فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
زانستی ته‌جوید و قیرائاتهكان زانستی ته‌جوید و قیرائاتهكان
ئایه حه‌زده‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك قورئانی پیرۆز بخوێنیته‌وه ؟ ئه‌وا په‌یوه‌ستبه به خوێندنی ئه‌حكامه‌كانی زانستی ته‌جوید و جێبه‌جێ كردنی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و ره‌وان . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلاً) المزمل : 4 . واته: قورئان به ڕێك و پێكى و له‌سه‌رخۆ بخوێننه‌وه . به‌هۆی زانستی ته‌جویده‌وه زمان پاڕێزراو ده‌بێت له‌هه‌ڵه‌كردن له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی قورئان . وه قیرائه‌ته جۆراو جۆره‌كانی قورئان ده‌وڵه‌مه‌ندت ده‌كات به ماناكانی قورئان . مانای نوێ و تازه‌ت فێرده‌كات ؛ وه به‌هۆیه‌وه له ئهحكامهكانیش شاره‌زا ده‌بیت . پێشه‌وا سیوتی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌هۆی جیاوازی خوێندنه‌وه‌كان جیاوازی ئه‌حكامه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ؛ بۆیه زانایان به‌هۆی جیاوازی قیرائاتهكان ڕای جیاوازیان هه‌یه له حوكمی ههڵواشانهوهو هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی ده‌ست نوێژ له‌كاتی ده‌ست به‌ركه‌وتن به ئافره‌ت ؛ له وشه‌ی ( لَمَسْتُم ) وه ( لامَسْتُم ) . وه پێویسته قوتابی زانستی شه‌رعی بزانێت كه زانستی ته‌جوید وه‌رده‌گیرێت به خوێندنه‌وه و گوێگرتن له مامۆستایه‌كی شاره‌زا نه‌ك ته‌نها به خوێندنی ئه‌حكامه‌كان . پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) قورئانی پیرۆزی وه‌رگرتووه له مامۆستایه‌كی شاره‌زا ؛ خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ . فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ) القيامة: 17-18 . واته: به‌ڕاستى (كۆكردنه‌وه) و له‌به‌ركردنى و ئيسپاتى خوێندنه‌وه‌ى له‌سه‌ر زمانت له‌سه‌ر ئێمه‌يه ؛ ئینجا کاتێ که قورئانمان بۆ خوێندیته‌وه (به هۆی جبرییلهوه) تۆش شوێن خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بکه‌وه. جا هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت زانستی ته‌جوید بخوێنێت ئه‌وا با سه‌ره‌تا له په‌رتووكی (تُحْفَةُ الأَطْفَال ) ده‌ست پێبكات كه هی شێخ سوله‌یمان جهمزوریه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ له‌گه‌ڵ خوێندنی یه‌كێك له شه‌رحه‌كانی له‌وانه ( مِنْحَةُ ذِي الجَلال ) كه هی شێخ عه‌لی كوڕی موحه‌مه‌دی ضهباعه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی ئهحكامهنی و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له‌لای شێخیكی شاره‌زا . پاشان ده‌ست ده‌كات به‌خوێندنی په‌رتووكی (مَنْظُومَةُ المُقَدِّمَةِ الجَزَرِيَّة ) كه هی پێشه‌وا ئیبن جهزهریه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ له گه‌ڵ خوێندنی یه‌كێك له شه‌رحه‌كانی وه‌ك په‌رتووكی (الدَّقَائِقُ المُحْكَمَة ) هی شێخ زه‌كه‌ریای ئه‌نصاری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . پاشان خوێندنی په‌رتووكی (مَنْظُومَةُ السَلْسَبِيلِ الشَّافِي ) هی شێخ عوثمانی كوڕی موراد – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌گه‌ڵ خوێندنی شه‌رحه‌كه‌ی كه ئه‌م زانایه هه‌ر خۆیشی شه‌رحی ئه‌م په‌رتووكه‌ی كردووه . وه ئه‌وه‌ی زۆرپێویسته بۆ قوتابی زانستی ته‌جوید گرنگیدانیه‌تی به زانستی وقف و ئیبتیداء واته وه‌ستان له‌سه‌ر وشه‌كان و ده‌ست پێكردنی وشه‌كان له‌كاتی خوێندنه‌وه‌دا ؛ باشترین په‌رتووك بۆ خوێندنی ئه‌م زانسته بریتیه له په‌رتووكی (مَنَارُ الهُدَى) كه هی شێخ ئهشمونیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . وه نابێت قوتابی ده‌ست بكات به‌خوێندنی زانستی قیرائاتهكان هه‌تا قورئانی پیرۆز به‌جوانی له‌به‌ر ده‌كات و ئه‌حكامه‌كانی ته‌جوید ده‌خوێنێت له‌لای شێخێكی شاره‌زا . پاشان ده‌ست ده‌كات به‌خوێندنی زانستی قیراءات و له‌به‌ركردنی په‌رتووكی (مَنْظُومَةُ حِرْزِ الأَمَانِي وَ وَجهِ التَّهَانِي فِي القِرآتِ السَّبْع) كه ناسراوه به (شاتبیه) هی پێشه‌وا ئه‌بو قاسمی شاتبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ له‌گه‌ڵ خوێندنی هه‌ندێك لهشهرحهكانی وه‌ك په‌رتووكی (إبْرَازُ المَعَانِي) هی پێشه‌وا ئه‌بو شامه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . پاشان په‌رتووكی (مَنْظُومَةُ الدُّرَّةِ المُضِيَّة ) له‌به‌رده‌كات ؛ كه سێ قیرائاته و ته‌واوكه‌ری قیرائه‌تی عه‌شره ؛ هی پێشه‌وا ئيبن جهزهریه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ له‌گه‌ڵ خوێندنی هه‌ندێك لهشهرحهكانی وه‌ك (شَرْحُ الزُّبَيْدِي) . پاشان په‌رتووكی (طَيِّبَةُ النَّشْر فِي القِرآءآتِ العَشْر) له‌به‌ر ده‌كات هی پێشه‌وا ئیبن جه‌زه‌ری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ له‌گه‌ڵ خوێندنی هه‌ندێك لهشهرحهكانی وه‌ك په‌رتووكی (الهَادِي) هی پێشه‌وا موحه‌مه‌دی كوری موحهیسین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . وه زۆر پێویسته قوتابی گرنگی بدات به خوێندنی په‌رتووكه‌كانی ڕێبه‌ری قیرائاتهكان ؛ وه‌ك په‌رتووكی (الحُجَّة) هی پێشه‌وا ئه‌بو عه‌لی فارسی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - ؛ وه په‌رتووكی (المُحْتَسِب) هی پێشه‌وا ئه‌بو فه‌تحی كوری جیننی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . به‌م شێوه‌یه نه‌وه‌ی هه‌موو سه‌رده‌مێك قورانی پیرۆز له‌به‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یخوێننه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه دابه‌زیوه . وه به‌م شێوه‌یه كه‌لامی خوای په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێزێت وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) . الحجر : 9 . واته : بێگومان هه‌ر ئێمه قورئانمان ناردۆته خواره‌وه و به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه‌ش ده‌ی پارێزین . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 14/صفر/1445ك---30/8/2023م |