فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ده‌ست گرتن به سوننه‌ت ده‌ست گرتن به سوننه‌ت
_ ئه‌بو به‌كری صدیق – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : وازم له هیچ شتێك نه‌هێناوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌نجامی دابێت . _ عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌نجامدانی كه‌مێك له سونه‌ته‌كان زۆر خێر تر و باشتره له ئه‌نجامدانی بیدعه و داهێندراوه‌كان . _ وه فه‌رموویه‌تی : شوێن كهوتهبن و داهێنهرمهبن له‌دیندا ؛ ده‌ست گرتنتان به‌سونه‌ت بهسهبۆتان . _ موتریقی وه‌راق – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك كرده‌وه به‌سونه‌ت بكات خوا لێی وه‌رده‌گرێت ؛ وه هه‌ركه‌سێك كرده‌وه به بیدعه بكات خوا لێی وه‌رناگرێت و ره‌تی ده‌كاته‌وه . _ عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ره‌ئی هیچ كه‌سێك وه‌رگیراونیه كه پێچه‌وانه‌ی سونه‌تێك بێت له سونه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) . _ ئیبن سیرین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر ڕێبازی پێشینان بڕوات ئه‌وا له‌سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی ئیسلام ڕۆییشتووه . _ پێشه‌وا ئه‌وزاعی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌سه‌ر ڕێبازی پێشینه چاكه‌كان بڕۆ ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكی رهتیشیت بكاته‌وه و تۆیان قه‌بول نه‌بێت . _ سوفیانی كوڕی عویه‌ینه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ده‌ست بگره به‌حه‌ق و هه‌ست به‌ته‌نیایی و نامۆیی مه‌كه ئه‌گه‌رچی ئه‌هلی حه‌ق ڕێژه‌یان كه‌م بێت . _ ئیمامی ئه‌حمه‌د – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ره‌تبكاته‌وه ئه‌وا له‌سه‌ر لێواری تیاچوونه . _ شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمیه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌مرۆڤ ده‌كات له شوێن كه‌وتنی بۆ سوننه‌ت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) بریتیه له : نه‌زانین و مه‌به‌ستی خراپ . _ سوفیانی ثه‌وری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤ هیچ كارێك له‌دیندا ئه‌نجام نه‌دات ئیللا به‌گوێره‌ی سوننه‌ت و ڕێبازی پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (صلی الله علیه وسلم) . _ سه‌عیدی كوڕی ئیسماعیل – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك سوننه‌ت بكات به پێشه‌نگی نه‌فسی خۆی له وته و كرده‌وه‌دا ئه‌وا به زانست و دانایی قسه ده‌كات ؛ وه هه‌ركه‌سێك بیر‌و بۆچوونه‌كانی بكات به پێشه‌نگی نه‌فسی خۆی ئه‌وا به بیدعه و خوارافیات قسه ده‌كات . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 28/صفر /1443ك --- 13/9/2023 م |