فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی نه‌مرود چیرۆكی نه‌مرود
نه‌مرود یه‌كێكه له پادشا سته‌مكاره بێ باوه‌ره‌كان ؛ وه بانگه‌شه‌ی خودایه‌تی ده‌كرد و ده‌یوت من په‌روه‌ردگاری خه‌ڵكم !
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : چوار پادشا حوكمڕانی هه‌موو دونیایان كردووه ؛ دووانیان باوه‌ڕداربوون ؛ وه دوانی تریان بێ باوه‌ڕبوون ؛ باوه‌ڕداره‌كان بریتین له پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان و ذولقه‌رنه‌ین ؛ وه بێ باوه‌ره‌كان بریتین له نه‌مرود و بوخت نه‌صه‌ر .
ئه‌وترێت نه‌مرود سه‌ره‌تایه‌مین ده‌سه‌ڵاتداری سته‌مكاری سه‌رزه‌ویه ؛ له‌شاری بابل له عیراق حوكمڕان بووه . ناوی نه‌مرودی كوڕی كه‌نعانی كوڕی كوشی كوڕی سامی كوری نوح بووه ؛ والله أعلم - سه‌لامی خوا له‌پێغه‌مبه‌ر نوح - .
پێشه‌وا ئیبن كه‌ثیر – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له په‌رتووكی (بیدایه وه نیهایه) فه‌رموویه‌تی : یه‌كه‌م كه‌س بووه كه تاجی پادشایه‌تی خستۆته سه‌ر سه‌ری وه سته‌م و زۆرداری كردووه و بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی كردووه ؛ وه چوار سه‌د ساڵ به‌رده‌وام بووه له‌م حوكڕانیه سته‌مكاریه .
وه پێشه‌وا قورتوبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – له‌ته‌فسیری ( الجامع فی أحكام القرآ‌ن) فه‌رموویه‌تی : نه‌مرود خه‌ون ده‌بینێت كه له ئاسمان ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت تیشكی خۆر ناهێڵێت ؛ پرسیار له ئه‌ستێره ناسه‌كان ده‌كات ده‌رباره‌ی مانای ئه‌م خه‌ونه‌ی ؛ ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێن : منداڵێك له‌دایك ده‌بێت تۆ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له‌ناو ده‌چی ؛ نه‌مرود فه‌رمان ده‌كات هه‌موو ئه‌و منداڵه كوڕانه بكوژرێن كه ئه‌م ساڵه له‌دایك ده‌بن ؛ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم – علیه السلام – له‌م ساڵه‌دا له‌دایك ده‌بێت ؛ دایكی ده‌یشارێته‌وه هه‌تا گه‌وره ده‌بێت و نه‌هی له په‌رستنی نه‌مرود و په‌یكه‌ر په‌رستی ده‌كات .
پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم – علیه السلام – كاتێك بوو به‌گه‌نج گفتوگۆی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد و ئامۆژگاری ده‌كردن كه واز له بت په‌رستی و نه‌مرود په‌رستی بێنن و خوای په‌روه‌ردگار به‌تاك و ته‌نها بپه‌رستن . ئینجا پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم – علیه السلام – بڕیاریدا په‌یكه‌ره‌كانیان بشكێنێت ته‌نها په‌یكه‌ره گه‌وره‌كه نه‌بێت بۆ وایان لێ بكات بیر له‌م بیروباوه‌ره چه‌وته‌یان بكه‌نه‌وه و وازبێنن و خوای په‌روه‌ردگار به‌تاك و ته‌نها بپه‌رستن ؛ به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر په‌ند وه‌رناگرن و بریار ده‌ده‌ن كه پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم – علیه السلام – بسوتێنن و له‌ناو به‌رن ! خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا باسی ئه‌م رووداوه‌ی كردووه و فه‌رموویه‌تی : ( وَتَاللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَامَكُمْ بَعْدَ أَنْ تُوَلُّوا مُدْبِرِينَ . فَجَعَلَهُمْ جُذَاذًا إِلَّا كَبِيرًا لَهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ . قَالُوا مَنْ فَعَلَ هَٰذَا بِآلِهَتِنَا إِنَّهُ لَمِنَ الظَّالِمِينَ . قَالُوا سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ إِبْرَاهِيمُ . قَالُوا فَأْتُوا بِهِ عَلَىٰ أَعْيُنِ النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ . قَالُوا أَأَنْتَ فَعَلْتَ هَٰذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ . قَالَ بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَٰذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِنْ كَانُوا يَنْطِقُونَ . فَرَجَعُوا إِلَىٰ أَنْفُسِهِمْ فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمُ الظَّالِمُونَ . ثُمَّ نُكِسُوا عَلَىٰ رُءُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَٰؤُلَاءِ يَنْطِقُونَ . قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكُمْ شَيْئًا وَلَا يَضُرُّكُمْ . أُفٍّ لَكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ . قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانْصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ . قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ . وَأَرَادُوا بِهِ كَيْدًا فَجَعَلْنَاهُمُ الْأَخْسَرِينَ ) . الانبیا‌ء : 57-70 . واته : ئینجا ئیبراهیم له‌به‌ر خۆیه‌وه سوێندی خوارد و وتی : به‌خوا نه‌خشه‌یه‌ک ده‌کێشم و داوێک ده‌نێمه‌وه بۆ بته‌کانتان دوای ئه‌وه‌ی ئێوه به‌جێتان هێشتن و پشتتان هه‌ڵکرد . ئینجا هه‌موو ورد‌و خاش کرد جگه له گه‌وره‌که‌یان، به‌ڵکو که گه‌ڕانه‌وه (پرسیار بکه‌ن) و ئیبراهیم ڕاستیان بۆ ڕوون بکاته‌وه. بت په‌رستان (که هاتنه‌وه بینیان بته‌کانیان وردوخاش