فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چیرۆكی هاروت و ماروت ئایه هاروت و ماروت كێن ؟ وه ئایه مرۆڤ بوونه یان فریشته بوونه ؟ چیرۆكی هاروت و ماروت ئایه هاروت و ماروت كێن ؟ وه ئایه مرۆڤ بوونه یان فریشته بوونه ؟
ناوی هاروت و ماروت له‌قورئانی پیرۆزدا ته‌نها له‌یه‌ك شوێندا هاتووه . وه ئه‌م دوو كه‌سه فریشته بوونه و له‌خاكی بابل بوونه له عیراق ؛ له‌لایه‌ن خوای په‌وه‌ردگاره‌وه نێردرابوون خه‌ڵكیان فێری زانستی سحر ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان لێی بپارێزن نه‌ك كاری پێ بكه‌ن . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَىٰ مُلْكِ سُلَيْمَانَ ۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَٰكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ۚ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ ۚ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ ۚ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ) . البقرة : 102 . واته : جا جووه‌كان (وازیان له كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ هێناو) شوێنی ئه‌وه كه‌وتن، كه شه‌یتانه‌كان ده‌یانخوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی سوله‌یمان، (ئاشكرایه كه) هه‌رگیز سوله‌یمان كافر نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون و خه‌ڵكیان فێری سیحر‌و جادوو ده‌كرد، هه‌روه‌ها خه‌ڵكیان فێری ئه‌وه ده‌كرد كه بۆ هاروت و ماروت دابه‌زی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مه‌به‌ستیشیان تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوو له سیحر‌و جادوو). ئه‌وانیش كه‌سیان فێری هیچ شتێك نه‌ده‌كرد تا پێیان نه‌وتایه: ئه‌م كاره‌ی ئێمه بۆ تاقی كردنه‌وه‌یه‌و خۆت كافر مه‌كه (كه‌چی هه‌ندێك هه‌ر كۆڵیان نه‌داو) له‌و فریشتانه‌وه شتی وافێر ده‌بوون كه ژن و مێردی پێ له یه‌ك جوودا بكه‌ن، (هه‌ر چه‌نده) ئه‌و جادووگه‌رانه ناتوانن هیچ زیانێك به كه‌س بگه‌یه‌نن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رگه‌ردانه هه‌میشه فێری شتێك ده‌بن كه زیانیان لێده‌داو سوودی نیه بۆیان، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت له‌و دونیا هیچ به‌هره‌یه‌كی ده‌ست ناكه‌وێت، (به‌ڕاستی) ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووه و كه‌وتونه‌ته داوییه‌وه شتێكی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن (چونكه سیحر‌و جادوو چه‌واشه كاریه و كارێكی نادروسته) .
پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان – علیه السلام – یه‌كێك بوو له پێغه‌مبه‌ره‌كانی به‌نی ئیسرائیلی ؛ خوای په‌روه‌ردگار چه‌ند موعجیزه‌یه‌كی پێ به‌خشیبوو ؛ له‌وانه قسه‌كردن له باڵنده‌كان ؛ وه ملكه‌چ بوونی جنۆكه‌كان بۆی ؛ وه ژێرباربوونی با بۆی . به‌نی ئیسرائیلیه‌كان باوه‌ریان وابوو پێغه‌مبه‌ر سوله‌یمان – علیه السلام – زۆر له‌زانستی سحر شاره‌زایه بۆیه ئه‌وشتانه‌ی بۆ ژێربار و ئاسانه ! بۆیه خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م دوو فریشته‌یه‌ی دابه‌زاندن بۆ سه‌رزه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌م زانسته سحریه ئاگاداربكه‌نه‌وه و دووربكه‌نه‌وه و جیاوازه بكه‌ن له‌نێوان موعجیزه و سیحر ؛ وه كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌یان فێری ئه‌و زانسته ده‌كرد پێیانیان ده‌وت ئێمه تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ئێوه و كار به‌م زانسته مه‌كه‌ن و خۆتان كافر مه‌كه‌ن . به‌ڵام زۆرێك له‌خه‌ڵكی شوێن هه‌واو ئاره‌زوه‌كانیان كه‌وتن و بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌شێكی كه‌می دونیا خۆیان تووشی ئه‌م كوفره كردووه و دوارۆژیان له‌ده‌ستداوه .
سیحر تاوانێكه له‌تاوانه به هیلاك به‌ره‌كان پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ( اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ؟ قَالَ: الشِّرْكُ بِاللَّهِ وَالسِّحْرُ وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِى حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ , وَأَكْلُ الرِّبَا , وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ , وَالتَّوَلِّى يوم الزحف , وقذف المحصنات الغافلات المؤمنات ) . صحيح الجامع : 144 . واته : خۆتان بپارێزن له‌حه‌وت تاوانه به‌هيلاك به‌ره‌كان ، وتيان كامانه‌ن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) ؟ فه‌رمووى هاوبه‌ش بۆ خوا دانان ، وه‌جادوكردن ، وه كوشتنى كه‌سێك كه‌خواى گه‌وره حه‌ڕامى كردووه بكوژرێت مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت ، وه‌خواردنى ريبا ، وه‌خواردنى ماڵى هه‌تيو به‌زوڵم ، وه‌پشت هه‌ڵكردن و هه‌ڵاتن له‌كاتى جيهاد و تێكۆشان له‌پێناو خواى گه‌وره ، وه‌بوهتان كردن بۆ ئافره‌تانى ئيماندارى داوێن پاكى بێ ئاگا له‌و بوهتانه‌ى كه بۆيان كراوه .
وه فه‌رموویه‌تی : « مَنْ أَتَى عَرَّافًا أَوْ كَاهِنًا، فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ ، فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ » . ( صحيح ) . واته : هه‌ركه‌سێك بچێته لاى شوێن هه‌ڵگرێك ( بۆ پرسياركردنى شتێكى بزر بوو ) يان بچێته لاى كاهينێك (قه‌شه‌يه‌ك ) بۆ نوشته‌يه‌كى سحر ، ئينجا باوه‌ڕى پێبكات به‌وه‌ى ده‌يڵێت ، ئه‌وه به ته‌ئكيد بێ باوه‌ڕ بووه به‌و قورئانه‌ى به سه‌ر محمد ( صلی الله علیه وسلم ) دابه‌زيوه . به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چوون بۆلای جادووگه‌ر دروست نیه .
وه بۆ چاره‌سه‌ری و خۆپاراستن له سیحر و جادوو پێوسته كه‌سی باوه‌ردار زیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران و خه‌وتنان بخوێنێت ؛ وه له‌ماڵه‌وه سوره‌تی به‌قه‌ره بخوێنێت ان شا‌ء الله پارێزراو ده‌بێت .
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : سوڕەتی بەقەڕە بخوێنن چونکە خوێندنەوەی بەرەکەتە ، وازلێهێنانیشی پەشیمانییە ، وە پوچەڵەکانیش دەسەڵاتیان پێی نییه واتە جادووگەران . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 9 / 11 / 2023م |