فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ڕێزگرتن له زانایان ڕێزگرتن له زانایان
_ عبدالله ی كوڕی عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – ده‌ستی گرتبوو به ڕكێفی وڵاخی زه‌یدی كوڕی ثابت – ره‌زای خوای لێبێت – ؛ زه‌ید پێی فه‌رموو : تۆ چۆن وڵاخه‌كه‌م بۆ ده‌گری له‌كاتێكدا كوره مامی پێغه‌مبه‌ری خوای (صلی الله علیه وسلم) ؟ عبدالله فه‌رمووی : ئێمه ئاوا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ زانایان . _ پرسیاری شتێك له عبدالله ی كوڕی عه‌باس كرا – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رمووی : پرسیار له‌من ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا زه‌یدی كوڕی ثابت له‌نێو ئێوه‌دا هه‌یه ؟! _ سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : عبدالله ی كوری عه‌باس – ره‌زای خوای لێبێت – كاتێك فه‌رمووده‌یه‌كی بۆ باس ده‌كردم ؛ ئه‌گه‌ر ئیزنی دابام هه‌ڵده‌ستام سه‌ریم ماچ ده‌كرد . _ ئیمامی شافیعی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر زانای خاوه‌ن كرده‌وه وه‌لی خوا نه‌بێت ئه‌وا خوا هیچ وه‌لی و دۆستێكی نیه . _ ئه‌بو یوسف – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : من دوعا بۆ ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ده‌كه‌م پێش دوعاكردنم بۆ دایك و باوكم . _ ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هیچ نوێژێكم نه‌كردوو ئیللا تیایدا دوعام بۆ حه‌ماد كردووه له‌گه‌ڵ دایك و باوكم ؛ وه من داوای لێخشبوون له‌خوا ده‌كه‌م بۆ گشت ئه‌وكه‌سانه‌ی زانستیان لێ فێربووم ؛ وه گشت ئه‌وكه‌سانه‌ش زانست له‌من فێربوونه . _ ئیمامی ئه‌حمه‌د – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ماوه‌ی سی ساڵ ده‌بێت هیچ شه‌وێك نه‌خه‌تووم ئیللا تیایدا دوعام بۆ ئیمامی شافیعی كردووه . _ عیسای كوری یونس – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌لای ئیمامی ئه‌عمه‌ش زۆر كه‌م و بێ نرخ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیمامی ئه‌عمه‌ش كه‌سێكی زۆر هه‌ژار و موحتاج بوو . _ ئیبن و مه‌هدی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : نه‌مده‌توانی سه‌یری روخساری سوفیان بكه‌م چونكه زۆر شه‌رمم لێی ده‌كرد و سام و هه‌یبه‌تی هه‌بوو . _ هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی ڕاسته‌وخۆ پرسیار له سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر بكات هه‌تا ئیزنی لێ وه‌رنه‌گرتبا وه‌ك چۆن ئیزن له ئه‌میر وه‌رده‌گیرێت . _ ئیمامی شافیعی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كاتێك ده‌چووم بۆ شاری مه‌دینه و له‌لای ئیمامی مالیك – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ئاماده ده‌بووم بۆ وه‌رگرتنی زانست ؛ كاتێك په‌رتووكه‌كه‌م ده‌كرده‌وه زۆر به‌هێواشی په‌ره‌كانیم هه‌ڵده‌دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌بیستێت . _ به ئاماده‌بوونی سوفیانی كوڕی عویه‌ینه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – پرسیاری بابه‌تێك له عبدالله ی كوڕی موباره‌ك كرا – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ؛ عبدالله فه‌رمووی : ئێمه نه‌هیمان لێكراوه قسه‌بكه‌ین به ئاماده‌بوونی گه‌وره زانایانمان . _ پێشه‌وا ئیبراهیمی نه‌خه‌عی و پیشه‌وا شه‌عبی – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – كاتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌بوون ئیبراهیم نه‌خه‌عی قسه‌یه‌كی نه‌ده‌كرد . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 9/9/2023 |