کراوه) وتیان: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی کردووه به خواکانمان، به‌ڕاستی له سته‌مکارانه!! هه‌ندێکیان وتیان: بیستومانه لاوێک به خراپه باسیان ده‌کات پێی ده‌ڵێن ئیبراهیم. وتیان: که‌وابوو بیهێنن به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه (موحاسه‌به‌ی بکه‌ین و لێی بکۆڵینه‌وه) بائه‌وانیش ئاگاداربن و بیبینن. (ئیتر چوون ئیبراهیمیان هێناو لێیان پرسی) وتیان باشه، ئه‌ی ئیبراهیم ئایا تۆ ئه‌مه‌ت کردووه به خواکانمان ؟! ئیبراهیم وتی: (بۆچی له من ده‌پرسن، خۆ بته گه‌وره‌که ساغ و سه‌لیمه) نه‌خێر؛ هه‌ر کاری ئه‌و بته زله‌یه، ده لێیان بپرسن ئه‌گه‌ر قسه ده‌که‌ن و تێ ده‌گه‌ن!! (که‌میک داچڵه‌کان و) له دڵی خۆیاندا لێکیان دایه‌وه، سه‌ره‌نجام وتیان به خۆیان: به‌ڕاستی ئێوه هه‌میشه سته‌مکارن (ئیبراهیم ڕاست ده‌کات، ئه‌مانه ناتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن جۆن ده‌توانن به‌رگری له ئێمه بکه‌ن). پاشان به‌سه‌رشۆڕی پاشگه‌زکرانه‌وه بۆ بیر‌و باوه‌ڕه کۆنه‌که‌یان وتیان: بێگومان تۆ زانیووته که ئه‌وانه قسه ناکه‌ن و تێ ناگه‌ن!! (زۆرزان و کاربه‌ده‌ستانیان چه‌واشه‌یان کردوونه). ئیبراهیم وتی: باشه، ئاخر، چۆن شتێک ده‌په‌رستن له جیاتی خوا که ناتوانێت هیچ جۆره قازانج یان زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت، (ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌تا نه‌یانتوانی به‌رگری له خۆشیان بکه‌ن). ئۆف له ده‌ستان و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، جا ئایا ئه‌وه تێناگه‌ن و بیر‌و هۆشتان ناخه‌نه‌کار؟! هه‌ندێکیان وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن و پشتیوانی له خواکانتان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێکتان بۆ ده‌کرێت. (خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت، ئێمه‌ش فه‌رمانمان ده‌رکرد و) وتمان: ئه‌ی ئاگر سارد‌و سه‌لامه‌ت له‌سه‌ر ئیبراهیم (هه‌رچه‌نده ئاگر سوتێنه‌ره باڵام به فه‌رمانی خوا توانای سووتاندنی نه‌ماو ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به‌سه‌لامه‌تی نه‌دایه حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌ناو ئاگره‌که‌دا سه‌رمای ده‌بوو). ئه‌وانه ویستیان پیلان بگێڕن دژی ئیبراهیم ئینجا ئێمه‌ش ئه‌وانمان به ڕه‌نجه‌ڕۆترین که‌س گێڕا.
پێشه‌وا ئیبن كه‌سیر و قورتوبی و شه‌وكانی – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویانه : نه‌مرود زۆر سه‌رسام ده‌بێت له‌م رزگاربوونه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم – علیه السلام – له‌م ئاگره گه‌وره‌یه‌ی بۆی كرایه‌وه و خرایه ناوی كه‌چی نه‌سوتاو به‌سه‌لامه‌تی لێی هاته ده‌ره‌وه ! بۆیه نه‌مرود داوای له پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم كرد گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات ده‌رباره‌ی خوداكه‌ی ؛ خوای په‌روه‌ردگار له‌قورئانی پیرۆزدا باسی ئه‌م رووداوه‌ی كردووه و فه‌رموویه‌تی : ( أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ أَنْ آتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ ۖ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ) . البقرة : 258 واته : ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا له باره‌ی په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پاشایه‌تی پێبه‌خشی بوو، (له جیاتی باوه‌ڕهێنان و سوپاسگوزاری که‌چی ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا)، (ئه‌م لووت به‌رزیه‌شی کاتێک بوو به هه‌واو فیزاوه پرسیوویه‌تی له ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێیه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌وزاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیشی به‌ده‌سته، (نه‌مروود له وه‌ڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان ده‌به‌خشم و مردنیشم به‌ده‌سته، (ئینجا فه‌رمانیدا هه‌ندێک له نه‌یارانی بکوژن گوایه ئه‌وه ده‌یانمرێنێت، هه‌ندێکیشی نه‌کوشت گوایه ئه‌وه ژیانی پێبه‌خشین!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی خوا خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌هێنێت جا (ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت) له ڕۆژئاواوه بیهێنه، ئینجا ئه‌و بێ باوه‌ره ره‌نگی په‌ڕی و ده‌مکوت کراو وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات .
له‌دوای ئه‌م گفتوگۆیه نه‌رمرود باوه‌ر به‌خوای په‌روه‌ردگار ناهێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له بێ باوه‌ری و سته‌مكاری ؛ ئینجا خوای په‌روه‌ردگار میشووله‌یه‌كی بۆ ده‌نێرێت له‌ڕێگه‌ی كونه لووتیه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م مێشووله‌یه‌ك له‌ناوی سه‌ری ده‌مێنێت و ئه‌ویش به‌هۆی ئازاری زۆریه‌وه به‌رده‌وام به‌دارێك له‌سه‌ری خۆی ده‌دات هه‌تا له‌ناو ده‌چێت و ده‌مرێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 4/11/2023 م |