فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مردن مردن
_ عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوای لێبێت – كاتێك به‌یانیت به‌سه‌ر داهات چاوه‌ڕوانی ئێواره مه‌كه ؛ وه كاتێك ئێواره‌ت به‌سه‌ر داهات چاوه‌ڕوانی به‌یانی مه‌كه ؛ وه سوود له له‌شساغیت ببینه پێش نه‌خۆش بوونت ؛ وه سوود له‌ژیانت ببینه پێش مردنت . _ عبدالله ی كوڕی مه‌سعود – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : حه‌سانه‌وه بۆ باوه‌ڕدار نیه جگه له‌گه‌ییشتنی به‌خوای په‌روه‌ردگار . _ عومه‌ری كوڕی خه‌تاب – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : بێ ده‌نگ و ملكه‌چبه له‌لای گۆره‌كان . _ ثابتی به‌نانی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئێمه كاتێك ده‌ڕۆییشتین به‌ره‌و گۆرستان یان ده‌گریان یان سه‌رمان نزم ده‌كرد و بیرمان ده‌كرده‌وه . _ ئه‌عمه‌ش – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئێمه كاتێك مردوویهكمان ده‌ناشت نه‌مان ده‌زانی سه‌ره‌خۆشی له‌كێ بكه‌ین چونكه هه‌موومان غه‌مبار دیار ده‌كه‌وتین . _ عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : به‌ڕاستی ژیانی دونیا كاتیه و به‌رده‌وام نیه ؛ وه رۆییشتنه به‌ره‌و مردنێك هیچ گومانی تێدانیه . _ ئیمامی ئه‌حمه‌د – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : خودایه پاكی و بێگه‌ردی بۆتۆ ؛ ئه‌وخه‌ڵكه چه‌ند بێئاگایه له‌و مردنه‌ی له‌به‌رده‌میانه ! _ حه‌سه‌نی به‌صری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هیچ دڵنیایه‌كی بێ گومانم نه‌بینیوه وه‌كو مردن ! _ عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – ده‌ستی كرد به‌گریان ئه‌وكاته‌ی كه منداڵ بوو ؛ دایكی پێی وت : كوره‌كه‌م بۆچی ده‌گری ؟ وتی : دایكه مردنم بیرهاته‌وه بۆیه ده‌گریم ؛ دایكیشی ده‌ستی كرد به گریان . _ سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر یادی مردن له‌ناو دڵم نه‌مێنێت ده‌ترسم دڵم تێك بچێت و ره‌ق بێت . _ ره‌بیعی كوڕی خوثهیم – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : چاوه‌روانكردنی هیچ نادیارێك باشترنیه له چاوه‌ڕوان كردنی مردن . _ حه‌سه‌نی كوڕی عبدالعزیزی حوزامی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك قورئان و مردن له‌گوناه و تاوان به‌دووری نه‌خات ئه‌وا هیچ شتێك به‌دووری ناخات . _ حامیدی له‌فاف – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك زۆریادی مردن بكات سێ شتی پێ ده‌به‌خشرێت : په‌له‌كردن له‌ته‌وبه كردن ؛ وه قه‌ناعه‌ت و ڕازی بوون به‌و به‌شه‌ی پێی به‌خشراوه ؛ وه چوست و چاڵاك بوون له‌عیباده‌ت كردن‌دا . _ یه‌حیای كوڕی موعاذ _ ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : واز له‌دونیا بێنه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و واز له‌تۆ بێنێت ؛ وه په‌روه‌ردگارت له‌خۆت رازی بكه پێش ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ی . _ سوفیانی ثه‌وری – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : بۆ دونیادا كاربكه به ئه‌ندازه‌ی مانه‌وه‌ت تیایدا ؛ وه بۆ دواڕۆژ كاربكه به ئه‌ندازه‌ی مانه‌وه‌ت تیایدا . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 16/9/2023م |