵ واله ژێرخاكان ! نه ت بينيوه چه نده كه س له تۆ گه نج تربوون به تواناتربوون ئێستا وا تۆئه چيته سه رگۆڕيان ! ئه ى نابێ ئه وه ده رس و عيبره ت بێ بۆمان !؟ به چى بنازين به چى فريو بخۆين كه نه فسى خۆمان به ده ستى خۆمان نييه زه مانه تى يه ك نه فس له ده ستمان نييه ! ئه گێرنه وه سێ كه س به يه كه وه باسى هيوا درێژيان ده كرله دونيا! يه كيان ووتى: من هه رساڵێك به سه رم ئه سورَێته وه ئيتروائه زانم ساڵێكى تر زياترناژيم! ووتيان تۆهيوايه كى درێژت هه يه ! ئه وه ى تر ووتى من هه رمانگێك به سه رم دا ئه سوڕێته وه وائه زانم مانگێكى ترزياتر ناژيم ! ووتيان تۆش هيوايه كى درێژت هه يه ! له وى تريان پرسى باشه ئه ى تۆ؟ ووتى: (( من كه نه فه سێك ئه ده م هيوام نيه به نه فه سێكى تربژيم وائه زانم ئاخير نه فه سه چونكه نه فسى من به ده ستى من نيه ئيترچۆن هيوام هه بێ !!!)))
به ڵێ پێغه مبه رى خواش (صلی اللە علیە وسلم) له وه ئاگادارى كردوينه ته وه كه هيواى درێژمان هه بێ به دونياو وابزانين هه تاهه تايه ! وه ك ئه فه رموێ : (كن في الدنيا كانك غريب او عابري سبيل ) رواة البخارى. واته : (واله دونيا بژى وه ك كه سێكى غه ريب يان وه ك كه سێكى ڕێبوار) وكان ابن عمر يقول : (اذا امسيت فلا تنتظر الصباح واذا اصبحت فلاتنتظرالمساء وخذمن صحتك لمرضك ومن حياتك لموت ) واته : (عبدالله ى كوڕى عمر خوالێيان ڕازى بێت ئه ى فه رموو: ئه گه ر شه وت به سه رداهات ئه وه چا وه ڕێى به يانى مه كه ، وه ئه گه ر به يانيت به سه رداهات ئه وه چا وه ڕێى شه ومه كه ، وه له وكاته ى ته ندروستيت باشه كرده وه ى چاك بكه بۆئه و كاته ى كه نه خۆشى بۆت ناكرێ ، وه كه له ژيانى كرده وه ى چاك بكه بۆمردنت ) وه له ريوايه تێك ئه وه شى فه رمووه :(وعد نفسك فى اهل القبور) واته :خۆت وابژمێره كه ئه هلى گۆڕستانى _ له ناو گۆڕيت)ده بائه و مانگه له ده ستمان نه چێ كه مانگى خێرو لێخۆشبونى خوايه له تاوان باران وه ك پێغه مبه رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ئه فه رمووێ : (ان هذا الشهرقد حضركم ، وفيه ليلة خيرمن الف شهر ، من حرمها فقد حرم الخير كله ، ولايحرم خيرها الامحروم) صحيح الترغيب والترهيب 990 . واته : (ئه ومانگه هاته لاتان ، وه شه وێكى تيايه خێرتره له هه زارمانگ ، هه ركه سێ له خێرى بێ به ش بێ ئه وه له هه مووخێرێك بێ به ش بووه ، وه كه سێك له خێرى بێ به ش نابێ ئيللا ئه وه ى خۆى بێ به ش بێ ) . وه هاتوه له ابوهريره (ڕەزای خوای لێبێت) : (أن رسول الله صلی اللە علیە وسلم صعد المنبر فقال آمين آمين آمين قيل يارسول الله إنك صعدت المنبر فقلت آمين آمين آمين إن جبريل عليه السلام أتانى فقال من أدرك شهر رمضان فلم يغفر له فدخل النار فأبعد الله قل آمين فقلت آمين ومن أدرك أبويه أو أحدهما فلم يبرهما فمات فدخل النار فأبعد الله قل آمين فقلت آمين ومن ذكرت عنده فلم يصل عليك فمات فدخل النار فأبعد الله قل آمين فقلت آمين) صحيح الترغيب والترهيب 1679 . واته : (پێغه مبه رى خوا ( صلی اللە علیە وسلم) سه ركه وته سه رمينبه رفه رمووى آمين آمين آمين ووتيان ئه ى پێغه مبه رى خوا ( صلی اللە علیە وسلم) تۆسه ركه وتيه سه رمينبه ر فه رمووت : آمين آمين آمين فه رمووى : ئه وه جبريل عليه سلام هاته لام فه رمووى : هه ركه سێ بگا به مانگى ڕه مه زان و خواله گوناهه كانى خۆش نه بێ و بچێته ناو ئاگر ئه وه خوا دوورى خاته وه بڵێ آمين منيش ووتم : آمين وه فه رمووى ئه وه بگات به دايك و باوكى يان به يه كێكيان و چاكه يان له گه ڵ نه كات و له گه ڵيان باش نه بێ جابمرێ بچێته ناو ئاگرئه وه خوا دوورى خاته وه بڵێ آمين منيش ووتم : آمين، وه فه رمووى ئه وه ى ناوى تۆى لابهێنرێ وه سه ڵاوات نه دا له سه رت جابمرێ وبچێته ناو ئاگر ئه وا خوادوورى خاته وه بڵێ آمين منيش