فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناساندنی په‌رتووكی (الإِصَابَةُ فِي تَمْييزِ الصَّحَابَة) لِلْحَافِظ إِبن حَجَر – رَحِمَهُ اللهُ – ناساندنی په‌رتووكی (الإِصَابَةُ فِي تَمْييزِ الصَّحَابَة) لِلْحَافِظ إِبن حَجَر – رَحِمَهُ اللهُ –
له باشترینی په‌رتووكه‌كانی مێژووی هاوه‌ڵان – ره‌زای خوایان لێبێت – بریتیه له په‌رتووكی ( الإِصَابَةُ فِي تَمْييزِ الصَّحَابَة ) ؛ هی زانای پایه‌به‌رز حافظ ئیبن حه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . هۆكاری نووسینی ئه‌م په‌رتووكه له‌لایه‌ن پێشه‌وا ئیبن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ئه‌وه‌بووه كه له‌په‌رتووكه‌كانی زانايانی تر ده‌رباره‌ی ژیانی هاوه‌ڵان دوو شت هه‌یه ؛ یه‌كه‌میان : ناوی هه‌موو هاوه‌ڵانیان تیادا نه‌نووسیوه ؛ دووه‌میان : تێكه‌ڵیان كردوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر به‌بێ جیاكردنه‌وه . پێشه‌وا ئیبن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له په‌رتووكه‌كه‌یدا به‌گوێره‌ی توانا ناوی هاوه‌ڵانی تیادا كۆكردۆته‌وه و باسكردووه له‌گه‌ڵ جیاكردنه‌وه‌یان له‌كه‌سانی تر . ئه‌م په‌رتووكه‌ی له‌ماوه‌ی 40 ساڵ نووسیوه ؛ ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه زۆر به‌ووردی و به‌ڕێك و پێكی نووسیویه‌تی . پێشه‌وا ئیبن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : نووسینی په‌رتووكه‌كه‌م له‌گه‌ڵ پهڕاوێزهكانی له 3 ی ذي الحجة ی ساڵی 847 كۆچی كۆتایی پێهات ؛ وه سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی له‌ساڵی 809 بوو ؛ كه ده‌كاته نزیكه‌ی 40 ساڵ . هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رقاڵ بوو به پیشه‌ی دادوه‌ری ؛ وه ده‌یویست په‌رتووكه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پوخت و ڕێك و پێك بێت . پێشه‌وا ئیبن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : سێ‌جار به‌ده‌ست نووس نوسیومه بۆ پێداچوونه‌وه ؛ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك ڕێكخستنی بۆ بكه‌م ؛ له‌جاری سێیه‌میشدا پێداچوونه‌وه‌م بۆ كردووه به‌هۆی زیاد كردن و پێوه لكاندی بابهتهكان . په‌رتووكی ( الإِصَابَةُ فِي تَمْييزِ الصَّحَابَة ) به گرنگترینی په‌رتووكه‌كانی ژیانی هاوه‌ڵان داده‌نرێت – ره‌زای خوایان لێ‌بیت - ؛ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك : پێشه‌وا ئیبن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت _ ناوی هه‌موو ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی باسكردووه كه له‌په‌رتووكه‌كانی تر باسكراون ده‌رباره‌ی ژیان و كاروباریان . وه په‌رتووكه‌كه‌ی ( 12446 ) دوازده هه‌زار و چوارسه‌د و چل و شه‌ش ژیاننامه‌ی له‌خۆگرتووه . وه له په‌رتووكه‌كه‌یدا هه‌ڵه‌كانی په‌رتووكی زانایانی پێش خۆی راستكردۆته‌وه . وه ئه‌م په‌رتووكه زۆرێك له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌خۆگرتووه له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی و حوكمه‌كه‌ی ؛ كه ئه‌مه ده‌بێته هۆكاری قه‌در و قیمه‌تی په‌رتووك له‌ڕووی زانستیه‌وه . وه ئه‌م په‌رتووكه ناوی زۆرێك له‌په‌رتووكه‌كانی تیادا باسكراوه كه ئێستا وجودیان نیه و نه‌ماون ؛ وه‌ك په‌رتووكی ( معرفة الصحابة ) لإبنِ السَّكَن ؛ وه په‌رتووكی (الصحابة) لِلْعُقَيْلِي ؛ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌وشتانه‌ی گرنگی ئه‌م په‌رتووكه ده‌رده‌خات . خۆت شاره‌زا بكه له ژیانی هاوه‌ڵان – ره‌زای خوایان لێبێت - ؛ وه منداڵه‌كانیشت فێربكه ؛ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنیان بكه‌ون ؛ وه خۆشویستنی هاوه‌ڵانیان فێربكه ؛ چونكه مرۆڤ له‌ڕۆژی دواییدا له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌یه كه خۆشی ده‌وێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 13/صفر/1445ك --- 28/8/2023م |