فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
(نیشانه گه‌وره و بچووكه‌كانی قیامه‌ت ) (نیشانه گه‌وره و بچووكه‌كانی قیامه‌ت )
نیشانه‌كانی قیامه‌ت ئه‌وانه‌ت له‌پێش هاتنی قیامه‌ت ڕووده‌ده‌ن و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر نزیكی هاتنی قیامه‌ت . نیشانه‌كان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر نیشانه بچووكه‌كان و نیشانه گه‌وره‌كان .
نیشانه بچووكه‌كان له‌ماوه‌یه‌كی دووری هاتنی قیامه‌ت ڕووده‌ده‌ن ؛ هه‌ندێكیان ڕوویانداوه و كۆتاییان پێهاتووه ؛ وه هه‌ندێكیان به‌رده‌وام ڕووده‌ده‌ن و دیار و ئاشكران ؛ وه هه‌ندێكیان هه‌تا ئێستا ڕویان نه‌داوه ؛ به‌ڵام بێگومان له‌داهاتوو ڕووده‌ده‌ن وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆمان (صلی الله علیه وسلم)باسی كردووه .
وه نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت ئه‌و نیشانانه‌ن به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر نزیكی هاتنی قیامه‌ت .
نیشانه بچووكه‌كانی قیامه‌ت زۆرن ؛ له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا باس كراون له‌وانه : هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) به پێغه‌مبه‌رایه‌تی . وه مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) . وه ئازادكردنی بیت المقد‌س . وه تاعونی عه‌مواس ؛ عه‌مواس شارێكه له فه‌له‌ستین . زۆربوونی ماڵ و بێ پێویست بوونی خه‌ڵك له‌وه‌رگرتنی زه‌كات و سه‌ده‌قه . ده‌ركه‌وتنی فیتنه و ئاژاوه‌كان ؛ له‌وانه كوشتنی ئیمامی عوسمانی كوڕی عه‌ففان – ره‌زای خوای لێبێت - ؛ وه جه‌نگی جه‌مه‌ل و صفین وه ده‌ركه‌وتنی خه‌واریج وه جه‌نگی حه‌رره و فیتنه‌ی خه‌لقی قورئان له‌لایه‌ن موعته‌زیله‌كانه‌وه ؛ وه ده‌ركوتنی ئه‌وكه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی پێغه‌به‌رایه‌تیان ده‌كرد وه‌ك موسه‌یله‌مه‌ی درۆزن و ئه‌سوه‌دی عه‌نسی ؛ وه نه‌مانی ئه‌مانه‌ت و ناپاكی كردن ؛ وه‌ك دانه‌پاڵی كاروباری خه‌ڵك بۆلای كه‌سانێكی تر كه ئه‌هلی ئه‌وكاره نین و توانای ئه‌وماره‌یان نیه ؛ وه نه‌مانی زانست و ده‌ركه‌وتنی نه‌زانین نه‌مانی زانست به‌نه‌مانی زانایان رووده‌دات ؛ وه بڵاوبوونه‌وه‌ی زینا و ریبا و ئاره‌ق خواردنه‌وه و گۆرانی و مۆسیقا ؛ وه به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆشكه‌كان له‌یه‌ن شوانی مه‌ڕ و ماڵات . وه له‌دایك بوونی كه‌سی گه‌وره و ئازاد له‌لایه‌ن ئافره‌تی كۆیله‌وه ؛ پێشه‌وا ابن حه‌جه‌ر فه‌رموویه‌تی : مانای ئه‌وه‌یه منداڵه‌كان زۆر ئه‌زیه‌تی دایك و باوكیان ده‌ده‌ن ؛ منداڵ به‌شێوه‌ی كۆیله سه‌یری دایكی ده‌كات و فه‌رمانی پێ ده‌كات و جنێوی پێده‌دات و سوكایه‌تی پێ ده‌كات . وه زۆربوونی كوشتن ؛ وه زۆربوونی بومه‌له‌رزه ؛ وه ده‌ركه‌وتنی رۆژوونی زه‌وی و گۆرینی روخسار و به‌رد به‌سه‌ر دابارین ؛ وه ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تی سفور ئه‌وانه‌ی پۆشاكیان له‌به‌ره و ڕوتیشن ؛ وه به‌راست هاتنه‌جێی خه‌ونی باوه‌ڕدار ؛ وه زۆربوونی شایه‌تی به‌درۆ ؛ وه شاردنه‌وه‌ی شایه‌تی به‌حه‌ق و ڕاست ؛ وه زۆبوونی ئافره‌تان ؛ وه گه‌ڕانه‌وه‌ی خاكی عه‌ره‌ب بۆ سه‌وزایی و روباره‌كان ؛ وه ده‌ركه‌وتنی چیای زێر له‌ناو ڕووباری فورات ؛ وه قسه‌كردنی گیانله‌به‌ران و بێ گیانان له‌گه‌ڵ مرۆڤ ؛ زۆربوونی ڕۆمه‌كان و جه‌نگ كردنیان له‌گه‌ڵ موسڵمانان ؛ وه ئازادكردنی قوسته‌نتینیه ؛ وه هاتنی موحه‌مه‌دی مه‌هدی .
وه نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت ئه‌وانه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌كدا باسی كردوون و حوذه‌یفه‌ی كوڕی ئه‌سید – ره‌زای خوای لێبێت - گێڕاویه‌ته‌وه ؛ كه بریتین له ده نیشانه : ده‌ركه‌وتنی دووكه‌ڵێكی گه‌وره ؛ وه هاتنی ده‌جال ؛ وه هاتنی ئه‌وئاژه‌ڵه‌ی قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كه‌ن ؛ وه ده‌ركه‌وتنی خۆر له خۆرئاواوه ؛ وه هاتنه خواره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر عیسای كوڕی مه‌ریه‌م – سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت - ؛ وه یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ؛ وه ڕوودانی سێ ڕۆچوون ڕۆچوونێك له‌ڕۆژهه‌ڵات وه ڕۆچوونێك له خۆرئاوا وه ڕۆچوونێك له جه‌زیره‌ی عه‌ره‌ب ؛ وه ده‌ركه‌وتنی ئاگرێكی گه‌وره خه‌ڵكی به‌ڕێ ده‌كات بۆ مه‌حشه‌ر . ئه‌م نیشانه گه‌ورانه به‌دوای یه‌كدادێن ؛ كاتێك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وت نیشانه‌ی دوه‌می به‌دوا دادێت . وه هیچ ده‌قێكی سه‌حیح نیه له‌سه‌ر ته‌رتیب و به‌دوای یه‌ك هاتنی ئه‌م نیشانانه به‌ڵام له‌فه‌رمووده‌كان به‌م شێوه باسكراون كه مانای ته‌رتیب و به‌دوای یه‌كداهاتن دێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 22/7/2023 |