فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی خوا جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی خوا
یه‌كه‌میان : خۆشه‌ویستی خوا بۆ كرده‌وه‌ی چاك ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : خۆشه‌ویسترین كرده‌وه له‌لای خوا ئه‌نجامدانی نوێژه له‌كاتی خۆیدا .
دووه‌میان : خۆشه‌ویستی خوا بۆ كه‌سی چاكه‌كار ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌جه‌نگی خه‌یبه‌ردا فه‌رمووی : به‌یانی ئاڵاكه ده‌ده‌م به‌كه‌سێك كه خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئه‌وكه‌سه‌یان خۆش ده‌وێت ؛ كه بریتی بوو له ئیمانی عه‌لی – ره‌زای خوای لێبێت - ؛ یان خۆشه‌ویستی خوا په‌یوه‌سته به وه‌سفی چاك ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ) . (البقرة :٢٢٢) . واتە : به‌ڕاستی خوای گەورە ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه) .
سێیه‌میان : خۆشه‌ویستی خوا بۆ هه‌ندێك له كاته چاك و به فه‌زڵه‌كان ؛ هه‌ندێك كات هه‌یه خۆشه‌ویستره له‌لای خوا له‌كاته‌كانی تر ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : هیچ ڕۆژانێك نیە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی سه‌ره‌تای مانگی حاجیان .
چواره‌میان : خۆشه‌ویستی خوا بۆ هه‌دێك له شوێنه چاك و به فه‌زڵه‌كان ؛ هه‌ندێك شوێن هه‌یه خۆشه‌ویستره له‌لای خوا له شوێنه‌كانی تر ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌رباره‌ی مه‌ككه‌ی پیرۆز فه‌رموویه‌تی : والله تۆ باشترین خاكی سه‌رزه‌وی ؛ وه خۆشه‌ویسترین شوێنی له‌لای خوای په‌روه‌ردگار . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 13/صفر/1445ك --- 29/8/2023م |