فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئایه چۆن له‌شكری موسڵمانان له جه‌نگی دژ به ڕۆمه‌كان له له‌ناوچوون ڕزگاركرا؟ له‌لایه‌ن خالیدی كوری وه‌لید _ ره‌زای خوای لێبێت _ ئایه چۆن له‌شكری موسڵمانان له جه‌نگی دژ به ڕۆمه‌كان له له‌ناوچوون ڕزگاركرا؟ له‌لایه‌ن خالیدی كوری وه‌لید _ ره‌زای خوای لێبێت _
ژماره‌ی موسڵمانان له‌م جه‌نگه‌دا – جه‌نگی موئته - 3000 سێ هه‌زار كه‌س بوو .. وه ژماره‌ی رۆمه‌كان پێشه‌وا واقیدی ره‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : ژماره‌ی 100 هه‌زار كه‌س بوو . بێگومان له‌م جه‌نگه‌دا رۆمه‌كان جوندی زۆریان لێ كوژرا و زیانی زۆریان به‌ركه‌وت ..... له دووه‌م رۆژی جه‌نگه‌كه‌دا سوپای رۆمه‌كان هه‌ولی سه‌ره‌كه‌یان كوشتنی قائیده‌كانی موسلمانان بوو ؛ له‌م جه‌نگه هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی موسلمانان به‌دوای یه‌كدا شه‌هید كردن (زه‌ید و جه‌عفه‌ر و عبدالله) ؛ پاشان خالید بوو به قائیدی موسلمانان – ره‌زای خوایان لێبێت - ... له حه‌وته‌م رۆژی جه‌نگه‌كه‌دا خالیدی كوری وه‌لید ره‌زای خوای لێبێت فه‌رمانی كرد كه هێرش به‌رن و به‌ره و سوپای رۆمه‌كان . پێكدادانێكی زۆر توند له‌نێوان هه‌ردوولا دروست بوو و سوپاي رۆمه‌كان زۆر به‌توندی به‌رگریان ده‌كرد ؛ ئه‌وترێت خالیدی كوڕی وه‌لید ره‌زای خوای لێبێت له‌م جه‌نگه‌دا نۆ شمشێری له‌ده‌ست شكا ! ماوه‌یه‌ك جه‌نگه‌كه به‌رده‌وام بوو ؛ پاشان خالید ره‌زای خوای لێبێت فه‌رمانی كردن موسڵمانان بكشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ل رۆمه‌كان رابگرێت و سوپاكه‌ی به‌سه‌لامه‌تی بگه‌رێنیته‌وه شاری مه‌دینه ؛ كاتێك رۆمه‌كان بینیان موسڵمانان به‌ره‌و دواوه كشانه‌وه شۆك بوون و ئه‌م كشانه‌وه‌یان له‌لاسه‌یربوو ؛ نه‌یانده‌زانی كه خالید مه‌به‌ستێكی تری هه‌یه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی سوپای موسڵمانانه . سه‌ركرده‌ی رۆمه‌كان له‌م كشانه‌وه‌ی موسڵمانان واگومانی برد كه موسڵمانان ده‌یانه‌وێت رۆمه‌كان به‌دوایان بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه بۆسه و كه‌مینی ئه‌وان ! بۆیه فه‌رمانی به سوپاكه‌ی كرد به‌دوایان نه‌كه‌ون . خالید ره‌زای خوای لێبێت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سوپاكه‌ی به‌ره‌و شاری مه‌دینه به‌ڕێكه‌وت و سوپای موسڵمانانی له‌م هێزه زه‌به‌لاحه‌ی رۆمه‌كان پاراست ؛ وه ڕۆمه‌كانیش گه‌ڕانه‌وه شار و وڵاتی خۆیان . هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان وتویانه كه 3000 سێ هه‌زار كه‌س له‌م جه‌نگه‌دا له رۆمه‌كان كوژراوه ! وه له موسڵمانان 12 كه‌س كوژراوه ؛ وه له هه‌ندێك سه‌رچاوه هاتووه كه 14 یان 13 كه‌س كوژراوه ؛ وه هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان ئه‌ڵێن ژماره‌یان به به‌سه‌دان كه‌س بووه به‌ڵام ته‌نها ناوی 12 كه‌سیان زانراوه ؛ به‌ڵام هه‌موو سه‌رچاوه‌كان یه‌كده‌نگن كه زیانی زیاتر به سوپای رۆمه‌كان كه‌وتووه ئه‌گه‌رچی ڕێژه‌ی سوپاكه‌یان زۆر له موسڵمانان زیاتربووه ! وه پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم هیچ ره‌حنه و گله‌یی له خالید نه‌بوو كاتێك له‌م جه‌نگه‌دا سه‌حبی كردووه و پارێزگاری له سوپای موسلمانان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زیانی زۆریان به‌رنه‌كه‌وێت و له‌ناو نه‌چن ... تێبینی : جیهاد پێویستی به زانست و داناییه و ده‌بێت پارێزگاری له خوێنی موسلمانان بكرێت و ده‌رگای له‌ناوبردنی موسڵمانان بۆ بێ باوه‌ڕان نه‌كرێته‌وه .... وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مصطفى گه‌لاڵه‌یی . |