فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
به‌ڵاو ناخۆشیه‌كان به‌ڵاو ناخۆشیه‌كان
_ ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌وه‌ی له‌دونیادا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بریتیه له خه‌فه‌ت و دڵته‌نگی و به‌ڵاو ناخۆشی . _ نوعمانی كوڕی به‌شیر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌ناوچوون ئه‌وه‌یه له‌كاتی به‌ڵا و ناخۆشیدا گوناه و تاوان ئه‌نجام بده‌ی . _ حوذه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار هه‌موو شتێكی له‌سه‌ره‌تادا به بچووكی دروست كردووه پاشان گه‌وره ده‌بێت ته‌نها به‌ڵا و ناخۆشی نه‌بێت ؛ به‌گه‌وره‌یی دروستی كردووه پاشان بچووك ده‌بێته‌وه . _ عبدالرحمن ی كوڕی عه‌وف – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به به‌ڵا و ناخۆشیه‌كان تاقی كراینه‌وه ئاراممان گرت ؛ به‌ڵام كاتێك به‌خۆشیه‌كان تاقی كراینه‌وه ئاراممان نه‌گرت ! _ ئه‌بو حازم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ر نیعمه‌تێك له خوا نزیكت نه‌كاته‌وه ئه‌وا كاره‌سات و ماڵ وێرانیه ! _ وه فه‌رموویه‌تی : هیچ شتێك نیه له‌دونیادا دڵ خۆشت بكات ئیللا شتێكی پێوه‌یه كه دڵناخۆشت بكات . _ سوله‌یمانی ته‌یمی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : باوه‌ڕدار كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشی بوو بۆی ده‌بێت به‌كه‌فاره‌ت و باشتركردنی ؛ وه بێ باوه‌ڕ كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشی ده‌بێت وه‌ك وشتری به‌ستراوه وایه نازانێت بۆچی به‌ستراوه‌ته‌وه ؛ وه بۆچی به‌ره‌لا ده‌كرێت ! _ پێشه‌وا زه‌هه‌بی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : باوه‌ڕدار كاتێك تاقی كرایه‌وه ئارام ده‌گرێت و په‌ند و ئامۆژگاری لێ وه‌رده‌گرێت و داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوا ده‌كات و سوپاس و ستاییشی خوا ده‌كات و ده‌زانێت سزای دونیا سووكتره له‌سزای دوارۆژ و وه خێر و كه‌فاره‌ته بۆی . _ حه‌سه‌نی به‌صری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : سته‌می ده‌سه‌ڵاتداران سزایه‌كه له سزاكانی خوا ؛ وه سزای خوا به شمشێر لاناچێت به‌ڵكو به دوعا كردن و ته‌وبه كردن لاده‌چێت . _ موحه‌مه‌دی كوڕی سه‌لامی جه‌محی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : مرۆڤ له بێ ئاگاییدایه هه‌تا به ناخۆشیه‌ك خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه . _ مه‌عروفی كه‌رخی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ده‌رووی خێر له هه‌موو به‌ڵاو ناخۆشییه‌ك به شاردنه‌وه‌یه‌تی . _ سوفیانی كوڕی عویه‌ینه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : باشترین چاكه شاردنه‌وه‌ی به‌ڵاو ناخۆشیه‌كانه . _ پێشه‌وا ئیبن ره‌جه‌ب – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : له‌به‌ڵاو ناخۆشیه‌كاندا بیرهێنانه‌وه هه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له گوناه و تاوان ؛ زۆر كه‌س هه‌یه به‌هۆی به‌ڵاو ناخۆشیه‌كان ته‌وبه‌ی كردووه و وازی له‌گوناه و تاوانه‌كان هێناوه ؛ وه به‌هۆیه‌وه دڵ ره‌قی ده‌ڕوات و نامێنێت ؛ كه بێگومان ملكه‌چ بوونی دڵ بۆ خوای په‌روه‌ردگار له‌زۆرێك له كرده‌وه چاكه‌كان باشتره . _ پێشه‌وا ئیبن حه‌جه‌ر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خوای په‌روه‌ردگار لادانی به‌ڵاو ناخۆشیه‌كان له سه‌ر هه‌ندێك له‌دۆسته‌كانی كاتێك دواده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی پاكیان بكاته‌وه و پاداشتیان زیاد بكات . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 29/صفر/1443ك---14/9/2023م |