فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حاله‌ته‌كانی مه‌ئموم له‌گه‌ڵ ئیمام له‌ناو نوێژدا حاله‌ته‌كانی مه‌ئموم له‌گه‌ڵ ئیمام له‌ناو نوێژدا
پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : بۆیه ئیمام داندراوه له‌ناو نوێژدا بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی بكه‌ون ؛ جیاوازی له‌سه‌ر دروست مه‌كه‌ن ( واته نه‌پێشی بكه‌ون نه‌دوا به‌ڵكو شوێنی بكه‌ون) . بۆ مه‌ئموم له‌گه‌ڵ ئیمامدا چوار حاله‌ت هه‌یه : 1_ شوێن كه‌وتن . 2_ پێش كه‌وتن . 3_ دواكه‌وتن . 4_ له‌گه‌ڵ بوون . حاله‌تی یه‌كه‌م : سونه‌ت و ته‌واوه كه بریتیه له شوێن كه‌وتنی ئیمام له كرداره‌كانی نوێژدا به‌بێ له‌گه‌ڵبوون و پیش كه‌وتن و دواكه‌وتن . هاوه‌ڵی به‌ڕێز به‌رائی كوڕی عازب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌یفه‌رموو : (سمع الله لمن حمده) هیچ یه‌كێك له‌ئێمه پشتی خوارنه‌ده‌كرده‌وه بۆ سوجده هه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ده‌چووه سوجده پاشان ئێمه له‌دوای ئه‌و ده‌چووین بۆ سوجده . كاتێك ئیمام ڕۆییشت بۆ ركوع وه مه‌ئموم ئایه‌تێك یان دووئایه‌تی مابوو بیخوێنێت ئه‌وا مه‌ئموم ده‌بێت راسته‌وخۆ بچێت بۆ ركوع و ئایه‌ته‌كه نه‌خوێنێت و خۆی دوانه‌خات ؛ چونكه فه‌رمانی پێكراوه شوێن ئیمام بكه‌وێت و خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه وای لێده‌كات دوابكه‌وێت و شوێن ئیمام نه‌كه‌وێت .
حاله‌تی دووه‌م : پێش كه‌وتنی ئیمام ؛ ئه‌مه‌یان به‌كۆده‌نگی زانایان حه‌رامه و دروست نیه ؛ كه بریتیه له‌وه‌ی مه‌ئموم پێش ئیمام بكه‌وێت له روكنه‌كانی نوێژدا بۆ نموونه پێش ئێمام بچێت بۆ سوجده یان پێش ئیمام سه‌ری به‌رزبكاته‌وه له‌سوجده . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : پێش من مه‌كه‌ون له‌ركوع و سوجده و هه‌ستان و سه‌لام دانه‌وه . به‌ڕاستی له‌شه‌رعدا هه‌ره‌شه‌ی زۆر توند هاتووه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی پێش ئیمام ده‌كه‌ون له‌ناو نوێژدا . هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : (ﷺ) فه‌رمووی : ئایه ناترسێت ئه‌وكه‌سه‌ی سه‌ری به‌رز ده‌كاته‌وه پێش ئیمام كه خوای گه‌وره سه‌ری بگۆڕێ به‌سه‌ری گوێ درێژ ؟ وه ده‌رباره‌ی حوكمی نوێژی ئه‌وكه‌سه ؛ زانایان فه‌رموویانه : هه‌ركاتێك مه‌ئموم له‌روكنێك له‌روكنه‌كانی نوێژ به ئه‌نقه‌ست پێش ئیمام كه‌وت ئه‌وا نوێژه‌كه‌ی باتڵه و قه‌بول نیه ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌زان بوو یان له‌بیری چوو ئه‌وكات نوێژه‌كه‌ی دروسته .
حاله‌تی سێیه‌میان : دواكه‌وتن ؛ ئه‌مه‌یان ده‌بێت به‌دوو جۆره‌وه ؛ دواكه‌وتن له روكن وه دواكه‌وتن به روكن . دواكه‌وتن له روكن واتای ئه‌وه‌یه مه‌ئموم دوابكه‌وێت و خۆی نه‌گه‌یه‌نێت به‌و روكنه‌ی ئیمام ڕۆییشتووه بۆی ؛ بۆ نموونه كاتێك ئیمام ده‌چێت بۆ ركوع مه‌ئموم شوێنی ناكه‌وێت و دوادكه‌وێت به‌هۆی خوێندنی ئایه‌تێك یان دووئایه‌ت ده‌وه‌ستێت هه‌تا خوێندنه‌وه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات پاشان ده‌چێت بۆ ركوع و خۆی ده‌گه‌یه‌نێت به ئیمام له‌ناو ركوعدا ؛ ئه‌م ركه‌عه‌ته‌ی بۆی قه‌بوله و دروسته به‌ڵام دواكه‌وتنی له ئیمام پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته ؛ هه‌روه‌ها نموونه‌ی تریان ئه‌وه‌یه مه‌ئموم له‌ناو سوجده‌دا بمێنێته‌وه و خۆی دوابخات كاتێك ئیمام سه‌ری به‌رز كردۆته‌وه . به‌ڵام دواكه‌وتن له روكن مانای ئه‌وه‌یه مه‌ئموم له‌شوێن كه‌وتنی ئیمام دوابكه‌وێت له‌روكنێدا هه‌تا ئیمام ده‌چێت بۆ روكنێكی تر ؛ بۆ نموونه كاتێك ئیمام روكوع ده‌بات و پاشان هه‌ڵده‌ستێته‌وه ئینجا مه‌ئموم ده‌چێت بۆ ركوع ؛ ئه‌م جۆره دواكه‌وتنه ئه‌گه‌ر به‌بێ عوزربێت ئه‌وا نوێژی مه‌ئمومه‌كه باتڵه و دروست نیه ؛ به‌ڵام ئه‌كه‌ر به‌هۆی عوزرێكه‌وه بوو وه‌ك نه‌بیستنی ده‌نگی ئیمام ئه‌وكات نوێژه‌كه‌ی دروسته .
حاله‌تی چواره‌میان : له‌گه‌ڵبوونی ئیمام له كرداره‌كانی نوێژدا ؛ ئه‌مه‌یان حوكمه‌كه‌ی مه‌كروه و ناپه‌سه‌نده ؛ مانای له‌گه‌ڵبوون ئه‌وه‌یه مه‌ئموم ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیمام روكنه‌كانی نوێژ جێبه‌جێ بكات . وه سه‌باره‌ت به ته‌كبیره‌ی ده‌ست پێكردنی نوێژ بۆ مه‌ئموم دروست نیه ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئیمام ئه‌م ته‌كبیره‌یه بكات یان پێشی بكه‌وێت به‌ڵكو ده‌بێت شوێنی بكه‌وێت و له‌دوای ئه‌و ئه‌م ته‌كبیره‌یه بكات ئه‌گه‌رنا نوێژه‌كه‌ی دروست نیه و قه‌بول نابێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌لاڵه‌یی . 14/صفر/1445ك--- 30/8/2023م |