فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
فێربوونی ره‌وشت پێش زانست فێربوونی ره‌وشت پێش زانست
_ عبدالله ی كوڕی موباره‌ك – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : دوو له‌سه‌ر سێی دین ره‌وشت جوانیه . _ ئیمامی مالیك – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – بهگهنجێكی قوره‌یشی فه‌رموو : ئه‌ی كوڕی برام ؛ خۆت فێری ره‌وشت بكه پێش ئه‌وه‌ی خۆت فێری زانست بكه‌ی . _ عبدالله ی كوڕی موباره‌ك – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئێمه بۆ كه‌مێك له‌ره‌وشت زۆر پێویسترین له زۆرێك له زانست . _ عبدالله ی كوری وه‌هب – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئێمه ره‌وشت زیاتر فێرده‌بووین له ئیمامی مالیك – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - . _ پێشه‌وا قه‌رافی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ره‌وشتی زۆر له‌گه‌ڵ كردهوهیكهم زۆر باشتره له كرده‌وه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ ره‌وشتی كه‌م . _ ئیمامی مالیك – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : دایكم جامانه‌ی بۆ ده‌به‌ستم و پێمی ده‌فه‌رموو : بچۆ بۆلای ره‌بیعه فێری ره‌وشتی ئه‌وبه پێش فێربوونی زانست . _ ئیبن و هوبه‌یره - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێش خستنی دواڕۆژ به‌سه‌ردونیادا له‌كار و پێشه‌ی زانایانه . _ پێشه‌وا ئه‌بو حازم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زانا نابێت به‌زانا به‌سێ ره‌وشت نه‌بێت : نابێت غه‌یری له‌رووی زانسته‌وه به‌كه‌م بزانێت ؛ وه نابێت حه‌ساده‌ت بهوزانایه به‌رێت كه له‌سه‌رووی خۆیه‌تی ؛ وه نابێت له‌سه‌ر دینه‌ی دونیا به‌ده‌ست بهێنێت . _ پێشه‌وا خه‌تیبی به‌غدادی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێوسته قوتابی فه‌رمووده له‌هه‌موو كه‌سێك ره‌وشتی جوانتربێت ؛ وه له‌هه‌موو كه‌سێك دینداتربێت . _ پێشه‌وا ئیبن شهجری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌هه‌موو دانیشتێكیدا باسی ره‌وشت جوانی و ئادابی ئاماده‌بوونی ده‌رس و وانه‌كانی ده‌كرد . _ ئه‌بو عوبه‌ید قاسمی كوڕی سه‌لام – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌ده‌رگای ماڵی هیچ زانایه‌كم نه‌داوه چاوه‌ڕوانم ده‌كرد هه‌تا خۆی ده‌هاته ده‌ره‌وه . _ ئه‌بو موحه‌مه‌دی به‌صری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : شوێنی دانیشتن فراوان بكه‌ن بۆ سێ كه‌س : بۆ هه‌ڵگری قورئان ؛ وه بۆ هه‌ڵگری فه‌رمووده ؛ وه بۆ باوه‌ڕداری به‌ساڵاچوو . _ پێشه‌وا ئیبن عبدالبر _ ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌ره‌وشت نزمیه پچڕاندنی قسه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی له‌لات دانیشتووه یان پێش ئه‌و قسه‌كه‌ی ته‌واو بكه‌ی . _ پێشه‌وا ئیبراهیمی نه‌خه‌عی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌ره‌وشت جوانی نیه زۆر ئاوڕدانه‌وه له‌ڕێگادا . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 19/9/2023 م |