ووتم : آمين ) . ئينجابزانه كاتێ مردنيش هات و كۆتاى به ژيانت هات مۆڵه تت پێ نادرێ و دوا ناخرێ ساتێكيش و چركه يه كيش ! خواى گه وره ئه فه رمووێت (وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ )الأعراف: ٣٤ . واته : ( وه هه موو ئومه تێك =كه سێك= كاتێكى ديارى كراوى هه يه = بۆده ست پێ كردن و نه مانى = كه كاتى ديارى كراوى ئه جه لى=نه مانى= هات ئه وه ساتێك دواناخرێت و ساتێك پێش ناخرێت ) . جاتازووه ته وبه بكه پێش ئه وه ى مردن بێت ومه جالى په شيمانيت نه مێنێ ! خواى گه وره ئه فه رووێ :
( وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّىٰ إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الْآنَ وَلَا الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَٰئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ) النساء: ١٨. واته : (وه ته وبه بۆئه و كه سانه نيه كه كرده وه ى خراپ=تاوان= ئه كه ن هه تا يه كێك له وانه مردن ئه ى يگاتێ =ڕۆحى ئه چێته گه رووى= ئينجائه ڵێ من ئێستا تۆبه ئه كه م وه ته وبه بۆ ئه و كه سانه ش نيه كه ئه مرن وه ئه وان كافرن ئه وانه بۆمان ئاماده كردوون سزايه كى به ئێش ). وه ئه فه رمووێ : (حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ )المؤمنون:99-100 . واته : (هه تا يه كێكيان مردن ئه ى گاتێ ئه ڵێ ئه ى په روه ردگارم بمگه ڕێنه وه به ڵكو كرده وه ى چاك بكه م له وه ى كه له ده ستم چوو نه خێر ئه وه قسه يه كه بۆخۆى ئه يكا=بۆى نيه بگه ڕێته وه دونيادووباره = له دواى مردنيان په رده يه ك=به رزه خ= هه يه تائه وڕۆژه ى كه زيندو ئه كرێنه وه ). وه پێغه مبه رى خوا ( صلی اللە علیە وسلم) ئه فه رموێ : (إن الله تعالى يقبل توبةالعبد مالم يغرغر) صحيح الجامع 1903 . واته : ( به ته ئكيدخواى به رز ته وبه وه ر ئه گرێ له به نده تاڕۆحى نه چوبێته گه رووى =غه رغه ره ى نه كا) . ئيتر باتازووه ته وبه بكه ين خواى گه وره ش ته وبه وه ر ئه گرێ له هه مووكه س وه خواى به رز به ڕه حمه هه ركه سێك به ڕاستى ته وبه بكات و په شيمان ببێته وه له تاوانه كانى خۆش ئه بێ به ڵكو ئه گه ر ڕاستگۆبێ له ته وبه كه ى تاوانه كانيشى بۆئه كا به چاكه ! خواى به رز ئه فه رموێ :( وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَٰئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ) الفرقان: ٦٨ - ٧٠ . واته : (ئه وانه ى له گه ڵ خوا داواله كه سێكى ترناكه ن (جائه م كه سه جنۆكه بێ ، پێغه مبه ربێ ، پياوچاك بێ ، قه بر بێ ، مه لايكه ت بێً هه رچى بێ ......هتد)( ئاماده كار بۆى زيادكردوه ) وه كه سێك ناكه نه شه ريكى خوا- وه نه فسێك ناكوژن كه خواحه رامى كردووه ئيللابه حه ق نه بێ وه زينا ناكه ن ، هه ركه سێك ئه مانه بكا توشى سزا ئه بێت . سزاى بۆزياد ئه بێ له ڕۆژى قيامه ت وه له سزائه مێنێته وه هه تاهه تايه به ڕيسواى وسوكى . ئيللائه وه ى ته وبه بكاوه بڕوابێنێ وه كرده وه ى چاك بكا ئه وانه خوا تاوانه كانيان بۆئه گۆڕێ به چاكه وه خواش له تاوان خۆش ئه بێو به به زه ييه ). وه پێغه مبه رى خواش ( صلی اللە علیە وسلم) ئه فه رمووێ : (لواخطاتم حتى تبلغ خظا ياكم السماء ، ثم تبتم لتاب عليكم ) سلسة الاحاديث الصحيحة 903 . واته : (ئه گه ر تاوان بكه ن تا تاوانه كانتان ئه گات به ئاسمان – ئه وه نده زۆربێ – پاشان ته وبه بكه ن خواته وبه تان لێ وه رئه گرێ ) . ئيتر باله وڕه حمه ته ى خوا خۆمان بێ به ش نه كه ين و تازووه ته وبه بكه ين خوايارمه تى ده رى هه موولايه كمان بێت و له خێرى ئه ومانگه بێ به شمان نه كات و ته وبه مان لێ قبول بكات .

((( وصلى الله على محمد وآله وصحبه وسلم )))

له دوعاى خێر بێ به شمان مه كه ن

زنجيره ڕێنمايه كانى دێرىن (الأثر)
ژماره (3) په رتوكخانه ى دێرين له سۆران