فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كرده‌وه كردن به زانست كرده‌وه كردن به زانست
_ عومه‌ری كوڕی خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – په‌یامێكی نووسی بۆ ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – تیایدا فه‌رمووی : بزانه كه زانست به گێڕانه‌وه‌ی زۆر نیه به‌ڵكو به‌ترسانه له‌خوا . _ عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زانست ئه‌وه‌نیه كه زانستی زۆرت هه‌بێت ؛ به‌ڵكو زانست ئه‌وه‌یه له خوا بترسی . _ ئه‌بو ده‌رداء _ ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ناترسم له‌وه‌ی پێم بوترێت : ئه‌ی عووه‌یمیر چی فێربووی ؟ به‌ڵكو له‌وه ده‌ترسم پێم بوترێت : چ كرده‌وه‌یه‌كت كرد به زانسته‌كه‌ت ؟ _ نه‌خشی ئه‌نگوستیه‌له‌ی حه‌سه‌نی كوڕی علی – ره‌زای خوایان لێبێت – بریتی بوو له : فێربووی پاشان كرده‌وه بكه . _ حوذه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : باشترین زانستی مرۆڤ ترسانیه‌تی له‌خوای په‌روه‌ردگار . _ پرسیار له سوفیانی ثه‌وری كرا _ ره‌حمه‌تی خوای لێبێت _ ئایه به‌ده‌ست هێنانی زانست له‌لای تۆ خۆشه‌ویستره یان كرده‌وه پێ كردن ؟ فه‌رمووی : زانست بۆ ئه‌وه‌یه كرده‌وه‌ی پێ بكه‌ی ؛ واز له‌به‌ده‌ست هێنانی زانست مه‌هێنه له‌به‌ر كرده‌وه كردن ؛ وه واز له‌كرده‌وه مه‌هێنه له‌به‌ر به‌ده‌ست هێنانی زانست . _ حه‌سه‌نی به‌صری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكی به‌رزبۆته‌وه به زانسته‌كه‌ی ؛ پێویسته به‌كرده‌وه كردنیش له‌ناویاندا به‌رز ببێته‌وه . _ سوفیانی ثه‌وری _ ره‌حمه‌تی خوای لێبێت _ زانایان ئه‌وانه‌ن كاتێك فێری زانستێك ده‌بن كرده‌وه‌ی پێ ده‌كه‌ن . _ عه‌مری كوڕی قه‌یس – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : كاتێك زانستێكت پێ گه‌ییشت كرده‌وه‌ی پێ بكه ئه‌گه‌ر یه‌كجاریش بێت . _ ئیمامی ئه‌حمه‌د – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كم نووسیبێته‌وه ئیللا كرده‌وه‌م پێكردووه ؛ جارێكیان گه‌ییشتم به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه حیجام كردووه و پاشان دینارێكی داوه به ئه‌بو ته‌یبه ؛ منیش له‌دوای حیجامه كردن دینارێكم دا به‌وكه‌سه‌ی حیجامه‌ی بۆ كردم . _ مالیكی كوڕی دینار – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی زانا ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی به زانسته‌كه‌ی نه‌كرد ؛ ئامۆژگار‌یه‌كه‌ی له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵك ده‌خلیسكێت و جێگیرنابێت وه‌ك چۆن دلۆپه‌ی ئاو له‌سه‌ر به‌ردی لووس جێگیرنابێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 28/صفر /1443ك --- 13/9/2023 م |