فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناساندنی په‌رتووكی (البِدايَة وَ النِّهايَة) لِلْإمَامِ إبْنِ كَثِير – رَحِمَهُ اللهُ – ناساندنی په‌رتووكی (البِدايَة وَ النِّهايَة) لِلْإمَامِ إبْنِ كَثِير – رَحِمَهُ اللهُ –
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین په‌رتووكه‌كانی مێژووی ئیسلامی بریتیه له په‌رتووكی (البِدايَة وَ النِّهايَة) . هی زانای پایه‌به‌رز حافظ ئهبولفيداء ئيبن كه‌ثير ؛ ئيسماعيلی كوڕی عومه‌ری كوڕی كه‌ثیری قوره‌یشی دیمه‌شقی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – . په‌رتووكی (البِدايَة وَ النِّهايَة) جیاده‌كرێته‌وه له‌په‌رتووكه‌كانی تر به‌چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك ؛ له‌وانه : باسكردنی مێژووی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان . هه‌ر له‌سه‌رده‌می دروست بوونی گه‌ردوونه‌وه باس ده‌كات هه‌تا سه‌رده‌می نووسه‌ر . وه ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) به‌ته‌واوی تیادا باس كردووه . وه له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م په‌رتووكه بریتیه له ئاسانی ده‌سته‌واژه‌كانی ؛ وه جوان باسكردنی ڕووداوه‌كان ؛ وه باسكردنی به‌شێوازی جۆراو جۆر له ته‌فسیركردنی ئایه‌ت و روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و په‌ند وه‌رگرتن لێی . وه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م په‌رتووكه ئه‌وه‌یه كه خاڵیه له ریوایه‌تی ناڕاست و ئه‌وشتانه‌ی پێچه‌وانه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ن ؛ ته‌نها باسكردنی ئه‌وشتانه نه‌بێت كه بۆ ره‌خنه‌گرتن لێی تیایدا باسی كردووه . پێشه‌وا ئیبن كه‌ثیر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له پهرتووكهكهمدا فه‌رمووده‌ی ئیسرائیلیم تیادا باس نه‌كردووه ته‌نها ئه‌و شتانه نه‌بێت كه شه‌رع ڕێگه‌ی داوه باس بكرێت ؛ كه پێچه‌وانه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌ی سه‌حیح نین ؛ باسمان كردووه بۆ زانیاری نه‌ك بۆ پشت پێ به‌ستن ؛ ئێمه متمانه‌مان ته‌نها به په‌رتووكی خوا و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوایه (صلی الله علیه وسلم) ؛ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی به‌سه‌حیحی یان به‌حه‌سه‌ن پێمان گه‌ییشتوون ؛ وه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی لاوازن روونمان كردوونه‌ته‌وه . هه‌روه‌ها پێشه‌وا ئیبن كه‌ثیر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – هه‌وڵێكی زۆری داوه بۆ ده‌رخستن و باسكردنی ڕاستی هه‌واڵه‌كان؛ وه وه جیاكردنه‌وه‌ی راویهكان ؛ وه ره‌خنه‌گرتن له سه‌نه‌ده‌كان ؛ وه ده‌رخستنی ڕووداوه نامۆ و ناڕاسته‌كان . ئیبن كه‌ثیر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت _ فه‌رموویه‌تی : پێشه‌وا واقیدی و جگه له‌ویش ده‌رباره‌ی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) چه‌ند هه‌واڵێكی نامۆ و ناڕاستیان باسكردووه ؛ ئێمه زۆربه‌یمان باس نه‌كردووه به‌هۆی لاوازی سه‌نه‌ده‌كه‌یان و نامۆیی مه‌تنه‌كه‌یان ؛ به‌تایبه‌تی ئه‌و باسانه‌ی زۆرێك له چیرۆك بێژه‌كانی دواهاتوو و جگه له‌وانیش باسیان كردووه ؛ زۆربه‌یان هه‌ڵبه‌ستراو و دروستكراون ؛ ئێمه به فه‌رمووده راست و حهسهنهكان و ئه‌وشتانه‌ی له‌په‌رتووكه ناسراوه‌كان باسكراوه بێ پێویستین له وشتانه‌ی ناڕاستن و سه‌نه‌ده‌كه‌یان نه ناسراوه . هه‌روه‌ها له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م په‌رتووكه بریتیه له باسكردنی بابهتهكان به‌شێوه‌یه‌كی كورت و پوخت . پێشه‌وا ئیبن ئیبن كه‌ثیر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت _ ئه‌وشتانه‌ی مێژوونووسانی پێش ئه‌و باسیان كردووه به شێوه‌كی كورت و پوخت باسی كردووه . پێشه‌وا ئیبن كه‌ثیر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت _ په‌رتووكه‌كه‌ی ڕێكخستووه به گوێره‌ی ساڵه‌كان ؛ بۆ هه‌موو ساڵێك گرنگترین رووداوه‌كانی باسكردووه ؛ وه له‌كۆتایی باسكردنی هه‌ر ساڵێك باسی مردنی ناسراوترین كه‌سایه‌تی ئه‌م ساڵه‌ی كردووه ؛ وه به‌شێوه‌یه‌كی كورت یان مام ناوه‌ند باسی ژیاننامهكهیشی كردووه . پێشه‌وا ئیبن كه‌ثیر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت _ كه‌سێكی ناسراو بوو به ڕاستگۆیی و گه‌ڕان به‌دوای ڕاستی و په‌یوه‌ست بوون به‌ده‌رخستنی ڕاستیه‌كان ؛ وه دووركه‌وتنه‌وه له مه‌یلكردن به‌ره‌ولای هه‌واو و ئاره‌زوه‌كان . په‌رتووكی (البِدايَة وَ النِّهايَة) په‌رتووكێكی مێژووییه له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئه‌هلی حه‌دیث ؛ بۆیه له گرنگترینی په‌رتووكه‌كانی مێژووی ئیسلامییه . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 12/صفر/1445 ك --- 28/8/2023م |